ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

چەمچەماڵ.. دوو تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، ئەم شەو دوو توشبووی تری كۆرۆنا لە شارۆچكەی چەمچەماڵ لەلایەن پزیشكانەوە ڕەوانەی ماڵەوەكرانەوە، ئەوەش دوای ئەوەی دەركەوت ڤایرۆسی كۆرۆنایان تێپەڕاندووە.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

دوو تووشبووی تر دوای چاکبوونەوەیان گەڕانەوە ماڵەوە

دوو تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا پاشمانەوەیان و چاودێری کردنیان لەلایەن پزیشک و کارمەندانەوە بۆ چەند هەفتەیەک لەمەڵبەندی ئاسودەی تایبەت بە تووشبووانی کۆرۆنای بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ ،کە یەکێکیان پیاوێکی تەمەن ٣٦ ساڵە لەکاتی داخلکردنی لەنەخۆشخانە بارودۆخی لەوپەڕی خراپیدابوو و تووشبووەکەی تر کە دایکێتی ئافرەتێکی تەمەن ٦٤ ساڵە و لەگەڵ ئەوەشدا ئەویش ماوەی ٢٩ ساڵە نەخۆشی فشاری خوێن و چەند ساڵێکیشە نەخۆشی دڵی هەیە و بەتەمەنە جێگای خۆشحاڵیە دوای ئەوەی نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندوە هەر ئێستا نەخۆشخانەیان بەجێهێشت و گەڕانەوە ماڵەوە.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ
سێ شەممە 7/4/2020

کوردستان

ڕێنماییەكان بۆ نوێژی هەینی سبەی بڵاوكرایەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت ، لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی مامۆستایانی ئایینی و وتاربێژەكانی سنوری ئیدارەی گەرمیان بۆ نوێژی هەینی سبەی بڕیار درا موسوڵمانان لە ماڵەوە دەست نوێژ بشۆن و تەوالێتی مزگەوت بەكارنەهێنن واز لە تەوقە و ماچكردن بهێنن ، دەشڵێت،”وتاری هەینی بۆ دە خولەك كورت دەكرێتەوە”.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ (4)ی حوزەیرانی 2020 بەڕێوەبەرایەتیمان كۆبونەوەیەكی بۆ پێشنوێژ و وتاربێژەكانی سنوری ئیدارەی گەرمیان ڕێكخست.

ڕاشیگەیاندووە، لە كۆبونەوەكەدا باس لەو ڕێوشوێنانە كرا، كە پیویستە ئەوقاف و مامۆستایانی ئاینی بیگرنە بەر بەرانبەر بە رێگریكردن لە نەخۆشی كۆرۆنا و بڵاوكردنەوەی ڕێنماییە تەندروستیەكان لە پێناو پاراستنی گیانی موسوڵمانان و ڕێگری كردن لە بڵاوبونەوەی نەخۆشیەكە.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، لە كۆبونەوەكەدا لەسەر ڕاسپاردەی سەلاح كوێخا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەمیان سبەینی هەینی (5 )حوزەیران 2020 مامۆستایان وتارەكانیان تەرخان دەكەن لەسەر مەترسی نەخۆشی كۆرۆنا و خۆپاراستن لەو نەخۆشیە.

بڕیارەكانی تایبەت بە نوێژی هەینی :
1- بەردەوام مامۆستایانی ئاینی ئامۆژگاریەكانیان چڕكەنەوە تاوەكو لە نەخۆشیەكە لە دەڤەری گەرمیان كۆتایی پێ دێت.
2- داوا بكرێت موسوڵمانان لە ماڵەوە دەست نوێژ بشۆن و تەوالێتی مزگەوت بەكارنەهێنن
3- نوێژخوێنان بەرماڵ لە گەڵ خۆیان بهێنن بۆ مزگەوت .
4- داوا بكرێت لە موسوڵمانان خۆیان بەدور بگرن لە تەوقەو دەست ماچان.
5- بەكارهێنانی ماسك ودەست كێش.
6- كورت كردنەوەی وتاری هەینی بۆ دە خولەك زیاتر نەبێت.
7- خانمان و ئەوانەی مناڵن لە ماڵەكانیان نوێژەكانیان بكەن نەیەن بۆ نوێژی جەماعەت.
8- ئەوانەی نەخۆشن و ئەوانەش پیرو پەك كەوتەن نەیەن بۆ مزگەوت ونوێژەكانیان لەماڵەوە ئەنجام بدەن.
9- لەكاتی نوێژەكان مەودایەك لەنێوان نوێژخوێناندا هەبێت بۆ ئەوەی بەریەكەوتن ڕونەدات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

7 توشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە گەرمیان تۆماركرا


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، حەوت تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە ئیدارەی گەرمیان دەستنیشانكرا.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ پێنج شەممە 4-6-2020 حەوت تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە ئیدارەی گەرمیان دەستنیشانكران، كە سێ ژن و سێ پیاو و كچێكی تەمەن 18 ساڵی تێدایە و بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون.

دەرەنجامی نوێ …
لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، حەفت تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانكران، سێ ئافرەت تەمەن ٤٤ و ٣٨ و ٢٠ ساڵ و سێ پیاو تەمەن ٣٥ و ٣٠ و ٣٠ ساڵ و كچێكی گەنج تەمەن ١٨ ساڵ، ھەموویان بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون.
دوو تووشبوو دانیشتووی گەڕەكی بنگرد لە قەزای كەلار.
سێ تووشبوو دانیشتووی گەڕەكی شەھیدان قەزای كەلار.
دوو تووشبوو دانیشتووی گەڕەكی گوڵەجۆ قەزای كفری.
وەزارەتی تەندروستی
٤ حوزەیران ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

گەنجێك لە بەنداوی خاسەی كەركوك خنكا


خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرچاوەیەك لە بەرگری شارستانی كەركوك ڕایدەگەیەنێت ، ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێك لە بەنداوی خاسە خنكا ، تیمەكانی مەلەوانیش بە دوای تەرمەكەدا دەگەڕێن و هێشتا نەدۆزراوەتەوە .

سەرچاوەیەك لە بەرگری شارستانی كەركوك ڕایگەیاندووە، دوای ئەوەی بە مەبەستی بەسەربردنی كاتێكی خۆش و مەلەوانی كردن گەنجێك سەردانی بەنداوی خاسە دەكات، لەكاتی مەلەكردندا خنكا.

ڕاشیگەیاندووە، گەنجەكە تەمەنی ٢٢ ساڵە لە بەنداوی خاسە خنكاوە و هێشتا لەلایەن تیمی مەلەوانیەوە نەتوانلااوە تەرمەكەی بدۆزنەوە لە گەڕان بەردەوامن .

بەپێی زانیارییەكان، گەنجەكە ناوی ئەحمەد حەمید تەمەن 22 ساڵ دانشتووی گەڕەکی پەنجا عەلی، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەکاتی مەلەکردن لەبەنداوی (کۆچەک) خنکا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان