ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

لەسەردەمی كۆرۆنادا هەولێر بە گوڵ دەڕازێندرێتەوە


بەشی هەواڵ
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و مەترسییە ڕاستەقینەكانی لەسەر ژیانی هاووڵاتیان لە هەرێم و سەرتاسەری جیهان، شاری هەولێر بە گوڵ دەڕازێنرێتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە بڵاوكراوەتەوە”وێڕای ئەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووەتە مەترسییەكی لەسەر جیهان و هەرێمی كوردستان، بەڵام تیمەكانی شارەوانی بەردەوامن لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە جۆراوجۆرەكان و هەروەها ڕازاندنەوەی شارەكان، ئەوان لەگەڵ ئەوەی لە هێڵی پێشەوەی ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنادان لە ڕشاندنی دژە ڤایرۆس و چاودێری و پاككردنەوەی شوێنەكانی كەرەنتینە و هۆتێل و نەخۆشخانەكان، هاوكات هەڵمەتی رازاندنەوەی شاریش بە چاندنی سەدان هەزار گوڵ بەڕێوەدەبەن”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”وێڕای پشووی فەرمی، تیمی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پاركەكانی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بە چاندنی هەزاران گوڵ هەڵمەتێكی لە چەند شوێنێكی شاری هەولێر ئەنجامدا بەمەبەستی ڕازاندنەوەی شاری هەولێر بە گوڵ و زیادكردنی رووبەری سەوزایی و جوانكردنی سیمای شار”.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەڵێت”گوڵەكان لە ڕێی نەمامگەی نموونەیی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پاركەكانی هەولێر بەرهەمهێنراون لە جۆرەكانی قەدیفە و پەپوولە و دەیان جۆری دیكەی گوڵ، كە ئەو نەمامگەیە بەردەوام كار دەكات بۆ بەرهەمهێنانی گوڵ و نەمام، دواتر گوڵەكان لە ڕێی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پاركەكان و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەكان لە شوێنە جیاوازەكانی شاردا دەچێندرێن، ئەم هەڵمەتەش بەردەوامی دەبێت، بەوپێیەی بە سەدان هەزار گوڵ بەرهەمهاتوون بۆ ڕازاندنەوەی شاری هەولێر و دەوروبەری”.

ژینگە

گەشتوگوزاری هەولێر ڕێنمایی بۆ شوینە گەشتیاریەكان بڵاوكردەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر بۆ بنكە و شوێنە گەشتیارییەكان لەپێناو خۆپاراستن لەڤایرۆسی كۆرۆنا چەند ڕێنماییەكی گرنگ بڵاودەكاتەوە.

بەپێی ڕێنماییەكە، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە و پێویستە شوێنە گەشتیاریەكان جێبەجێی بكەن، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر داوای هەڵواسینی ڕێنماییەكانی دەرچوو لەوەزارەتی تەندروستی دەربارەی چۆنییەتی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە بنكە گەشتیارییەكان دەكات، هەروەها قەدەغەكردنی كێشانی نێرگەلە بەهەموو شێوازێك لە دەرەوە و ناوەوەی بنكە گەشتیارییەكان و قەدەغە كردنی ئاهەنگ گێڕان و لایڤ موزیك بەهەموو شێوەیەك .

هەر لەڕێنماییەكان داوای كەم كردنەوەی ژمارەی كورسی كراوە، كە پێویستە بۆ هەر مێزێك لەچوار كورسی زیاتر نەبێت و ژمارەی مێزەكانیش كەمبكرێنەوە بەشێوازێك دووری نێوان دوو مێز لەسێ مەتر كەمتر نەبێت، لەگەڵ بەكارهێنانی پێداویستی سەفەری كە بۆ یەك جار بەكاردێت جگە لەبنكە گەشتیارییەكانی پێنج و چوار ئەستێرە، هەروەها پۆشینی سەر مێزەكان بەكاغەزی سەفەری یان (نایلۆنی سەفەری) و گۆڕینیان بەبەردەوام و كردنەوەی دەرگا و پەنجەرەكان بەشێوەیەكی بەردەوام، زیادكردنی ئامێری هەوا گۆڕكێ كاركردنیان بەبەردەوامی.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر، جەخت دەكاتەوە لە تەعقیم كردنی ڕۆژانەی سەرجەم شوێنەكان بەرزكەرەوە (مصعد) بەبەردەوامی و بەكار نەهێنانی مینیۆی خواردن (Menu)، پاك ڕاگرتنی دەست شۆرەكان و دانانی كەسێك بۆ خاوێن كردنەوە و تەعقیم كردنیان بەشێوەیەكی بەردەوام دەكاتەوە و ناشبێت ڕێگە بدەن بەهیچ كەسێكك بۆ چونە ژورەوەی بنكە بەبێ بەستنی ماسك و پەنجەوانە، پێویستە كارمەندانی بنكه بەبەردەوام ماسك و پەنجەوانە ببەستن.

لەكۆتایشدا داوا لەشوێنە گەشتیاریەكان دەكات بۆ زیاتر خۆپارێزی باخچەكانی بنكە بۆ دانیشتنی مێوانەكان بەكاربێت و دوایین كات بۆكردنەوەی بنكەكان تاوەكو كاتژمێر(1)ی شەو دەبێت، بەكارنەهێنانی سیستەمی (Valet Parking Service) بۆ ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل، دانانی بەربەست و جیاكەرەوە لەنیوان میوان و (كاشێر.پێشوازی) بەپێی پێویست هەروەها لەكاتی جێ بەجێ نەكردنی هەر بڕگەیەك لەبڕگەكانی سەرەوە بنكە توشی سزای یاسایی دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی: پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ چوار شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ پێنج شەممە، ئاسمان ساماڵ و كەمێك پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش 2 بۆ 3 پلە نزم دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بەوێنە.. کوێستانەکانی دەڤەری برادۆست


خەڵک – بەشی هەواڵ

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان