ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

دایك و باوكێك منداڵەكەیان بە 500 هەزار دینار دەفرۆشن

خەڵك- بەشی هەوالً
هێزە ئەمنییەكانی عیراق، ژن و پیاوێك دەستگیردەكەن كە تۆمەتبارن بە فرۆشتنی منداڵێكی ساوا و ئاگاداكردنەوەی پۆلیس بەوەی منداڵەكەیان ڕفێنراوە.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ دوو شەممە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی قەڵاچۆكردنی تاوان لە بەغدا بڵاوكرایەوە”هێزێكی سەر بە نوسینگەی ناوچەی شەعب، توانی 4 كەس دەستگیربكات كە لە دوو ژن و دوو پیاو پێكهاتبوون، و تۆمەتبارن بە فرۆشتنی منداڵێك بە بڕی 500 هەزار دینار”.

هەر لە بەیاننامەیەكەدا هاتووە”منداڵەكە تەمەنی 5 مانگانە و لەلایەن دایك و باوكییەوە لەڕێی یەكێك لە تۆمەتبارەكانەوە بە پێنج سەد هەزار دینار (400 دۆلاری ئەمریكایی) فرۆشراوە بە ژنێكی تر، دوای ماوەیەك دایكی منداڵەكە ویستویەتی لە ژنەكەی وەربگرێتەوە، بەڵام ژنەكە ڕەتیكردۆتەوە، بۆیە پۆلیسی ئاگاداركردووە لەوەی كە منداڵەكەی ڕفێنراوە”.

پۆلیسی قەڵاچۆكردنی تاوان لە شەعب دەڵێت”دایك و باوكی مندالًەكە لەكاتی لێكۆڵینەوەدا دانیان بەوەدا ناوە كە فرۆشتوویانە، بۆیە وتەی تۆمەتبارەكان وەرگیرا و كەیسەكە بۆ بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە بەرزكرایەوە و بڕیاردرا تۆمەتبارەكان بەپێی ماددەی (5)ی یاسای بازرگانی بە مرۆڤەوە ڕابگیرێن و ڕێوشوێنی یاساییان لەدژ بگیرێتەبەر و ڕووبەڕووی دادگای پەیوەنیدار بكرێنەوە”.

عێراق

كازمی‌ دەسەڵاتەكانی‌ پارێزگاری‌ بەسڕەی فراوانتر كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیرانی‌ عیراق دەسەڵاتەكانی پارێزگاری بەسڕەی زیاتركرد.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ مستەفا كازمی‌ سەرۆك وەزیرانی‌ عیراق بەهاوڕێیەتی وەزیرانی كابینەكەی گەیشتە شاری‌ بەسڕە و كۆبوونەوەی‌ ئەنجومەنی‌ وەزیرانیان لە پارێزگاكە بەڕێوەبرد، لە كۆبوونەوەكەدا مستەفا كازمی‌ دەسەڵاتیداوە بە ئەسعەد عێدانی‌ پارێزگاری‌ بەسڕە كە مووچەی‌ 30 هەزار گرێبەست خەرج بكات و زەوی‌ بەسەر كەسانی‌ شایستەدا دابەش بكات.

هەروەها سەرۆك وەزیرانی عیراق دەسەڵاتەكانی پارێزگاری بەسڕەی زیاتر كردووە بۆ ئەنجامدانی گرێبەست بۆ پڕۆژەی‌ ئاوی‌‌ بەسڕە و گرتنەبەری‌ ڕێوشوێنی‌ ئەمنی‌ و سەربازی‌ توند لە دەروازە ئاوییەكاندا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بۆبەڕێوەبردنی خاڵە سنورییەكانە
حكومەتی فیدراڵ نەخشەڕێگەك لەگەڵ هەرێم دادەنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی فیدراڵ نەخشەڕێگەیەكی لەگەڵ هەرێم داناوە بۆ بەڕێوەبردنی خاڵە سنورییەكان.

ئاژانسی دەنگوباسی عیراقیە (واع) لە زاری لیژنەكەوە بڵاویكردەوە”خاڵە سنورییەكان گرنگییەكی گەورەیان هەیە لەڕووی ئابورییەوە، بۆیە ڕێكخستنەوەیان بە پێویستییەكی هەنووكەیی دادەنرێت”.

لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عیراق دەڵێت”حكومەتی فیدراڵ نەخشەڕێگەیەكی لەگەڵ حكومەتی هەرێم داناوە بۆ بەڕێوەبردنی خاڵە سنورییەكان، چونكە مامەڵەی پێشوو لەو خاڵە سنورییانەدا، زیانی بە داهاتەكانی ئابوری عیراق گەیاندووە”.

وەك ئاژانسەكەش ئاماژەی پێكردووە”حكومەتی هەرێم ئادەیە لەگەڵ بەغدا ڕێكەوتن بكات لەسەر خاڵە سنوورییەكان و وابڕیارە شاندێكی هەرێمیش بۆ درێژەدان بە گفتووگۆكان لەو بارەیەوە، سەردانی بەغدا بكات”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەوێنە، حەشدی شەعبی كوژرانی قەرداش ڕادەگەیەنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
دەستەی حەشدی شەعبی كوژرانی بەرپرسی (العبرة)ی ڕێكخراوی داعش لە پارێزگەی دیالە ڕادەگەیەنێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ چوار شەممە لەلایەن تاڵب موسەوی فەرماندەی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە دیالە بڵاوكرایەوە”بەرپرسی (العبرة)ی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش كە ناوی مەحمود قەرداش بەیاتییە و دانیشتووی ناحیەی مەسنوریەیە كوژرا، وێڕای برینداربوونی داعشێكی تر كە هەڵات”.

هەر لە ڕلگەیەندراوەكەدا هاتووە”ئۆپەراسیۆنەكان لە ناوچەی سنسلی سەر بە قەزای میقدادیە بۆ ڕاوەدونانی تیرۆریستان بەردەوامن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان