ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

مەسرور بارزانی سوپاسی پۆلیسی سلێمانی دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ستایشی هەوڵ و ماندووبوونەكانی پۆلیسی سلێمانی كرد و داواشی كرد، لەجێبەجێكردنی ئەركەكانیاندا، پابەندی ڕێكارەكانی خۆپارێزی بن.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی پۆلیسی سلێمانی، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئەمڕۆ سێ شەممە 7ی نیسانی 2020، لەپەیوەندییەكی ڤیدیۆییدا، لەگەڵ عەمید ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دەستخۆشی لەبەڕێوەبەر و ئەفسەر و كارمەندانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كرد لەبەرامبەر جێبەجێكردنی ئەركەكانیان لەپاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیان و بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەو پەیوەندییە ڤیدیۆییەدا لەگەڵ بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ستایشی هەوڵ و ماندووبوون و شەونخونییەكانی پۆلیسی سلێمانی و هێزە ئەمنییەكانی كرد و بەڵێنی دا، بە هاوكاری و دابینكردنی پێداویستییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی.

مەسرور بارزانی داواشیكرد، وەك هەمیشە لەجێبەجێكردنی ئەركەكانیاندا، پابەندی ڕێكارەكانی خۆپارێزی بن.

کوردستان

لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك بووە قوربانی

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لەنزیك كەمپی ئاوارەكانی عەرەبەت كەسێك برینداربوو.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ڕووداوەكە بەهۆی پەڕینەوەی ئاژەڵێكەوە ڕوویداوە، كەبەهۆی تاریكییەوە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر جۆری ئەتیكۆ مارسیدس لە ئاژەڵەكە دەدات و لەوكاتەدا ئۆتۆمبێلی دواتریش كە لەجۆری بارهەڵگرە كۆنتڕۆڵی خێرایی لەدەستدەدات و خۆی دەكێشێت بە ئۆتۆمبێلی یەكەمدا.

ئاشكراشیكرد، بەهۆی ڕووداوەكەوە كەسێك بریندار بووە و زیانی مادیی بەر هەردوو ئۆتۆبێلەكە كەوتووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەمینداری یەكگرتوو: توندوتیژی لەگەڵ ژندا نیشانەی كزی ئیمانە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ڕایدەگەیەنێت، توندوتیژی لەگەڵ ژندا نیشانەی كزی ئیمانە.

سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە تویتێكدا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ٢٥ نۆڤەمبەر، ڕۆژی بەرەنگاری توندوتیژی دژی ژنان، ڕێنماییەكانی پێغەمبەری سەروەرمان بیر دەخاتەوە (درودی خوای لەسەر بێت) كەدەفەرموێ: ( النساء شقائق الرجال، ما أكرمهن إلا كريم، وما أهانهن إلا لئيم”) توندوتیژی لەگەڵ ژندا نیشانەی كزی ئیمان و سەقەتی ئەخلاق و نزمی ئاستی نەجابەت و ڕەسەنایەتییە.

دوێنێ 25-11-2020 ڕۆژی جیهانی توندوتیژی دژی ژن بوو، بەو بۆنەوە سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكایەتی حكومەت و پەڕلەمان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێم ڕاگەیەنراویان لەو بارەوە بڵاوكردەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

جوتیار عادل: بەغدا پارەكە نەنێرێت بژاردەی ترمان هەیە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، گەشبینن لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەغدا 320 ملیار دینارەكە بنێرێت بۆ مووچە. دەشڵێت، ئەگەر پارەكە نەنێرن، بژارەی تریان هەیە.

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ڕووداوی ڕاگەیاند:”حكومەتی هەرێمی كوردستان هەموو هەوڵێك دەدات بۆ دابەشكردنی مووچە. گەشبینین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەغدا 320 ملیار دینارەكە بنێرێت”.

وتەبێژی حكومەت وتیشی:ئەگەر 320 ملیار دینارەكە نەهات بۆ دابەشكردنی مووچە، ئێمە بژارەی خۆمان دەبێت. بەپێی ڕێككەوتن دەبێت لە عیراقەوە مووچەی چوار مانگی ترمان بۆ ڕەوانە بكرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان