ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

سائیرون: ئەم لایەنانە دەیانەوێت عەدنان زورفی دووربخەنەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
هاوپەیمانی سائیرون ڕایدەگەیەنێت، هەفتەیەك زیاترە هێزە شیعەكان كۆبوونەوەی چڕ ئەنجام دەدەن بە ئاگاداری موقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدر، ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەشیان لە چەند نامەیەكدا بۆ حەنانە بارەگای سەدر لە نەجەف ڕەوانەكردووە.

ڕیاز مەسعودی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سائیرون لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”ئەو لایەنانەی كۆبوونەوەیان كردووە بریتین لە دەوڵەتی یاسا و فەتح و حكیمە و عەقدی نیشتمانی و فەزیلە، ئەمانن كە هەوڵ دەدەن جێگرەوەیەك بۆ عەدنان زورفی بدۆزنەوە”

بە وتەی مەسعودی”هێزە سیاسییەكان گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی كە یان دەبێت كابینەكەی زورفی تێبپەڕێنن و وادەیەك بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت دیاریی بكەن، یان جێگرەوەیەك بۆ زورفی بدۆزنەوە، ئەمەش لەڕێی داوای لێبوردنی زورفی لە ڕاسپاردنەكەی یان تەواوبوونی ماوە دەستوریی ڕاسپاردنەكەیەوە دەبێت”.

نوری مالیكی و هادی عامری و عەممار حەكیم، لە كۆبوونەوەیەكی نێوانیان لەسەر جێگرەوەی عەدنان زورفی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەت ڕێكەوتبوون كە ئەویش مستەفا كازمی سەرۆكی دەزگای هەواڵگری نیشتمانییە.

ناكرێت ناوی كازمی وەك كاندید پێشكەش بكرێت، تا ئەو كاتەی زورفی شكستخواردوو دەبێت لە تێپەڕاندنی حكومەتەكەی لە پەرلەمان لە ماوەی ئەو مۆڵەتە دەستورییەی بۆی دیاریی كراوە.

بە بۆچوونی چاودێران، رێكەوتنەكەی مالیكی عامری و حەكیم، دوای سەردانەكەی ئەم دواییەی ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانی بوو بۆ عیراق كە هەوڵیدابوو هێزە شیعەكان لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێوە لەیەكتر نزیكبكاتەوە.

 

عێراق

هەواڵی تووشبوونی عەدنان درجال بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕەتكرایەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی وەرزش و لاوانی عیراق تووشبوونی وەزیرەكەیانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕەتكردەوە.

مۆفەق عەبدولوەهاب بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی وەرزش و لاوانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: عەدنان درجال وەزیری وەرزش و لاوان تەندروستی باشە و ئەو هەواڵانەش بە هیچ شێوەیەك ڕاست نین كە سەبارەت بە تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكراونەتەوە.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی وەرزش و لاوانی عیراق ڕوونیشیكردەوە، عەدنان درجال دوو جار پشكنینی وردی لە هەولێر و بەغدا ئەنجامداوە و ئەنجامەكانیشی نێگەتیڤ بوون.

پێشتر، ماڵپەڕی شەفەق نیوز لە زاری سەرچاوەیەكی پزیشكیی عیراقییەوە بڵاویكردبووەوە: ئەنجامی پشكنینەكانی عەدنان درجال وەزیری وەرزش و لاوانی عیراق دەریخستووە كە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، كۆتایی هەفتەی ڕابردوو لە سەردانەكەیدا بۆ هەولێر دوای وەرگرتنی سامپڵ لە دەستەی پاسەوانەكانی ڕاگەیەندرا كە دوو پاسەوانی بە گومانی تووشبوونیان بە كۆرۆنا گەڕێنراونەتەوە بۆ بەغدا، دواتر سەردانی موسڵی كرد و لەگەڵ لێپرسراوانی ئەو شارەش كۆبووەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

وەزیرێكی عیراقی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو


خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرچاوە پزیشكییە عیراقییەكان ئاشكرایانكرد، وەزیری وەرزش و لاوانی حكومەتی عیراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.

ماڵپەڕی شەفەق نیوز لە زاری سەرچاوەیەكی پزیشكیی عیراقییەوە بڵاویكردەوە: ئەنجامی پشكنینەكانی عەدنان درجال وەزیری وەرزش و لاوانی عیراق دەریخستووە كە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، كۆتایی هەفتەی ڕابردوو لە سەردانەكەیدا بۆ هەولێر دوای وەرگرتنی سامپڵ لە دەستەی پاسەوانەكانی ڕاگەیەندرا كە دوو پاسەوانی بە گومانی تووشبوونیان بە كۆرۆنا گەڕێنراونەتەوە بۆ بەغدا، دواتر سەردانی موسڵی كرد و لەگەڵ لێپرسراوانی ئەو شارەش كۆبووەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

كازمی: مووچەی پلە باڵاكان كەمدەكرێتەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاریدا، چارەسەری دوو مووچەیی و بكرێت و مووچەی پلە باڵاكانیش كەمبكرێتەوە.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئەمڕۆ شەممە 30/5/2020 سەرۆكایەتیی كۆبوونەوەی لیژنەی چاكسازیی ئابووریی كرد و بڕیاریدا چارەسەری دوو مووچەیی و بكرێت و مووچەی پلە باڵاكانیش كەمبكرێتەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا مستەفا كازمی داوای كرد چەند ڕێكارێك بۆ چارەسەركردنی قەیرانی دارایی بگیرێتەبەر كە دیارترینیان كەمكردنەوەی مووچەی پلەباڵاكانی دامودەزگاكانی حكومەتە.

هەروەها، سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاریدا، بەپێی بنەمای بەدیهێنانی دادوەریی كۆمەڵایەتی چارەسەری دوو مووچەیی و مووچەی ئەو خانەنشینانە بكرێت كە لە دەرەوەی وڵات نیشتەجێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان