ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

لە عیراق و هەرێم 80 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 79 كەس چاكبوونەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 80 كەس لە تەواوی وڵات تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 79 كەسیش چاكبوونەتەوە و دەشڵێت: “كۆی گشتی تووشبووان گەیشتۆتە هەزار و 202 كەس”.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە ئەنجامی پشكنینەكان لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا بە هەرێمی كوردستانیشەوە 2 هەزار و 83 پشكنین ئەنجام دراوە و كۆی گشتی پشكنینەكانیش تاوەكو ئێستا گەیشتۆتە 28 هەزار و 414 پشكنین.

ڕاشیگەیاندووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 80 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، كە 12ی لە ڕوسافە و 24ی لە نەجەف و 20 كەس لە هەولێر و بەسرە 5 كەس و لە سلێمانی كەسێك و هەروەها چەند شارێكی دیكەش.

ئاشكراشی كردووەن كە 4 كەس گیانیان لەدەستداوە و 79 كەسیش چاكبوونەتەوە، كە 7 كەس لە سلێمانی و دهۆك 5 كەس و هەولێر 2 كەس و كەركوك 4 كەس.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە كۆی گشتی تووشبووان گەیشتۆتە هەزار و 202 كەس و ئەوانەشی بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە 69 كەس و ئەوانەشی چاكبوونەتەوە 452 كەس بوون.

عێراق

كازمی: مووچەی پلە باڵاكان كەمدەكرێتەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاریدا، چارەسەری دوو مووچەیی و بكرێت و مووچەی پلە باڵاكانیش كەمبكرێتەوە.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئەمڕۆ شەممە 30/5/2020 سەرۆكایەتیی كۆبوونەوەی لیژنەی چاكسازیی ئابووریی كرد و بڕیاریدا چارەسەری دوو مووچەیی و بكرێت و مووچەی پلە باڵاكانیش كەمبكرێتەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا مستەفا كازمی داوای كرد چەند ڕێكارێك بۆ چارەسەركردنی قەیرانی دارایی بگیرێتەبەر كە دیارترینیان كەمكردنەوەی مووچەی پلەباڵاكانی دامودەزگاكانی حكومەتە.

هەروەها، سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاریدا، بەپێی بنەمای بەدیهێنانی دادوەریی كۆمەڵایەتی چارەسەری دوو مووچەیی و مووچەی ئەو خانەنشینانە بكرێت كە لە دەرەوەی وڵات نیشتەجێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

لە عیراق و هەرێم 306 حاڵەتی توشبوون و 10 حاڵەتی مردن بە كۆرۆنا تۆماركرا


خەڵك- بەشی هەواڵ

ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عیراق و هەرێمی كوردستان ڕوو لە زیادبوونە و ئەمڕۆش 306 كەس تووشبوون و 66 كەسیش چاكبوونەوە و 10 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە ئەمڕۆ شەممە 30ی ئایاری 2020، پشكنین بۆ 5 هەزار و 644 ئەنجامدراوە و 306 كەس ئەنجامی پشكنینەكانیان پۆزەتیف دەرچوون، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و 6 كەس لە سلێمانی و 5 لە هەولێر و یەك حاڵەت لە دهۆك تۆماركراوە.

ڕاشیگەیاندووە، هەر ئەمڕۆ 66 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هاوكات 10 حاڵەتی مردنیش لە بەغدا تۆماركرا.

ئاشكراشی كردووە، كۆی گشتی تووشبووان بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 6 هەزار و 179 كەس و چاكبوونەوەش 3 هەزار و 110 كەس و مردنیش 195 كەس.

تەندروسستی عیراق دەشڵێت: “هێشتا 2هەزار و 874 كەس لەژێر چاودێری پزیشكیدان لە نەخۆشخانەكان، كە 37 كەسیان لە چاودێری چڕدان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

لە تەواوی عیراق هەفتەیەك قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەنرا


خەڵك- بەشی هەواڵ
لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی لە عیراق بڕیاریدا بۆ ماوەی هەفتەیەك لە سەرتاسەری عیراق قەدەغەی تەواوەتی هاتووچۆ پەیڕەو بكرێت.

لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە ئەمڕۆ لیژنەكە بەسەرۆكایەتی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران لەگەڵ شانەی قەیرانەكانی پەڕلەمان كۆبۆتەوە و چەند بڕیارێكی دەركردووە.

ڕاشیگەیاندووە، كە بڕیار دراوە لە سبەینێوە یەك شەممە 31ی ئایار بۆ ماوەی هەفتەیەك قەدەغەی تەواوەتی هاتووچۆ لە سەرتاسەری عیراق پەیڕەو بكرێت، هەرچەندە پێشنیار كرابوو قەدەغەكە بۆ دوو هەفتە (14) ڕۆژبێت و تاوەكو 13ی حوزەیران بەردەوام بێت بە مەبەستی ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا.

هەر بەپێی بڕیارەكە، لایەنە ئەمنییەكان دەستبەكار دەبن بۆ پەیڕەوكردنی قەدەغەی تەواوەتی هاتووچۆی هاووڵاتیان لە گەڕەك و كۆڵانەكان و جەختیش لە بەكارهێنانی دەمامك و دەستكێش كراوەتەوە.

وەك لە بڕیارەكەدا هاتووە، “سەرجەم فەرمانگەكان جگە لە تەندروستی و هێزە ئەمنییەكان دادەخرێن و ماركێت و دوكانی سەوزە و میوە ڕێگەیان پێ‌ دەدرێت بە كردنەوە بەمەرجی بەكارهێنانی ڕێكاری خۆپارێزی و نابێت لە 5 كەس زیاتر كاریان تێدا بكات و دەرمانخانەكانیش بە مەرجی خۆپارێزی دەكرێنەوە و خواردنگەكان تەنها بە دیلیڤەری كاردەكەن و ڕێگە بەكاركردنی تەكسی و پاس نادرێت”.

دەقی پێشنیارەكان:

me_ga.php?id=1399

me_ga.php?id=1400

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان