ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

یەكێتی مامۆستایان سەبارەت بە خوێندنی ئەمساڵ ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

مەكتەبی سكرتاریەت یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دابینكردنی مووچە و كرێی وانەبێژی ئاسانكاری زۆر بۆ سەركەوتنی ساڵی خوێندن دەكات و دەشڵێت: “هەموو هەوڵێك بدرێت بۆ ئەوەی كۆششی ئەمساڵ لە دەست نەچێت و مسۆگەر بكرێت”.

مەكتەبی سكرتاریەت یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كەوێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، یەكێتی مامۆستایان لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی كۆڤید١٩لە هەرێمی كوردستان داوای لە حكومەت و هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی كرد، پڕۆسەی پەروەردە و فێركردن لە هەموو قۆناغەكان بوەستێنن.

ڕاشیگەیاندووە، گرنگیشە هانی مامۆستا بەڕێزەكان بدرێت تاوەكو لە ڕێی كورتە نامەوە پەیوەندی بە خوێندكاران و قوتابیانەوە بكەن و ڕشدیان بكەن لەسەر خوێندنەوەی وانەكانیان.

یەكێتی مامۆستایان دەشڵێت: “ئەوانە و دابینكردنی مووچە و كرێی وانەبێژی ئاسانكاری زۆر بۆ ئەو هەنگاوانە و سەركەوتنی ساڵی خوێندن دەكات”.

ئەمە دەقەكەیەتی:

ڕاگەیانراوی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
دەربارەی ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠
جەماوەری كوردستان
مامۆستایانی دڵسۆز
قوتابیان و خوێندكارانی خۆشەویست
یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی كۆڤید١٩لە هەرێمی كوردستان داوای لە حكومەت و هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی كرد، پرۆسەی پەروەردە و فێركردن لە هەموو قۆناغەكان بوەستێنن، وەك هەنگاوێكی كردەیی بۆ خۆپارێزی لەو ڤایرۆسە نەفرەتیە، داكۆكیشی لەسەر ئەوە كرد كە دەبێت هەموو هەوڵێك بدرێت بۆ ئەوەی كۆششی ئەمساڵ لە دەست نەچێت و مسۆگەر بكرێت، بۆ ئەو مەبەستە لە پەیوەندی بەردەوام و ئاڵوگۆڕی بیروڕا بوو،وەك سەرەتایەك بۆبەرجەستەكردنی ئەو داخوازیە پشتگیری لە راگەیاندنەكەی وەزارەتی پەروەردە دەكات كە بریتیە لە كاتی دەستپێكردنەوەی دەوام و خشتەی ئەزمونەكان و بەكارهێنانی سیستەمی ئەلكترۆنی بۆ وانەكان هەر چەندە ئەوە بۆ هەموو قۆناغەكان و دەڤەرەكان وەك یەك نابێت بە هۆی كێشەی ئەنتەرنێت و كارەباو كەمی شارەزاییەوە، بەڵام هەر هەنگاوێكی باشە و بە ئەرێنی لێكی دەداتەوە ، پێویستە سود لە تەلەفزیۆنی پەروەردەییش وەربگیرێت بە پێی خشتەی وەزارەتی پەروەردە بۆ وانەكان و پۆلەكانی خوێندن، گرنگیشە هانی مامۆستا بەڕێزەكان بدرێت تاوەكو لە رێی كورتە نامەوە پەیوەندی بە خوێنكاران و قوتابیانەوە بكەن و رشدیان بكەن لەسەر خوێندنەوەی وانەكانیان، بڕواشی وایە ئەوانە و دابینكردنی موچە و كرێی وانەبێژی ئاسانكاری زۆر بۆ ئەو هەنگاوانە و سەركەوتنی ساڵی خوێندن دەكات، هاوكات دەبێت بیر لە ئەگەر و پلانیتریش بكرێتەوە ئەگەر خوانەكردە ئەم دۆخە درێژەی كێشا كە ئومێدەوارە بە هەوڵی هەموو لایەك لە پێشەوەیاندا وەزارەتەكانی تەندروستی و ناوخۆ و ئاسایش و هێزی پێشمەرگە و لایەنەكانیتر ئەو بەڵایە تێپەڕێنرێت و بگەینەوە كەناری ئارام و جارێكیتر ژیانی ئاسایی لە تەواوی جومگەكان دەست پێبكاتەوە.

كوردستان پارێزراوبێت سەرساغیش بۆ هەموان..

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
مەكتەبی سكرتاریەت

کوردستان

بۆ داوای بوودجەو پشکی یارمەتییە تەندروستییەکان، شاندێکى تەندروستیی هەرێم سەردانى بەغدا دەکات


خەڵک – بەشی هەواڵ

بە ئامانجى تاوتوێکردنى دواین پێشهات و گۆڕانکارییەکان سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، بەم نزیکانە شاندێکى وەزارەتى تەندروستیی هەرێم سەردانى بەغدا دەکات.

د. محەمەد قادر خۆشناو وتەبێژى وەزارەتى تەندروستیى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاندووە “هەفتەى داهاتوو شاندێکى وەزارەتى تەندروستیى هەرێم بە سەرۆکایەتى وەزیرى تەندروستى و راوێژکار و بەڕێوەبەرە گشتییەکان، سەردانى وەزارەتى تەندروستیى عیراق دەکەن، بە ئامانجى تاوتوێکردنى دواین پێشهات و ئەو گۆڕانکارییانەى کە بەهۆى بڵاوبوونەوەى پەتاى کۆڕۆنا هاتوونەتە ئاراوە”.

ڕاشیگەیاند “ڕێکارەکانى بەرەنگاربوونەوەى پەتاى کۆڕۆنا و چۆنیەتى خۆپاراستن و رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەى پەتاکە، تەوەرێکى دیکەى گفتوگۆکانى نێوان هەردوو وەزارەتى تەندروستیى هەرێم و بەغدا دەبێت، بۆ ئەوەى بە باشترین شێوە بتوانین رێگە لە تەشەنەکردنى پەتاکە بگرین، کە ئێستا بە شێوەیەکى ترسناک بڵاو بووەتەوە”.

ئاماژەى بەوەش کرد “داواى پشکى هەرێمى کوردستان لەو یارمەتى و پێداویستییە پزیشکیانە دەکەین، کە بۆ عیراق هاتوون لەگەڵ پشکى هەرێم لەو بودجەیەى کە حکوومەتى ناوەند بۆ بەرەنگاربوونەوەى پەتاى کۆرۆنا تەرخانى کردووە”.

سەرچاوە/ باس

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەر سەردانیکارێک دەستكێش و دەمامکی نەبەستبێت کاری بۆ ڕایی ناکرێت


خەڵک – بەشی هەواڵ

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، لەڕاگەیەنراوێکدا، هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە، لەکاتی سەردانیکردنیان بۆ راپەڕاندنی کاروبارەکانیان دەبێت دەمامک و دەستکێش بەکاربهێنن، بە پێچەوانەوە رێگای چونە ژورەوەیان پێنادرێت.

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لەڕاگەیەنراوێکەیدا ئاماژەی بەوەکردوە، هاووڵاتیان لەکاتی سەردانیکردنیان بۆ سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر و بەرێوەبەراتیەکانی سەر بە سەرۆکایەتی شارەوانی، دەبێت پابەندی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی بن، بە بەستنی دەمامک و دەستکێش.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، هەرکەس سەرپێچی رێنماییەکان بکات بەپێی رێنمایی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، رێگای چوونە ژورەوەی بۆ ناو بەرێوەبەراتییەکان پێنادرێت و کاروبارەکانی بۆ ڕایی ناکرێت.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سبەی لەسلێمانی خۆپیشاندان دەکرێت


خەڵک – بەشی هەواڵ

ئه‌نجوومه‌نی فشار، لەڕاگەیەنراوێکدا ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌شاری سلێمانی خۆپیشاندانێكی فراوان ئه‌نجامده‌درێت.

ئه‌نجوومه‌نی فشار، لەڕاگەیەنراوەکەیدا، ‌بانگه‌واز دەکات و ده‌ڵێت “هاونیشتمانیانی سەربەرز پێتان ڕادەگەیەنین  بەدروشمی( بـــێ دەنـــگ نـــابـــیــــن ) ڕۆژی شەممە ٦/٦/٢٠٢٠ کاتژمێر ٣ی پاش نیوەڕۆ لەبەردەم باخی گشتی خۆپیشاندانێکی بەرفراوان ئەنجام دەدەین”.

ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ داوا لەسەرجەم چین توێژەکان دەکات بەشدار بن و ئاماژە بەوەدەکەن “هیواخوازین لەهەموو شار و شارۆچکەکانی دیکەی کوردستان لەو کاتەدا پێکەوە بڕژێنەسەر شەقامەکان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان