ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

ڕیاڵ مەدرید بۆ گواردیۆلا: ڤاران بۆ فرۆشتن نییە و بە یەک مەرج دەستبەرداری دەبین


خەڵک سپۆرت

یانەی مانچستەر سیتی لەپێناو توندوتۆڵکردنەوەی هێڵی بەرگری پێکهاتەکەیدا هەوڵی گواستنەوەی ڕافائێل ڤارانی فەرەنسی دەدات و یانەی ڕیاڵ مەدریدیش بە مەرجێکی مەحاڵ وەڵام دەداتەوە.

ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا کاربەدەستانی یانەی مانچستەر سیتی لەسەر داوای پیپ گواردیۆلا پەیوەندییان بە یانەی شاهانەی مەدریدەوە کردووە و داوای دیاریکردنی نرخێکیان بۆ گواستنەوەی ڕافائێل ڤارانی فەرەنسی کردووە.

بەپێی سەرچاوەکە، بەرپرسانی یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕاستەوخۆ داواکاریی یانە ئینگلیزییەکەیان ڕەتکردوووتەوە و ڕایانگەیاندووە کە بەرگریکارە فەرەنسییەکەیان هەرگیز بۆ فرۆشتن نەبووە و بەنیازیش نین بیفرۆشن.

موندۆ جەختی لەوە کردۆتەوە، کە بەرپرسانی سیتی بەو وەڵامەش کۆڵیان نەداوە و ئامادەییان دەربڕیوە بڕی زیاتر لە ١٥٠ ملیۆن یورۆ پێشکەش بکەن، بەو هیوایەی نرخە بەرزەکە دەرگای گفتوگۆکردن بەڕوویاندا بکاتەوە، بەڵام ئەو وەڵامەی لە فلۆرنتینۆ پێرێز و هاوەڵانیەوە بەدەستیانهێناوە شۆکهێنەربووە.

پێرێز بە ستافی گفتوگۆکەری یانەی مانچستەر سیتی ڕاگەیاندووە کە لەگەڵ سوربوونیان لەسەر کڕینی بەرگریکارەکە، یانەی ڕیاڵ مەدرید تەنها لە یەک حاڵەتدا دەستبەرداری دەبێت ئەویش لە ئەگەری پێشکەشکردنی نرخی شکاندنی بۆندەکەی کە بە (٥٠٠) ملیۆن یورۆ دەخەمڵێنرێت، ئەوەش کۆتایی بەهەموو پەیوەندییەکان هێناوە.

جیهانی

مێسی بەشداریی مەشقەکانی یانەکەی دەکاتەوە


خەڵک

پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی جیاواز سەبارەت بەلیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە، کە گوایە پێکانی نییە و تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، لە نوێترین هەواڵدا رادیۆیەکی وەرزشی بەناوبانگی ئیسپانی باس لەوە دەکات کە مێسی هیچ پێکانێکی نییە و تووشی کۆرۆناش نەبووە.

دوای ئەوەی  چوارشەممەی رابردوو، لیۆ بەشداری ڕاهێنانەکانی یانەکەی نەکرد و لە هۆڵی داخراودا مەشقەکانی ئەنجام دا، سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژەیان بە بوونی پێکان لە قولەپێی یاریزانەکەدا دەکرد، لە لایەکی ترەوە باس لەوە دەکرا کە ناوبراو تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، بەڵام ڕادیۆی کادینا کۆپی ئیسپانی ڕایدەگەیەنێت، لیۆنێل مێسی تەندروستی زۆر باشە و هیچ پێکانێکی نییە و بەم نزیکانە بەشداری مەشقەکان دەکاتەوە و دەتوانێت لەگەڵ دەستپێکردنەوەی خولی ئیسپانی  بەرانبەر ڕیاڵ مایۆرکا یاری بکات.

هاوکات باس لەوەش دەکات  ئامادەنەبوونی مێسی لە ڕاهێنانەکانی ڕۆژی چوارشەممە بۆ پشوودان بووە، چونکە یاریزانەکە ماوەی چەند مانگێک پێش ئێستا تووشی پێکان هات بوو.

سەبارەت بە دەنگۆی تووشبوونیشی بە کۆرۆنا ئەو دەنگۆیەش رەتکراوەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

رۆناڵدۆی دیاردە؛ “زێدان باشترینە”


خەڵک

رۆناڵدۆی بەرازیلی، ناسراو بەدیاردە هۆکاری بەجێهێشتنی یانەی ریاڵ مەدرید و پەیوەندیکردنی بەیانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی بۆ خراپی مامەڵەی فابیۆ کاپیلۆی ڕاهێنەری ئەوکاتەی ڕیاڵ دەگێڕێتەوە و زێدانیش بە باشترین ناو دەبات.

رۆناڵدۆ لویس نازاریۆ دالیمای بەرازیل و ئەفسانەو دیاردەی تۆپی پێی جیهان، رایگەیاندووە،بەهۆی بوونی چەند کێشەیەک لەگەڵ فابیۆ کاپیلۆی راهێنەر، یانەی شاهانەی بەجێهێشتووە، کە بە وتەی خۆی نەیتوانیوە لە کاپیلۆ بگات.

رۆناڵدۆ وتویەتی؛ کێشم لە 100كگم، نزیک دەبووەوە کاتێک لەیانەی ڕیاڵ مەدرید هاتووەتە دەر، بەڵام لەتۆپی پێدا کێش گرنگ نییە گرنگ تواناو یاریکردن و جیاوازی کردنە، بۆیە کاپیلۆ بەهەڵە هەڵسەنگاندنی دەکرد لەمبارەیەوە، بۆیە پەیوەندیەکانمان بەرەو خراپی و لێک نەگەیشتن چوو.

بە وتەی رۆناڵدۆ کاپیلۆ شایستەی پۆستی را‌هێنەرایەتی تیپەکە نەبووە و دەبوو یانە شاهانەییەکە لەو کاتەدا راهێنەرێکی بەهێزی دەستنیشان بکردایە.

لەلایەکی ترەوەو لەبارەی بەراوردی نێوان مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرە بەرازیلییەکە ” مێسی کاتێک تۆپ لە بەردەم قاچەکانیدایە، هەست بەچێژو خۆشەویستی دەکات بەڵام توانا و ژمارەکانی رۆناڵدۆش ناکرێت نادیدە بگرین بۆیە، بەراوردکردنی ئەو دوو یاریزانە ئەستەمە.

رۆناڵدۆی بەرازیلی، لە تۆپی پێدا زێدان بە باشترین هاوڕێ و یاریزان ناودەبات کە هاوشانی یاریکردووە و دەڵێت” زێدان باشترینە، من دڵخۆش بوم لەگەڵ سەرجەم یاریزانەکانی ریاڵ مەدرید، بەڵام زێدان بۆ من زۆر تایبەت بوو”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

گاریس بەیڵ: شەیدای یاریی گۆڵفم


خەڵك
گاریس بەیڵی وێڵزیی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید، دەڵێت: هەندێك وا بیر دەكەنەوە كە ئێمە بۆ یاریكردن دروست بووین، ئەمە هەڵەیە، ئێمەش مرۆڤین و كاتمان بۆ نان خواردن و بەسەربردن و ئاهەنگ گێڕان دەوێت خۆ رۆبۆت نین.

رۆژنامەی ماركا، دیمانەیەكی لەگەڵ ئەستێرە وێڵزییەكە سازداوە و تیایدا بەیڵ وتوویەتی ” لەروانگەی هەندێكەوە رۆبۆتێك زیاتر هیچی كە نین، خەڵكانێ: هەن وا دەزانن كە تۆ تەنها بۆ یاریكردن دروست بوویت، دەیانەوێت بەو شێوەیەی كە خۆیان دەیانەوێت تۆ بژیت، ئێمەش دەبێت نان بخۆین و بچینە دەرەوە و كات و ساتی خۆش بەسەر بەرین “.

بەیڵ دەڵێت ” ژیانی تۆپی پێ ماوەیەكی كەمە، ناكرێت قوربانی بەژیانی خۆمان بدەین لە پێناو ئەو ماوە كەمەی لە تۆپی پێدا هەیە”.

گاریس بەیڵ ڕاشكاوانە دەڵێت ” شەیدای یاریی گۆڵفم، بەڵام هێشتا بیرم لەوە نەكردۆتەوە دوای وازهێنانم لە یاریی تۆپی پێ چی بكەم”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان