ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

ئەمشەو دیاردەیەكی گەردوونی ڕوودەدات
ئەمڕۆ “كۆرۆنای خۆر” لە ئاسمانی هەولێر دەركەوت


خەڵك- بەشی هەواڵ
شارەزایەكی بواری كەشناسی ئاشكرای دەكات، كە ئەمڕۆ دیاردەی “كۆرۆنای خۆر” لە ئاسمانی هەولێر بینرا و ئەمشەویش دیاردەی “مانگی تابان یان مانگی زەبەلاح” ڕوودەدات؟

ئەژی چەتۆ، شارەزای كەشناسی و بەرپرسی بەشی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە، كە ئەمشەو دیاردەی “مانگی زەبەلاح” كەپێشی دەوترێت “مانگی تابان” ڕوودەدات، ئەوەش ڕاستەوخۆ دوای ئاوابوونی خۆر لە ڕۆژهەڵاتەوە دەبینرێت.

دەشڵێت: “لەو حاڵەتەدا مانگ لە نزیكترین خاڵە لەگەڵ زەوی و لەپڕبوونی تەواوە و قەبارەكەی 14% گەورەترە لە تابانەكانی دیكەی ئاسایی”.

ڕووونیشی كردۆتەوە، ئەمڕۆ (كۆرۆنای خۆر SUN CORONA) لە ئاسمانی هەولێردا دەركەوت، بەڵام دەشڵێت: “ئەو دیاردە ئاسمانییە بەهیچ جۆرێك هیچ پەیوەندییەكی بە (پەتای كۆڕۆنا)وە نییە و تەنها لێكچوونی ناوەكەیە”.

جەختیشی كردۆتەوە، ئەوە دیاردەیەكی فیزیاییە و لەنێو بەرگەهەوای زەویدا ڕوودەدات و بریتییە لە شكانەوە و شیبوونەوەی تیشكی خۆر یان ڕووناكی مانگی تێپەڕبوو بەنێو دڵۆپەی ئاوی شل یا سەهۆڵبووی چینە هەورە بەرزەكان و دروستبوونی چەپكەیەك یان چەندین چەپكەی رەنگاو رەنگی پەلكە زێڕینەیی لە دەورووبەری دیسكی گەشی خۆر یان ڕووناكی مانگ بە پێوانەی 15 پلە، كە نزیكە لە دیاردەی (خەرمانەی 22 پلەیی خۆر و مانگ) بەڵام ئەمەی دوایی زۆر گەورەترە و زۆرتر ڕوو دەدات بە بەراورد لەگەڵ (كۆرۆنای خۆر یان مانگ).

ئەوەشی خستۆتەڕوو، كۆرۆنای خۆر بە شێوەیەكی گشتی خاوەن چەقێكی زۆر گەشە، كە هەمان ئەو ناوچەیە، كە دەوری خۆر یان مانگی چواردەی داوە و شێوەشی بە زۆری هێلكەییە، قەراغی دەرەكی ئەو ناوچە گەشە رەنگی زەرد و سوورە و لە دوای ئەو ئەڵقەیەك یان چەند ئەڵقەیەكی بازنەیی داخراوی یەك لە دوای یەك بە ڕەنگی پەلكە زێڕینە دەردەكەوێت، بە تایبەتیش ڕەنگەكانی سەوز و زەرد و سوور.

جێگای ئاماژەیە، كەوا لە 13-3-2018 هەمان دیاردە لە ئاسمانی هەرێمی كوردستاندا دەركەوت.

ژینگە

گەشتوگوزاری هەولێر ڕێنمایی بۆ شوینە گەشتیاریەكان بڵاوكردەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر بۆ بنكە و شوێنە گەشتیارییەكان لەپێناو خۆپاراستن لەڤایرۆسی كۆرۆنا چەند ڕێنماییەكی گرنگ بڵاودەكاتەوە.

بەپێی ڕێنماییەكە، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە و پێویستە شوێنە گەشتیاریەكان جێبەجێی بكەن، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر داوای هەڵواسینی ڕێنماییەكانی دەرچوو لەوەزارەتی تەندروستی دەربارەی چۆنییەتی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە بنكە گەشتیارییەكان دەكات، هەروەها قەدەغەكردنی كێشانی نێرگەلە بەهەموو شێوازێك لە دەرەوە و ناوەوەی بنكە گەشتیارییەكان و قەدەغە كردنی ئاهەنگ گێڕان و لایڤ موزیك بەهەموو شێوەیەك .

هەر لەڕێنماییەكان داوای كەم كردنەوەی ژمارەی كورسی كراوە، كە پێویستە بۆ هەر مێزێك لەچوار كورسی زیاتر نەبێت و ژمارەی مێزەكانیش كەمبكرێنەوە بەشێوازێك دووری نێوان دوو مێز لەسێ مەتر كەمتر نەبێت، لەگەڵ بەكارهێنانی پێداویستی سەفەری كە بۆ یەك جار بەكاردێت جگە لەبنكە گەشتیارییەكانی پێنج و چوار ئەستێرە، هەروەها پۆشینی سەر مێزەكان بەكاغەزی سەفەری یان (نایلۆنی سەفەری) و گۆڕینیان بەبەردەوام و كردنەوەی دەرگا و پەنجەرەكان بەشێوەیەكی بەردەوام، زیادكردنی ئامێری هەوا گۆڕكێ كاركردنیان بەبەردەوامی.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر، جەخت دەكاتەوە لە تەعقیم كردنی ڕۆژانەی سەرجەم شوێنەكان بەرزكەرەوە (مصعد) بەبەردەوامی و بەكار نەهێنانی مینیۆی خواردن (Menu)، پاك ڕاگرتنی دەست شۆرەكان و دانانی كەسێك بۆ خاوێن كردنەوە و تەعقیم كردنیان بەشێوەیەكی بەردەوام دەكاتەوە و ناشبێت ڕێگە بدەن بەهیچ كەسێكك بۆ چونە ژورەوەی بنكە بەبێ بەستنی ماسك و پەنجەوانە، پێویستە كارمەندانی بنكه بەبەردەوام ماسك و پەنجەوانە ببەستن.

لەكۆتایشدا داوا لەشوێنە گەشتیاریەكان دەكات بۆ زیاتر خۆپارێزی باخچەكانی بنكە بۆ دانیشتنی مێوانەكان بەكاربێت و دوایین كات بۆكردنەوەی بنكەكان تاوەكو كاتژمێر(1)ی شەو دەبێت، بەكارنەهێنانی سیستەمی (Valet Parking Service) بۆ ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل، دانانی بەربەست و جیاكەرەوە لەنیوان میوان و (كاشێر.پێشوازی) بەپێی پێویست هەروەها لەكاتی جێ بەجێ نەكردنی هەر بڕگەیەك لەبڕگەكانی سەرەوە بنكە توشی سزای یاسایی دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی: پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ چوار شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ پێنج شەممە، ئاسمان ساماڵ و كەمێك پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش 2 بۆ 3 پلە نزم دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بەوێنە.. کوێستانەکانی دەڤەری برادۆست


خەڵک – بەشی هەواڵ

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان