ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئەمریكا، تووشبوانی كۆرۆنا 400 هەزار كەس تێدەپەڕێنن

خەڵك- بەشی هەواڵ
ژمارەی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ویلایەتە یەكگرتووەكان، 400 هەزار حاڵەت تێدەپەڕێنێت، ئەمەش مایەی بەردەوامی بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەكە دەگەیەنێت لەو وڵاتەدا كە لەئێستادا پلەی یەكەمی ژمارەی تووشبوانی بە نەخۆشییەكە تۆماركردووە.

تا ئەمڕۆ چوار شەممە، بەپێی سەنتەری قەڵاچۆكردنی نەخۆشییەكان و دامەزراوە پزیشكییە پەیوەندیدارەكان لە ئەمریكا، 402.471 توشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ “”COVID-19 تۆماركراون.

ویلایەتە یەكگرتووەكان لەسەر ئاستی جیهان یەكەم وڵاتە لەڕووی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و ژمارەی تووشبوانی دووهێندەی دەوڵەتی دووەمە كە ئیسپانیایە و 146.690 حاڵەتی توشبوونی تێدا تۆماركراوە، ئیتاڵیاش لەو ڕیزبەندییەدا لە پلەی سێیەمدایە بە 135.586 حاڵەت.

لەگەڵ ئەمەشدا ویلایەتە یەكگرتووەكان لەسەر ئاستی جیهان دووەم وڵاتە لەڕووی تۆماركردنی حاڵەتەكانی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە كە تائێستا 12914 حاڵەتی تۆماركردووە، لەكاتێكدا ئیتاڵیا لە پلەی یەكەمدایە بە تۆماركردنی 17127 حاڵەتی گیانلەدەستدان و ئیسپانیاش لە پلەی سێیەمدایە كە بەهۆی كۆرۆناوە 14555 حاڵەتی گیانلەدەستدانی تۆماركردووە.

جیهان

خامنەیی هەڵوێستی خۆی لەبەرامبەر سەرۆكی نوێی ئەمریكا ڕاگەیاند

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە ماوەی ڕابردوودا چەند لێپرسراوێكی حكومەتی تاران گەشبینی خۆیان خستوەتەڕوو بەوەی بە هەڵبژاردنی جۆ بایدن وەك سەرۆكی نوێی ئەمریكا ئەگەری هەیە سزاكانی سەر وڵاتەكەیان هەڵبگیرێت، بەڵام عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆِرشی ئیسلامی ئێران ڕایەكی جیاوازی هەیە.

ئایەتوڵا عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆِرشی ئیسلامی ئێران لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ئابووری وڵاتەكەی ڕایگەیاند:”ناكرێت هیچ ئومێدێك لەسەر قسەی ئەمریكییەكان هەڵچنرێت و نابێت پلانەكانیان بە گوێرەی قسەی ئەوان دابڕێژن”.

خامنەیی ئاماژەی بەوەشدا:”دەبێت ئەوە بە بنەما بگیرێت كە هیچ چارەسەرییەك لە دەرەوەی سنوورەكان بوونی نییە و هەڵگرتنی سزاكان ڕێگەیەكە كە دوای چەند ساڵ دانوستان و گەیشتن بە ڕێككەوتنیش نەگەیشتووەتە ئەنجام”.

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئەوەشی خستەڕوو، كە لە بری هەڵگرتنی سزاكان دەبێت بیر لە چارەسەری سزاكان بكەنەوە و لەوبارەیەوە وتی، بە پوچەڵكردنەوە و بێكاریگەركردنی گەمارۆ و سزاكان و زاڵبوون بەسەریاندا، هێدی هێدی لایەنی بەرامبەر تێدەگات كە سەپاندنی سزا هیچ ئەنجامێكی نابێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

دواجار پاپا دانی پێدانا: مسوڵمانان لە وڵاتێكدا دەچەوسێنرێنەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
پاپا فرانسیس، بۆیەكەم جار دانی بەوەدانا كە كەمینە ئیگۆرییەكان لە چین دەچەوسێنرێنەوە، ئەمەش دوای هاندانی چەندان ساڵی چالاكوانانی مافەكانی مرۆڤ.

پاپا فرانسیس لە كتێبە نوێیەكەیدا بە ناونیشانی “ڕێگەمان بدەن با خەون ببینین: ڕێگە بەرەو ئایندەیەكی باشتر” دەڵێت:”پەتای كۆرۆنا دەبێت ببێتە هاندەر بۆ حكومەتەكان تا بەشێوەیەكی هەمیشەیی بیر لە دامەزراندنی داهاتێكی بنەڕەتی جیهانی بكەنەوە”.

لە یەكێك لە بەشەكانی كتێبەكەیدا كە باس لە مەسیحییە چەوساوەكان دەكات لە وڵاتە ئیسلامییەكان، پاپا دەڵێت:”هەمیشە بیر لە چەوساوەكان دەكەمەوە لە ڕۆهینگا و ئیگۆر و بەستەزمانە ئێزدییەكان”.

كتێبەكە كە لە 150 لاپەڕە پێكدێت و چاوەڕوان دەكرێت لە سەرەتای مانگی داهاتوودا بخرێتەبازاڕەوە، پاپا فرانسیس باس لە گۆڕانكارییە ئابوری و كۆمەڵایەتی و سیاسییەكان دەكات و بەپێویستی دەزانێت مامەڵە لەگەڵ نایەكسانییەكاندا بكرێت لە دوای كۆتایی هاتنی پەتاكە.

لەكاتێكدا پاپا فرانسیس پێشتر باسی لە ڕۆهینگا كردووە كە لە میانمار هەڵاتوون و باسی قەتڵوعامی ئێزدییەكانی كردبوو بەدەستی داعش لە عیراق، بەڵام ئەمە یەكەمین جارە باسی ئیگۆرییەكان دەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

نزیكەی 14 هەزار كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 13721 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 13721 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 483 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 880 هەزار و 542 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 45 هەزار و 738 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان