یانەیەكی ئینگلیزی چاوی بڕیوەتە دی یۆنگ



یانەی لیڤەرپوڵ بەردەوامە لە هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی فرێنكی دی یۆنگ یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا.

بەگوێرەی زانیارییەكان، لیڤەرپوڵ بەردەوامە لە گرنگیدان بە فرێنكی دی یۆنگ لە یانەی بەرشەلۆنەوە، لەكاتێكدا دوایین داوای یانەكە بۆ گواستنەوەی یاریزانە هۆڵەندییە تەمەن 25 ساڵەكە لە ماوەی گواستنەوەی زستانەدا ڕەتكرایەوە.

یانەی ڕیدز ئامادەكاری دەكات، تا ئۆفەرێكی تر پێشكەش بە بارسا بكات، بەمەبەستی بەدەستهێنانی خزمەتەكانی دی یۆنگ، تا ببێتە پاڵپشتێكی بەهێزی هێڵی ناوەڕاستی كەتیبەی یۆرگن كلۆپی ڕاهێنەری ئەڵمانی.

بەو پێیەی پێشبینی دەكرێت یانە ئینگلیزییەكە ئەو بەهایە بەرز بكاتەوە كە لە مانگی كانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوودا پێشكەشی یانە كەتەلۆنییەكەی كردبوو، بۆیە دڵنیایە لەوەی ئەمجارە بارسێلۆنا نەرمتر دەبێت لە دانوستانەكاندا، لەگەڵ ئەمەشدا تاكە ئاستەنگی بەردەم دی یۆنگ كە ڕەنگە ڕەتیبكاتەوە ڕوو لە لیڤەرپوڵ بكات، ئەوەیە تیپە ئینگلیزییەكە نەتوانێت وەرزی داهاتوو كورسییەك بۆ چامپیۆنزلیگ دەستەبەربكات.

لیڤەرپوڵ لەئێستادا بە كۆكردنەوەی 50 خاڵ، لە پلەی حەوتەمی ڕیزبەندی خولی ئینگلیزیدایە.

دەرچووانی زانكۆكانی هەرێم داوای دامەزراندن لە عێراق دەكەن
پێشت دەرچووانی زانكۆكانی هەرێم داوای دامەزراندن لە عێراق دەكەن
تارا ڕەسوڵ و عەتا قەرەداغی دوێتێك بڵاودەكەنەوە
دواتر تارا ڕەسوڵ و عەتا قەرەداغی دوێتێك بڵاودەكەنەوە
ەیوەندیدار