ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

سیانیان كوردن
زورفی 4 وەزیری كابینەكەی عەبدولمەهدی دەهێڵێتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوە سیاسییەكان ڕایدەگەیەنن، عەدنان زورفی، سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو، 4 وەزیری حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی دەستلەكاركێشاوە، سەرلەنوێ‌ بۆ كابینەكەی كاندید دەكاتەوە.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، سەرچاوە سیاسییەكان بە میدیاكانی عیراقیان ڕاگەیاندووە”زورفی بڕیاریداوە یاسین یاسری، وەزیری ناوخۆ لە پۆستەكەی خۆیدا بهێڵێتەوە”.

بە وتەی سەرچاوەكان”هەروەها سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو بڕیاریداوە سێ‌ وەزیری كوردیش لە پۆستەكانیاندا بهێڵێتەوە، كە بریتین لە فوئاد حسێن، وەزیری دارایی و پەنگین ڕێكانی، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و فاروق ئەمین شوانی، وەزیری داد”.

عەدنان زورفی كە لە 17ی ئاداری ڕابردوو لەلایەن بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراقەوە بۆ پێكهێنانی حكومەتی ڕاگوزەر ڕاسپێردرا، داوای لە سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە، دانیشتنێك بۆ بەخشینی متمانە بە كابینە وەزارییەكەی دیاریی بكات.

 

عێراق

وەزیرێكی عیراقی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو


خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرچاوە پزیشكییە عیراقییەكان ئاشكرایانكرد، وەزیری وەرزش و لاوانی حكومەتی عیراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.

ماڵپەڕی شەفەق نیوز لە زاری سەرچاوەیەكی پزیشكیی عیراقییەوە بڵاویكردەوە: ئەنجامی پشكنینەكانی عەدنان درجال وەزیری وەرزش و لاوانی عیراق دەریخستووە كە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، كۆتایی هەفتەی ڕابردوو لە سەردانەكەیدا بۆ هەولێر دوای وەرگرتنی سامپڵ لە دەستەی پاسەوانەكانی ڕاگەیەندرا كە دوو پاسەوانی بە گومانی تووشبوونیان بە كۆرۆنا گەڕێنراونەتەوە بۆ بەغدا، دواتر سەردانی موسڵی كرد و لەگەڵ لێپرسراوانی ئەو شارەش كۆبووەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

كازمی: مووچەی پلە باڵاكان كەمدەكرێتەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاریدا، چارەسەری دوو مووچەیی و بكرێت و مووچەی پلە باڵاكانیش كەمبكرێتەوە.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئەمڕۆ شەممە 30/5/2020 سەرۆكایەتیی كۆبوونەوەی لیژنەی چاكسازیی ئابووریی كرد و بڕیاریدا چارەسەری دوو مووچەیی و بكرێت و مووچەی پلە باڵاكانیش كەمبكرێتەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا مستەفا كازمی داوای كرد چەند ڕێكارێك بۆ چارەسەركردنی قەیرانی دارایی بگیرێتەبەر كە دیارترینیان كەمكردنەوەی مووچەی پلەباڵاكانی دامودەزگاكانی حكومەتە.

هەروەها، سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاریدا، بەپێی بنەمای بەدیهێنانی دادوەریی كۆمەڵایەتی چارەسەری دوو مووچەیی و مووچەی ئەو خانەنشینانە بكرێت كە لە دەرەوەی وڵات نیشتەجێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

لە عیراق و هەرێم 306 حاڵەتی توشبوون و 10 حاڵەتی مردن بە كۆرۆنا تۆماركرا


خەڵك- بەشی هەواڵ

ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عیراق و هەرێمی كوردستان ڕوو لە زیادبوونە و ئەمڕۆش 306 كەس تووشبوون و 66 كەسیش چاكبوونەوە و 10 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە ئەمڕۆ شەممە 30ی ئایاری 2020، پشكنین بۆ 5 هەزار و 644 ئەنجامدراوە و 306 كەس ئەنجامی پشكنینەكانیان پۆزەتیف دەرچوون، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و 6 كەس لە سلێمانی و 5 لە هەولێر و یەك حاڵەت لە دهۆك تۆماركراوە.

ڕاشیگەیاندووە، هەر ئەمڕۆ 66 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هاوكات 10 حاڵەتی مردنیش لە بەغدا تۆماركرا.

ئاشكراشی كردووە، كۆی گشتی تووشبووان بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 6 هەزار و 179 كەس و چاكبوونەوەش 3 هەزار و 110 كەس و مردنیش 195 كەس.

تەندروسستی عیراق دەشڵێت: “هێشتا 2هەزار و 874 كەس لەژێر چاودێری پزیشكیدان لە نەخۆشخانەكان، كە 37 كەسیان لە چاودێری چڕدان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان