ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

دوو هاوسەری تووشبوو بە كۆرۆنا، لە ماوەی 6 خولەكدا گیانیان لەدەستدا


خەڵك-بەشی هەواڵ

دوو هاوسەری ئەمریكی لەماوەی یەك ڕۆژدا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا كە نێوانی گیانلەدەستدانەكان تەنها 6 خولەك بوو.
تۆڕی سپوتنیك بڵاویكردەوە، لە ئەمریكا دوو هاوسەر كە 51 ساڵ ژیانی هاوبەشیان پێكهێنابوو، بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە یەك ڕۆژدا گیانیان لەدەستدا.

بە وتەی كوڕەكەیان، باوكی تەمەنی 74 ساڵ و دایكیشی 72 ساڵ بوو تەنها 6 خولەك لەنێوان گیانلەدەستدانەكانیان بوو.
بیكەر كە كوڕی ئەو دوو هاوسەریە بە BBC ڕاگەیاند، دایك و باوكم دوو كەسی زۆر باش بوون بەشێوەیەك كاریگەرییان لەسەر هەموو كەس دانابوو، بەداخەوە لە ماوەیەكی كورتا هەردووكیمان لەدەستدا.
دوای تووشبوونیان بە نەخۆشی كۆرۆنا، دەزگای هەناسەدانیان بۆ دانان، بەڵام دوای ئەوەی كە چارەسەریان قورس بوو، بڕیار درا دەزگای هەناسەدانیان لێبكەنەوە و وەك كوڕەكەیان ئاماژەی بۆ دەكات، خۆیان وتویانە دەیانەوێ بە سروشتی بمرن، بەڵام داوایان لە بەرپرسانی نەخۆشخانەكە كرد كە هەردووكیان لە یەك ژووردا بخەوێنرێن.

ئەمەش لەكاتێكدایە، ئەمریكا پلەی یەكەمینی نێو وڵاتانی جیهانی بەدەستهێناوە لە تووشبووانی هاووڵاتیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تا ئێستا زیاتر لە 335 هەزار كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون نزیكەی 10 هەزار كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

جیهان

سعودیە زۆرترین حاڵەتی تووشبوون و گیانلەدەستدانی بەهۆی كۆرۆناوە تۆماركرد


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی سعودیە، تۆماركردنی 2591 توشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە شانشینی عەرەبی ڕادەگەیەنێت، ئەمەش بە ژمارەیەكی زیاتر بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو لە وڵاتەكەدا دادەنرێت.

ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی تەندروستی سعودیە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2591 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا‌ (كۆڤید-19) تۆماركران”، ئەمەش بە ژمارەیەكی زۆرتری توشبوونی ڕۆژانە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو دادەنرێت.

وەزارەتی تەندروستی سعودیە دەڵێت”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو 31 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركران بەهۆی ڤایرۆسەكەوە، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی بەهۆی كۆرۆناوە لە سعودیەوە گیانیانلەدەستداوە گەیشتە 642 كەس، لەئێستاشدا كۆی گشتی ئەوانەی لە سعودیە دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بۆ 95748 حاڵەت بەرزبۆتەوە”.

بەپێی وەزارەتی تەندروستی سعودیە،زۆربەى تووشبووە نوێیەكان لە ڕیاز و جدە و مەككەی پیرۆز و مەدینەی منەوەرە و هەفوف، تۆماركراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

فەرەنسا: ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆنترۆڵكرا


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی ئەنجومەنی زانستی لە فەرەنسا، كۆنترۆڵكردنى  ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەدا ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ هەینی، پرۆفیسۆر جان فرانسوا دیلڤرێسی، سەرۆكی ئەنجومەنی زانستی لە فەرەنسا ڕايگەیاند:”پەتای (كۆڤید-19) لەئێستادا لە وڵاتدا لەژێر كۆنترۆڵدایە”.

دیلڤرێسی بۆ ڕادیۆی (فرانس ئینتەر) دەڵێت:”ڤایرۆسەكە تائێستاش بوونی هەیە، بەتایبەت لە هەندێك ناوچەدا، بەڵام بڵاوبوونەوەی خاوە”.

بە وتەی ئەو بەرپرسە فەرەنساییە”دوای ئەوەی نزیكەی دەیان حاڵەتی تووشبوون هەبوو كە دەگەیشتە نزیكەی 80 هەزار كەس لە سەرەتای مانگی ئاداری ڕابردوو بەر لە كەرەنتینە، لەئێستادا نزیكەی هەزار حاڵەتی نوێ‌ تۆمار دەكرێت، ئەمەش بە دەستەواژەیەكی باش و واتای كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسەكە دادەنرێت”.

فەرەنسا لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئەوروپا، یەكێك بوو لەو وڵاتانەی ڕۆژانە زۆرترین حاڵەتی تووشبوونی تۆماردەكرد، بەڵام لەئێستادا ژمارەی تووشبوان لە وڵاتەكەدا ڕووی لە كەمبوونەوە كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی ژینگەیە


خەڵك – بەشی هەواڵ

دوای ئەوەی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان یەكەمین كۆنفرانسی ژینگەیی لە ستۆكهۆڵم پایتەختی سوید، بەست لە ژێر دروشمی ژینگەی ئادەمیزاد ڕۆژی 5ی حوزەیرانی وەك ڕۆژی ژینگەی جیهانی دەست نیشانكرد.

ئەنجومەنی گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە ساڵی ۱۹۷۲ یەكەمین كۆنفرانسی ژینگەیی لە ستۆكهۆڵمی پایتەختی سوید بەست و ڕۆژی 5ی حوزەیران كرایە ڕۆژی جیهانی ژینگە.

هەر لەو كۆنفرانسەدا بڕیاردرا بە دامەزراندنی پرۆگرامی ژینگە پارێزی نەتەوە یەكگرتووەكان UNEP و پاشان بریارنامەیەك لەلایەن ئەنجومەنەكەوە بۆ ئەو مەبەستە ڕاگەیەندرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان