ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

وێنە و ڤیدیۆ: پاش 76 ڕۆژ، وۆهان بەخۆپارێزییەوە قەدەغەی توندی هاتووچۆی شكاند

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ چوارشەمە، 8-4-2020، ملیۆنان هاووڵاتی وۆهانی چین، پاش 76 رۆژ قەدەغەی توندی هاتووچۆ و بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ناسراو بە كۆڤید 19ی تێپەڕاند و دانیشتوانی ئەو شارە هەناسەی ئازادی پاش كۆرۆنایان هەڵمژی.

بە پێی ئەو وێنانەی پێگەی “یۆرۆنیوز” بڵاویكردونەتەوە، هاووڵاتیان چوونەتەوە سەر كاری خۆیان و كارمەندانی یەكە تەندروستییەكانیش بە سڵاوی نیشتمانی پێشوازیكراون هەریەكە بەرەو شاری خۆی ئۆغری كردووەتەوە.

ئەوەی جێی سەرنجە، هاوڵاتیان تائێستاش هەڵوەستە لەڤایرۆسی كۆرۆنا دەكەن و بە دەستكێش و كەمامەوە بەدیار دەكەون.

لەسەروەختی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ناسراو بە كۆڤید 19 تەنها لەچین زیاتر لە82 هەزار كەس تووش بوون و زیاتر لە 3300 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

 

جیهان

بایدن ناوی بەشێك لە ئەندامانی ئیدارەكەی ئاشكرا كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

جۆ بایدن، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا ناوی چەند ئەندامێكی ئیدارەكەی ڕاگەیاند و ئەنتۆنی بلینكنی بۆ پۆستی وەزارەتی دەرەوە دیاریكرد، هاوكات پۆستێكی تایبەتیشی بەخشی بە جۆن كیری.

ئەو ناوانەی بایدن ئاشكرای كردوون ئەمانەن:

– جەیك سۆلیڤان دەبێتە ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی

– ئەلیخاندرۆ مایۆركاس دەبێتە وەزیری ئاسایشی نیشتمانی

– ئەڤریل هەینیس دەبێتە بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتمانی

– لیندا تۆماس گرین فییڵد دەبێتە باڵیۆزی ئەمریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان

– جۆن كیری نوێنەری تایبەتیی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كەشوهەوا

– ئەنتۆنی بلینكن دەبێتە وەزیری دەرەوە

ئەنتۆنی بلینكن، ماوەیەكی زۆر ڕاوێژكاری سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكا بووە. هاوكات ئەلیخاندرۆ مایۆركاس، یەكەم كەسی بەڕەچەڵەك كوبییە كە وەك وەزیری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا كاردەكات، ئەو وەزارەتە سەرپەرشتیی كاروباری كۆچبەران دەكات.

ئەڤریل هەینیس پێشتر جێگری بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵگریی ئەمریكا (سی.ئای.ئەی) بووە. ئەو كەسانەی بایدن دیاریكردوون لە ئیدارەی ئۆباما پۆستیان هەبووە و ئەزموونیان لەبوارەكەی خۆیاندا هەیە.

هاوكات، جۆ بایدن لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو كەسانە هەموویان بە یەكسانی خاوەنی ئەزموونن و كەسانی “داهێنەرن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

تەندروستی جیهانی گەشبینە بەرانبەر بە ڤاكسینی كۆرۆنا

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، هەواڵەكان لەبارەی ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا، مانای ئەوە دەگەیەنن، ڕوناكییەكە لە كۆتایی تونێلەكەوە زیاتر پڕشنگ دەدات.

تیدرۆس ئەدهانۆم گبریسۆس، سەرۆكی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند”گەشبینی بەرانبەر بە سەركەوتنی تاقیكردنەوەكانی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا، مانای وایە ڕوناكییەكە لەوپەڕی تونێلەكەوە زیاتر پڕشنگ دەدات، لە هەمان كاتدا مەترسییەكی ڕاستەقینە هەیە هەژار و نەداران بكەونە ژێر دەست و پێوە لەپێناو دەستخستنی ڤاكسینەكان ڤایرۆسی كۆرۆنا”.

بە وتەی گبریسۆس”پێویستییەكی زۆر هەیە بۆ دابینكردنی 4.3 ملیار دۆلار، بۆ پلانێكی جیهانی لەپێناو دابەشكردنی ڤاكسینەكان”.

بە پێی دوایین داتای بەردەست لە ماڵپەڕی زانکۆی (جۆنز هۆپکینز) کۆی گشتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتووەتە نزیكەی 60 ملیۆن كەس و ژمارەی چاکبووەش لە 40 ملیۆن كەس نزیكبۆتەوە، ئەوانەش كە بەهۆی پەتاكەوە گیانیانلەدەستداوە گەیشتوونەتە نزیكەی  1 ملیۆن و 400 هەزار کەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

سعودیە: دەبێت ببینە بەشێك لە هەر ڕێكەوتنێكى نێوان ئەمریكا و ئێران

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری دەرەوەی سعودیە بەپێویستی دەزانێت وڵاتەكە “ببێتە بەشێك لە هەر دانوستانێكی چاوەڕوانكراو لەنێوان ئیدارەی داهاتووی ئەمریكا لەگەڵ ئێران سەبارەت بە ڕێكەوتنێكی ئەتۆمی نوێ‌.

فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە، لە میانی قسەكردنی بۆ تۆڕی (سی ئێن بی سی)ی ئەمریكایی ڕایگەیاند:”سعودیە هەوڵدەدات ببێتە هاوبەش لەگەڵ ئیداری ئەمریكایی سەبارەت بە ڕێكەوتنێكی چاوەڕوانكراو لەگەڵ ئێران بۆ سنورداركردنی چالاكییە ئەتۆمییەكانی ئێران و بەرپەرچدانەوەی چالاكییە گڵاوەكانی لە ناوچەكەدا”.

بە وتەی بن فەرحان:”ئەو جۆرە ڕێكەوتنە دەكرێت ناوی «++JCPOA» بێت، بەو پێیەی ڕێكەوتنی «JCPOA» پلانی كاریی هەمەلایەنەی هاوبەش بوو كە لە ساڵی 2015دا واژۆكرا لەنێوان ئێران و هێزە جیهانییەكان (ئەمریكا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، ڕوسیا، فەرەنسا)، لەبارەی توانا ئەتۆمییەكانی ئێران و شێوازەكانی ڕێكخستنی كە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكاوە لە ساڵی 2018دا هەڵوەشێنرایەوە”.

وەزیری دەرەوەی سعودیە دەڵێت:”دەكرێت ڕێكەوتنی «++JCPOA» چارەسەری پڕچەككردنی ئێران بۆ میلیشیاكان بكات، ئیتر حوسییەكانی یەمەن بێت، یان گروپی دیاریكراوەكان لە عیراق و سوریا و لوبنان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان