ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

هەولێر، پێشنیارێك بۆ لێخۆشبوون لە كرێی مانگێكی كرێنشینان پێشكەش دەكرێت

خەڵک – ئارام سەردار

سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، پێشنیاریان کردوە لێخۆشبوون بۆ کرێی مانگێک لە کرێنشان بڕیاری لەسەر بدرێ و بۆ سێ مانگی داهاتووش لە ٥۰٪ ی کرێ لەکرێنشینان وەربگیرێت، بۆ ئەمەش حکومەت و پەڕلەمان لەسەر خەتن.

عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لەبارەی بڕیاری لێخۆشبوونی کرێی کرێچیەکان بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند:” ئێمە پێشتر پێشنیارێکمان سەبارەت بە کرێی کرێنشینان پێشکەشکرد بەحکومەت و پەڕلەمانی کوردستانیش بەهەند وەریگرت کەوا هەموو کارئاسانیيەک بۆ جێبەجێکردنی ئەو پێشنیارە دەکەن”.

دەشڵێت:” پێشنیارەکان بریتی بوون لەوەی ئەوانەی مارکێتەکانیان داخراوە و ئەوانەی بێ کارن مانگێک لێیان خۆشبن و بۆ سێ مانگی داهاتووش ئەگەر دۆخەکە بەردەوام بێت لە 50٪ی کرێکانیان لێ وەربگیرێت، ئەوە بۆ پڕۆژەکانی حکومەتیشە کە لەپڕۆژەکانی شارەوانی و ئەوقاف کە بەکرێدراون”.

عەلی ڕەشید ڕوونیشی کردەوە:”ئەوبابەتە بە پڕۆژە یاسا دەبێت چونکە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان دەبن، بۆ ئەمەش حکومەت و پەڕلەمان لەسەر خەتن تاوەکو بتوانن پڕۆژە یاسایەکی تایبەت دروست بکەن، کە هەم خاوەن موڵکەکان زەرەرمەندنەبن هەم کرێنشینانیش ئەرکیان لەم دۆخە سوکتر بکرێت”.

کوردستان

پۆلیسی هەولێر؛ڕێگری لەو كەسانە كرا شەقامەگشتییەكان بۆ نێرگەلە و مەی خواردنەوە بەكاردەهێنن

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانیان لە هەڵمەتێكدا هەڵسان بە چۆڵكردنی زۆربەی شوین و شەقامە گشتییەكان، كە بەشێك لە هاووڵاتیان بۆ مەیخواردنەوە و نێرگەلەكێشان بەكاریان دەهێنا .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ،كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەتووە ڕایگەیاندووە، بەشی پۆلیسی چالاكییە مەدەنییەكان لە هەڵمەتێكدا هەڵسان بە چۆڵكردنی زۆربەی شوین و شەقامە گشتییەكان ، كە بەشێك لە هاووڵاتیان بۆ مەیخواردنەوە و نێرگەلەكێشان بەكاریان دەهێنا و خەڵكیان بێزار دەكرد.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەماوەی ڕابردوودا بەشێكی زۆر لە شەقامەگشتییەكان و نزیك پاركەكانی هەولێر بە هۆی ئەو هاووڵاتیانەی ئێواران نێرگەلە و خواردنەوە كهولییەكانیان دەخواردەوە بوو بووە هۆی بێزاربوونی هاووڵاتیان و ئەو خیزانانەی بۆ پشوودان سەردانی ئەو شوێنە گشتیانەیان دەكرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

مەحموود محەمەد؛ ئەمساڵ بەجۆش وخرۆشەوە لە نێو دڵ و دەروونی گەلەخۆڕاگرەكەمان یادی 74 ساڵە دەكەینەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
وتەبێژ و ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، یادكردنەوەی جەماوەری بۆ ساڵیادی دامەزراندنی پارتی، لە شێوەی گردبوونەوە و مەڕاسیمە جەماوەریەكان بەڕێوەناچن و ئەم یادە بەجۆش و خرۆشەوە لە نێو دڵ و دەروونی گەلە خۆڕاگرەكەمان و كادیر و لایەنگران و جەماوەری پارتی بەرز و پیرۆز ڕادەگرێت.

مەحموود محەمەد، وتەبێژ و ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ، لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی بە بۆنەی ٧٤ ساڵەی یادی دامەزراندنی پارتی ڕایگەیاندووە، ١٦ی ئاب ساڵیادی پارتی وەك ڕۆژێكی مێژوویی و پڕ شكۆ و ڕووداوێكی گرنگی مێژوویی سەر گۆڕەپانی سیاسی و تێكۆشانی كوردستان بوو.

دەشڵێت،”لەگەڵ ئەوەی بە شكۆوە لە ١٦ی ئابی ھەموو ساڵێكدا ساڵیادی پارتی بەرز و پیرۆز ڕادەگرین، هاوكات لەم ساڵدا بەلەبەرچاوگرتنی ڕەوشی ئابووری و تەندروستی ھەرێم و پابەندبوون بە رێككارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆڕۆنا یادكردنەوەی جەماوەری بۆ ساڵیادی پارتی، لە شێوەی گردبوونەوە و مەڕاسیمەكانی گردبوونەوەی خەڵك و جەماوەر بەڕێوەناچن”.

ڕاشیگەیاندووە ، بۆ یادەكە تەنیا لە ڕێگەی كەناڵەكانی میدیاوە ئەم یادە بەجۆش و خرۆشە لە نێو دڵ و دەروونی گەلە خۆڕاگرەكەمان و كادیر و ئەندام و لایەنگران و جەماوەری سەربەرزی پارتی دیموكراتی كوردستان بەرز و پیرۆز رادەگرین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دوكان؛ ئەو گەنجەی هەفتەی پێشوو خنكا ئەمڕۆ تەرمەكەی دۆزرایەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
دوای ئەوەی پێنج شەممەی هەفتەی ڕابردوو گەنجێكی بەرەگەز عەرەب لەكاتی مەلەكردندا لە بەنداوی دوكاندا خنكاوە و ئەمڕۆ تەرمەكەی لە زێی بچوك لە گوندی بۆگدی دۆزرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی كۆیە بڵاویكردەوە، ئەو گەنجەی پێنج شەممەی هەفتەی پێشوو لە زێی دوكاندا لەكاتی مەلەكردندا خنكا ئەمڕۆ لە لایەن تیمی غەواس لە نزیك گوندی بۆگدی شارەدێی ئاشتی لە زێی بچوكدا بە خنكاوی دۆزرایەوە.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە ، گەنجەكە دانیشتوی شاری بەغدا بووە و لەدایكبووی ساڵی ١٩٩٢-ە دوای دۆزینەوەی تەرمەكەی دراوە بە پۆلیسی دوكان، بەمەبەستی گەڕاندنەوەی تەرمەكەی بۆ كەس و كارەكەی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان