ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

“تا جەژنی ڕەمەزان یەك مووچەی تر دەدرێت”
ئەندامێكی ئەنجوومەن: تكایە مامۆستایان پارەكانتان مەدەنە حكومەت


خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی داوا لە مامۆستایان و ئەنجوومەنی زانكۆكان دەكات پارەی خۆیان نەخەنە سەر هەژماری حكومەتی هەرێم و دەڵێت: “زۆربەی زۆری مامە حاجی و باجیەكانی كۆلێژ و زانكۆكان لەھەژارترینی كۆمەلگەن و پێش ھەموو كەس كۆمەك و دەستگیرۆیی بەوان ڕەوایە” و پێشی وایە تاوەكو جەژنی ڕەمەزان یەك مووچەی دیكە دەدرێت.

ڕێكەوت زەكی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە(خەڵك)ەوە پەیامێك بۆ ئەنجوومەن و مامۆستایانی زانكۆكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەلەبجە دەكات و دەڵێت: “تكا دەكەم نەچن بەدەم بانگەوازەكەی وەزارەتیان و مووچەی خۆیان نەخەنە سەر حسابی بانكی ئەنجومەنی وەزیران، چونكە حكومەتی ھەرێم باج و ڕسومات و گومرگ وەردەگرێت و داھاتی ناوخۆی ھەیە، پارەی لەحكومەتی بەغداوە بۆ دێت، پارە لەھاوپەیمانان وەردەگرێت، كۆمەك و ھاوكاری لەسەرمایەداران وەردەگرێت (تەنیا لەچەند ڕۆژی سەرەتادا ١٨ ملیۆن دۆلار)، نەوتی خۆی دەفرۆشێت و ماوەیەكی زۆر نەوتی كەركوكیشی دەفرۆشت، قەرز لەكۆمپانیا نەوتیەكان وەردەگرێت، لە سالێكدا لەبری ١٢ مووچە ٩ی دەدات، كەچی ھێشتا چاوی لەمووچەی مامۆستایەكە، كەدوێنێ لەپاشەكەوتی مووچە ڕزگاری بووە و تا جەژنی ڕەمەزانیش یەك مووچەی تر وەردەگرێتەوە!”.

ڕاشیگەیاندووە، لەسنوری پارێزگاكانی سلێمانی و ھەلەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەرین ٨ زانكۆ و دەستە ھەن، ئەو پۆستانەی كە داوای لە ٢٥٪‏ ی مووچەكانیان لێكراوە بەنزیكەی دەگاتە ١٠٠ ملیۆن دینار كە ( ٥٠٠٠ پێنج ھەزار) پاكێجی خواردن دەكات، لەكاتێكدا زۆربەی زۆری مامە حاجی و باجیەكانی كۆلێژ و زانكۆكان لەھەژارترینی كۆمەڵگەن و پێش ھەموو كەس كۆمەك و دەستگیرۆیی بەوان ڕەوایە نەك حسابەكەی ئەنجوومەنی وەزیران.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “گەرمیان و ڕاپەرین و چەمچەمال و ھەڵەبجە و سلێمانی، كە خاوەنی زانكۆن لەسنوورەكانی خۆیان دەیان و سەدان ماڵە ھەژاری لێیە ئیتر بۆچی پارە بخەنە سەر حسابێك، كەلەوسەرەوە بەناوی دەزگایەكی خێرخوازیەوە بۆیان بكەن بەچەند كارتۆنێك خواردن”.

ڕێكەوت زەكی دەشڵێت: ” ھەربۆخۆی ئەو ھەموو برە پاشەكەوتەی وەك قەرز، كەلای حكومەتە گەورەترین دەستگیرۆیی و دەعمی مامۆستایان و فەرمانبەرانە بۆ حكومەتی ھەرێم، ئەگەر بابەتەكە خۆ شیرین كردنە تەنھا داھاتی زانكۆكان بۆ ئەمساڵی خوێندن كەخراوەتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی نزیكەی ٥ ملیار دینارە فەرمون لەوە بیدەن! ئەگەر بۆ دەستگیرۆیی خوێندكاریشە فەرمون نیوەی ئەو پارەیەیان بۆ بگێرنەوە، كەكرێی خوێندنی ئەمساڵیان”.

کوردستان

پارێزگاری سلێمانی، پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خانەوادەی كۆچكردووان بە كۆرۆنا دەكات


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

پارێزگاری سلێمانی پرسەنامەیەك ئاڕاستەی سەرجەم ئەو خێزانانە دەكات كە بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.
هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە پرسەنامەیەكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، هاوشارییانی ئازیز، ماتەمگێڕانی كوردستان و ڕەوەندی كوردیی، بۆ هەموو ئەو خۆشەویستانەی لەم دۆخە ناهەموارە تەندروستییەی كوردستان و جیهاندا كۆچی خێریانكردووە و بەجێیان هێشتووین، بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە، پرسە و پەژارە و ماتەمینیی خۆمان بۆ كۆچی هەموو ئەو ئازیزانە دەردەبڕین.

 

دەشڵێت”داوا خوازین لە بەخشندەی مەزن بیانكاتە خانەخوێی بەهەشتی نەبڕاوەی خۆیی و ئارامیی بە هەموو لایەكمان ببەخشێت، سوپاس بۆ پابەندیی و خۆپارێزیی و خەڵكپارێزیتان، كۆتایی ناخۆشییەكان بێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ژنێکی لەقەڵادزێ خۆیکوشت


خەڵک – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند،  لەقەڵادزێ تەرمی ئافرەتێک گەیەندرایە نەخۆشخانە، کە لەلێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە خۆیکوشتووە.

 

لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بەئەوەدراوە، کاتژمێر 10:00ی بەیانی ئەمڕۆ تەرمی ئافرەتێک بەناوی ( بـ . م . و ) لەدایک بووی ساڵی 2003 پیشەی ژنی ماڵ، دانیشتوی گوندی (دوبێ) سەر بە ناحیەی هەڵشۆ ـ قەزای پشدەر (قەڵادزێ) گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی.

 

باسی لەئەوەشکراوە، ئافرەتەکە بە چەکی جۆری کڵاشینکۆف خۆی کوشتووە. دوای توێکاری لاشەکەی دەرکەوت شوێنەواری یەک فیشەک بەسەر جەستەیەوە هەیە و دەستیش گیراوە بەسەر چەکی بەکارهاتوو.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، پاش توێکاری بۆ لاشەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەشێک لەتەندروستکاران بایکۆتى دەوامیان لەسلێمانى ڕاگەیاند


خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ئەمڕۆ شەممە بەشێک لەتەندروستکاران لەناوەندە تەندروستییەکان بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند.

 

ئەمڕۆ کۆتا وادە بوو بۆ حکومەتى هەرێم، کە موچەى تەندروستکاران دابەشبکات، بەڵام کە دابەشی نەکرد، تەندروستکاران بایکۆتی کارەکانیان کرد.

 

پێشتر تەندروستکاران لەڕێگەى پەیامێکەوە ڕایانگەیاند، ئەگەر تاکو شەشی ئەم مانگە واتە ئەمڕۆ موچە وەرنەگرن، بایکۆت ڕادەگەیەنن، هەربۆیە ئەمڕۆ بایکۆتیان ڕاگەیاند.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان