ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

دواین ئاماری تووشبووان و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا


خەڵك-بەشی هەواڵ

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە ملیۆنێك و 347 هەزار و 343 حاڵەت و لە 24 كاتژمێری ڕابردودا زیاتر لە 62 هەزار حاڵەتی نوێ تۆماركراوە و %21ی كۆی توشبوانی پەتاكەش چاكبونەتەوە.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان تاوەكو كاتژمێر 8ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە ملیۆنێك و 347 هەزار و 624 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 284 هەزار و 882 حاڵەتی چاكبوونەوە و 74 هەزار و 769 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین رێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە 367 هەزار و 650 حاڵەت و 19 هەزار و 810 حاڵەت چاكبوونەتەوە و 10 هەزار و 941 كەسیش گیانیانلەدەستداوە.

هەر لەسەر ئاشتی وڵاتانی جیهان، ئیتالیا زۆرترین ڕێژەی گیانلەدەستدانی تێدا تۆمار كراوە بەشێوەیەك گەیشتووەتە شانزە هەزار و پێنج سەد و بیست و سێ كەس.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشیەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 200 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.

جیهان

شەقامی “ژیانی ڕەشپێستەكان گرنگە”


خەڵك-لوقمان غەفوور

سەرۆكی شارەوانی كەرتی كۆلۆمبیا لە واشنگتۆن دی سی، بڕیاریدا یەكەم شەقام ناوبنێت “ژیانی ڕەشپێستەكان گرنگە”.
خاتوو مۆریل بوزر، 5ی حوزەیران شەقامی 16ی گۆڕی بە “ژیانی ڕەشپێستەكان گرنگە” و لەگەڵ ژمارەیەك لە كارمەندانی شارەوانی شەپامەكەیان بە بۆیەی زەرد نەخشاند و بەگەورەیی نوسیان ” ژیانی ڕەشپێستەكان گرنگە”.
شەقامی 16 ئەچێتەوە سەر مەیدانی لاڤایت و كۆشكی سپی. كە یەكێكە لە شەقامە سەرەكییەكانی واشنگتۆن.
ئەم بڕیارەی سەرۆكی شارەوانی لە دوای 8 ڕۆژ خۆپیشاندان دێت لەسەر ئەو شەقامە بەهۆی گیانلەدەستدانی جۆرج فلۆید پیاوە ڕەشەكەی شاری مەنیئاپلس-ی ویلایەتی مینیسۆتا لە رۆژی 26 ئایار لەژێر دەستی (دیریك شۆڤین) ی ئەفسەری پۆلیس.
بوزر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا باسی لەوەكرد خەڵك لێرە هاوسۆزن بۆ گۆێگرتن و بینین و دانپێدانان بە مرۆڤایەتیبوونیاندا. وتیشی: “ئێمە فرسەتی ئەوەمان بۆ هەڵكەوت كە بەدەنگێكی بەرز و ئاشكرا لە شەقامێكی گرنگی ویلایەتەكەماندا پەیامێك بگەیەنین”.
باسی لەوەشكرد كە ئەمە پەیامی گەلی ئەمریكایە بۆ دنیا كە ژیانی ڕەشپێست گرنگە لەلایە ئێمە.
جۆن فالتستیشیو بەرێوەبەری فەرمانبەرانی شارەوانی كەرتی كۆلۆمبیا لە واشنگتۆن دی سی، وتی: “سەرۆكی شارەوانی بەئاشكرا وتویەتی كە ئەم شەقامە پێشكەشە بە خۆپیشاندەران لەبەرئەوەی بەشێوەیەكی ئاشتیانە دوو شەوە خۆپیشاندەران ناوچەكەیان پاراستووە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت بەرز بووەوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرز بووەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ شەممە، 6ی‌ حوزەیرانی 2020 بەرز بووەتەوە، بەشێوەیەك نرخی‌ نەوتی برێنت بە 41 دۆلار و 97 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 38 دۆلارو 95 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

لە سەرەتای ئەم مانگەوە، نرخی نەوت ووردە ووردە بەرز دەبێتەوە، هەرچەندە هەندێك وڵات هۆشداری هاتنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ وڵاتەكانیان دەدەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

نرخی نەوت 42 دۆلاری تێپەڕاند


خەڵك- بەشی هەواڵ
نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد دوای ئەوەی ڕێژەی بێكاریی لە ولایەتە یەكگرتووەكان لە مانگی ئایاری ڕابردوودا بەشێوەیەكی ناچاوەڕوانكراو پاشەكشەی كرد، و (ئۆپیك)يش وادەیەكی بۆ گفتووگۆكردن لەبارەی كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمی نەوت، دیاریی كرد.

نرخی نەوتی برێنت بۆ گرێبەستە دواخراوەكان بە بڕی 2.7 دۆلار ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد كە دەكاتە 5.2% و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 42.07 دۆلار، بەهەمان شێوە نرخی نەوتی خۆرئاوای تكساسی ئەمریكا بە بڕی 1.65 بەرزبۆوە ، واتا بە ڕێژەی 4.4% و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 39.02 دۆلار.

وەزارەتی كاری ئەمریكایی بەشێوەیەكی لەناكاو دابەزینی ڕێژەی بێكاریی بۆ 13.3% لە مانگی ڕابردوودا ڕاگەیاند، دوای ئەوەی ئەو ڕێژەیە لە مانگی نیسانی ڕابردوودا 14.7% بوو.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان