ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

گەرمیان.. داعش پەلاماری هێزی پێشمەرگەی دا


خەڵك – بەشی هەواڵ

لە پەلامارێكی تیرۆریستانی داعشدا بۆ سەر هێزەكانی پێشمەرگە لە سنووری گەرمیان 2 پێشمەرگە شەهیدبوون و پێشمەرگەیەكیش بریندار بوو.

كەمێك پێش ئێستا تیرۆریستانی داعش لە گوندی كوڵەجۆی سە بە شارەدێی كۆكس لە گەرمیان پەلاماری هێزەكانی پێشمەرگەیاندا و بەهۆیەوە دوو پێشمەرگەی لیوای پێنجی شارەزوور شەھید بوون و پێشمەرگەیەكیش برینداربوو.

بەپێی زانیاریییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك) تیرۆریستانی داعش سەرەتا بە چەكی هاوەن پەلاماری هێزی پێشمەرگەیانداوە و دواتر بە چەكی (BKC) تەقەیەان كردووە، دوای وەڵامدانەوەی هێزی پێشمەرگە تیرۆریستان پاشەكشەیان كردووە و لە ئێستاشدا سوپای عیراق بە هاوەن بۆردوومانی شوێنی پەلاماردانی داعشەكان دەدات.

کوردستان

تەندروستی هەرێم: 5 تووشبوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەولێر دەستنیشان كران


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، پێنج تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانكران.

تەندروستی هەرێم ڕوونیشیكردووەتەوە: تووشبووەكان دوو پیاو تەمەن ٦٧ و ٥١ ساڵ و ئافرەتێك تەمەن ٧٥ ساڵ و دوو منداڵ تەمەن ١٤ و ١١ ساڵانە، ھەموویان بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، پێنج تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانكران، دوو پیاو تەمەن ٦٧ و ٥١ ساڵ و ئافرەتێك تەمەن ٧٥ ساڵ و دوو منداڵ تەمەن ١٤ و ١١ ساڵان، ھەموویان بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون.

دوو تووشبوو دانیشتووی ناحیەی خەلیفان.
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەكی بەھار شاری هەولێر.
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەكی فەرمانبەران شاری هەولێر.
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەكی باداوە شاری هەولێر.

وەزارەتی تەندروستی
٤ حوزەیران ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی هەولێر: 3 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: (۳) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی بەتەواوی چاكبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بووەتەوە و پشكنینی تایبەتی یەك لەدوای یەكییان بۆ كرایەوە كە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گشتی هەولێر ئەوەشیخستووەتەڕوو: كۆی گشتی چاكبووەوەكان لە شاری هەولێر گەیشتە ۲۳۳ كەس.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

ڕاگەیەندراوێك بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێر

• هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین كە (۳) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی بەتەواوی چاكبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشكنینی تایبەتی یەكیان لەدوای یەكییان بۆ كرایەوە كە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.

• كۆی گشتی چابووەكان گەیشتە (۲۳۳) كەس.

• سوپاسی پابەندبوونتان دەكەین بۆ ڕێنماییە
خۆپارێزییەكان، جێبەجێكردنی ڕێنماییەكان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.

• زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەكانی ناوخۆ دەكەین كە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەكەن.

د. دلۆڤان محمدفاتح جلال
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر
٤ی حوزەیرانی ۲٠۲٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ڕێنماییەكان بۆ نوێژی هەینی سبەی بڵاوكرایەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت ، لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی مامۆستایانی ئایینی و وتاربێژەكانی سنوری ئیدارەی گەرمیان بۆ نوێژی هەینی سبەی بڕیار درا موسوڵمانان لە ماڵەوە دەست نوێژ بشۆن و تەوالێتی مزگەوت بەكارنەهێنن واز لە تەوقە و ماچكردن بهێنن ، دەشڵێت،”وتاری هەینی بۆ دە خولەك كورت دەكرێتەوە”.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ (4)ی حوزەیرانی 2020 بەڕێوەبەرایەتیمان كۆبونەوەیەكی بۆ پێشنوێژ و وتاربێژەكانی سنوری ئیدارەی گەرمیان ڕێكخست.

ڕاشیگەیاندووە، لە كۆبونەوەكەدا باس لەو ڕێوشوێنانە كرا، كە پیویستە ئەوقاف و مامۆستایانی ئاینی بیگرنە بەر بەرانبەر بە رێگریكردن لە نەخۆشی كۆرۆنا و بڵاوكردنەوەی ڕێنماییە تەندروستیەكان لە پێناو پاراستنی گیانی موسوڵمانان و ڕێگری كردن لە بڵاوبونەوەی نەخۆشیەكە.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، لە كۆبونەوەكەدا لەسەر ڕاسپاردەی سەلاح كوێخا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەمیان سبەینی هەینی (5 )حوزەیران 2020 مامۆستایان وتارەكانیان تەرخان دەكەن لەسەر مەترسی نەخۆشی كۆرۆنا و خۆپاراستن لەو نەخۆشیە.

بڕیارەكانی تایبەت بە نوێژی هەینی :
1- بەردەوام مامۆستایانی ئاینی ئامۆژگاریەكانیان چڕكەنەوە تاوەكو لە نەخۆشیەكە لە دەڤەری گەرمیان كۆتایی پێ دێت.
2- داوا بكرێت موسوڵمانان لە ماڵەوە دەست نوێژ بشۆن و تەوالێتی مزگەوت بەكارنەهێنن
3- نوێژخوێنان بەرماڵ لە گەڵ خۆیان بهێنن بۆ مزگەوت .
4- داوا بكرێت لە موسوڵمانان خۆیان بەدور بگرن لە تەوقەو دەست ماچان.
5- بەكارهێنانی ماسك ودەست كێش.
6- كورت كردنەوەی وتاری هەینی بۆ دە خولەك زیاتر نەبێت.
7- خانمان و ئەوانەی مناڵن لە ماڵەكانیان نوێژەكانیان بكەن نەیەن بۆ نوێژی جەماعەت.
8- ئەوانەی نەخۆشن و ئەوانەش پیرو پەك كەوتەن نەیەن بۆ مزگەوت ونوێژەكانیان لەماڵەوە ئەنجام بدەن.
9- لەكاتی نوێژەكان مەودایەك لەنێوان نوێژخوێناندا هەبێت بۆ ئەوەی بەریەكەوتن ڕونەدات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان