ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

تەندروستی هەولێر: دوو تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

د. بژار موسا عەلی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد: دوو نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی بەتەواوی چاكبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بووەتەوە و پشكنینی تایبەتی یەك لەدوای یەكیان بۆ كرایەوە كە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئاماژەی بەوەشدا، كۆی گشتی چاكبووەوەكان لەشاری هەولێر گەیشتە 22 كەس.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

 

ڕاگەیەندراوێك بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێر

• هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین كە (٢) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی بەتەواوی چاكبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشكنینی تایبەتی یەكیان لەدوای یەكی بۆ كرایەوە كە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.

• كۆی گشتی چابووەكان گەیشتە (٢٢) كەس.

• سوپاسی پابەندبوونتان دەكەین بۆ ڕێنماییە
خۆپارێزییەكان، جێبەجێكردنی ڕێنماییەكان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.

• زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەكانی ناوخۆ دەكەین كە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەكەن.

د. بژار موسی علی
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
٧ی نیسانی ۲٠۲٠

کوردستان

7 توشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە گەرمیان تۆماركرا


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، حەوت تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە ئیدارەی گەرمیان دەستنیشانكرا.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ پێنج شەممە 4-6-2020 حەوت تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە ئیدارەی گەرمیان دەستنیشانكران، كە سێ ژن و سێ پیاو و كچێكی تەمەن 18 ساڵی تێدایە و بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون.

دەرەنجامی نوێ …
لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، حەفت تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانكران، سێ ئافرەت تەمەن ٤٤ و ٣٨ و ٢٠ ساڵ و سێ پیاو تەمەن ٣٥ و ٣٠ و ٣٠ ساڵ و كچێكی گەنج تەمەن ١٨ ساڵ، ھەموویان بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون.
دوو تووشبوو دانیشتووی گەڕەكی بنگرد لە قەزای كەلار.
سێ تووشبوو دانیشتووی گەڕەكی شەھیدان قەزای كەلار.
دوو تووشبوو دانیشتووی گەڕەكی گوڵەجۆ قەزای كفری.
وەزارەتی تەندروستی
٤ حوزەیران ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

گەنجێك لە بەنداوی خاسەی كەركوك خنكا


خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرچاوەیەك لە بەرگری شارستانی كەركوك ڕایدەگەیەنێت ، ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێك لە بەنداوی خاسە خنكا ، تیمەكانی مەلەوانیش بە دوای تەرمەكەدا دەگەڕێن و هێشتا نەدۆزراوەتەوە .

سەرچاوەیەك لە بەرگری شارستانی كەركوك ڕایگەیاندووە، دوای ئەوەی بە مەبەستی بەسەربردنی كاتێكی خۆش و مەلەوانی كردن گەنجێك سەردانی بەنداوی خاسە دەكات، لەكاتی مەلەكردندا خنكا.

ڕاشیگەیاندووە، گەنجەكە تەمەنی ٢٢ ساڵە لە بەنداوی خاسە خنكاوە و هێشتا لەلایەن تیمی مەلەوانیەوە نەتوانلااوە تەرمەكەی بدۆزنەوە لە گەڕان بەردەوامن .

بەپێی زانیارییەكان، گەنجەكە ناوی ئەحمەد حەمید تەمەن 22 ساڵ دانشتووی گەڕەکی پەنجا عەلی، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەکاتی مەلەکردن لەبەنداوی (کۆچەک) خنکا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەڤاڵ ئەبوبەكر؛ تكایە خەڵكی كوردی مەرد خۆتان بپارێزن


خەڵك – بەشی هەواڵ
پارێزگاری سلێمانی لە پۆستێكدا داوا لە خوای گەورە دەكات سلێمانی و كوردستان و جیهان، بپارێزیتلە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا، دەشڵێت،”خەڵكی كوردی مەرد تكایە خۆتان بپارێزن، تەنها خۆپاراستن چارەسەرە”.
هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوك ڕایگەیاندوو، خەڵكی كوردی مەرد تكایە خۆتان بپارێزن لە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا .

ڕاشیگەیاندووە، خوای گەورە؛ سلێمانی و كوردستان و جیهان، بپارێزیت.

ئەمە لەكاتێكدایە ، تا دێت ڕۆژانە ڕێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی و شارەكانی دیكەی هەرێم ڕوو لە زیاد بوون دەكات .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان