ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

پڕۆسەی خوێندن كۆتایی هات و دوابڕیار لە تاقیكردنەوە و نمرەی خوێندكاران درا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی عیراق ڕایدەگەیەنێت، كە پڕۆسەی خوێندن بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و قەدەغەی هاتووچۆوە كۆتایی هات و لیژنەی پەروەردەی پەڕلەمانی عیراق-یش 7 پێشنیار دەربارەی پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ بە لیژنەی قەیرانەكان دەدات.

حەیدەر فاروق، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بۆ هەریەكە لە پۆلەكانی 6ی سەرەتایی و 3ی ناوەندی و 6ی ئامادەیی سەرجەم خوێندكاران بە داخڵبوونی گشتی هەژمار دەكرێن و دەچنە تاقیكردنەوەی وەزاری و پرسیارەكانیش بۆ هاوكاری خوێندكاران ئاسان دەبن.

ڕاشیگەیاندووە، خوێندنی ئەمساڵ بۆ قۆناغی سەرەتایی لە پۆلی یەك تا پێنج كۆتایی پێهات و نمرەكانی نیوەی ساڵ هەژمار دەكرێت.

لای خۆشیەوە، قوسەی موحسین یاسری، سەرۆكی لیژنەی پەروەردە لە پەڕلەمانی عیراق پڕۆژە پێشنیارێكی داوەتە لیژنەی قەیرانەكان سەبارەت بە پڕۆسەی خوێندن و كاتی تاقیكردنەوەكان و بەفیڕۆنەچوونی پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ.

هەر بەپێی پڕۆژەكە، داواكراوە وەزارەتی پەروەردە خشتەی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ دابنێ‌ لەدوای 15ی حوزەیرانەوە و تاقیكردنەوەی پۆلە ناكۆتاكانیش بەپێی ئەو بەشە بێت، كە خوێندراوە، تەنانەت ئەگەر وەرزێكیش خوێندرابێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، كە تاقیكردنەوەی وزاری بۆ 6ی سەرەتایی تەنها بۆ ئەمساڵ هەڵپەسێردرێت و لەگەڵ پۆلە ناكۆتاكان تاقیكردنەوە بكەن.

عێراق

داوای ناردنی هێز بۆ دەستگیركردنی گەندەڵەكانی كەركوك دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

سەرۆكی بەرەی توركمانی ئەمڕۆ دوو شەممە داوای لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد بەپەلە لیوای ئەحمەد ئەبو رغیف رەوانەی پارێزگای كەركوك بكات.

ساڵحی لە تویتێكدا لە تویتەر وتی: خەڵكی كەركوك داوای لێكۆڵینەوە لە سیاسییەكان دەكەن كە پشتیوانی لایەنگرانیان دەكەن بۆ زیادەڕەوی بۆ موڵكی دەوڵەت.

وتیشی: داواش دەكەین ئەوانەی نەوت و بەرهەمەكانی كەركوك دەدزن و دەستدرێژی دەكەنە سەر خانووبەرە ئاشكرابكرێن و پێویستە كازمی لیوای ئەحمەد ئەبو رغیف بەپەلە بنێرێت بۆ كەركوك بۆ گەندەڵەكان.

رۆژی سێشەممە سەرۆكی دەستەی خانەنشینی ئەحمەد ساعدی دەستگیركرا لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرسی دیكە لەسەر گەندەڵی بە فەرمانی حكومەتی عێراق.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

لە زیقار خۆپیشاندەران هێرشیانكردەسەر كۆمپانیایەكی نەوت

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ دوو شەممە خۆپیشاندەران لە باشوری عێراق كۆمپانیایەكی نەوتیان داخست و كارمەندەكانیان ناچاركرد بگەڕێنەوە ماڵەوە.

ئاژانسەكانی عێراق بڵاویانكردەوە ئەمڕۆ ناڕازییەكان تایەیان سوتاندووە لە بەردەم كۆمپانیای نەوتی زیقار و دەرگای كۆمپانیاكەیان داخستووە و داوای دامەزراندن دەكەن.

دەرچووانی ئەندازیاری و پەیمانگای تەكنیكی زیقار بەردەوامن لە ناڕەزایەتییەكانن لە بەردەم دەرگای سەرەكی كۆمپانیای نەوتی زیقار.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

مانگی داهاتوو كازمی لە پاریس دەبێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی عێراق ئاشكرایكرد مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی فەرەنسا دەكات لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو.

فوئاد حسێن بە رۆژنامەی سەباحی وت: سەرۆك وەزیران كازمی سەردانی فەرەنسا دەكات لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەكەمی داهاتوو لەچوارچێوەی خواستەكانی هەردوولایەن بۆ پەرەدان بە پەیوەندییە دووقۆڵییەكان.

فوئاد حسێن وتی: یەكێك لەو داواكاریانەی سەرۆك وەزیران دەیخاتەڕوو لەسەردانەكەیدا بۆ پاریس داواكردنی كڕینی چەكە بەپێی پێویستی سوپای عێراق.

ئاماژەی بەوەشكرد ئامانجێكی دیكەی سەرۆك وەزیران لە ئەوروپا داواكردنە لە پەرلەمانی ئەوروپا بۆ ناردنی چاودێر بۆ هەڵبژاردنە پێشوەختەكەی عێراق كە بڕیارە ساڵی ئایندە بكرێت و داواش دەكات عێراق لە لیستی پشتیوانانی تیرۆر لاببرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان