دەرچووانی زانكۆكانی هەرێم داوای دامەزراندن لە عێراق دەكەن



ژمارەیەك لە دەرچووانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان داوای دامەزراندن لە حكومەتی عێراق دەكەن و ئەندامێكی لیژنەی دارایی دەڵێت: “داواكارییەكەیان دەگەیەنمە لیژنەی دارایی و داكۆكییان لێ‌ دەكەم”.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئەمرۆ لە ئۆفیسی سلێمانی پەرلەمانی عێراق پێشوازیكرد لە ژمارەیەك لە نوێنەرانی دەرچووانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان، كە نیشتەجێی ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستانن.

د. نەرمین بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ‎لەدیدارەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی داواكاری ئەو دەرچووانە تاوەكو بەگوێرەی پڕۆژە یاسای بودجە هەلی دامەزراندنیان بۆ بڕەخسێت.

وتیشی، “داواكاریەكەیان دەگەیەنینە لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق و داكۆكیش لە خواستەكانیان دەكەین”.

لە ماوەی ڕابردوودا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا لەسەر دامەزراندنی زیاتر لە 30 هەزار دەرچووی زانكۆكانی عێراق بە زانكۆكانی هەرێمی كوردستانیشەوە بەپێی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2023ی فیدڕاڵی.

توركیا: لە هەرێمی كوردستان و ڕۆژئاڤا پاشەكشەناكەین
پێشت توركیا: لە هەرێمی كوردستان و ڕۆژئاڤا پاشەكشەناكەین
یانەیەكی ئینگلیزی چاوی بڕیوەتە دی یۆنگ
دواتر یانەیەكی ئینگلیزی چاوی بڕیوەتە دی یۆنگ
پەیوەندیدار