ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

كەرەنتینەكردنی كۆمەڵگەی سێبیران هەڵگیرا


خەڵک – ئارام سەردار

 

ئەمڕۆ یەک شەممە ٥ی نیسانی ۲۰۲۰ دوای تێپەڕبوونی ۱٤ڕۆژ بەسەر کەرەنتینەکردنی تەواوەتی کۆمەڵگای سێبیران ئەمڕۆ کۆتایی بەکەرەنتینەکردنی هێنرا، کە ۱٥ حاڵەتی تێدا تۆمارکرا، کە یەک حاڵەتیان چاک بۆتەوە، دوای ئەنجامدانی کۆمەڵێک پشکنین بۆ دانیشتوانیش ئێستا سێبیران هیچ حاڵەتێکی تێدا تۆمار نەماوە.

تۆڵە مەهدی خۆشناو، بەڕێوەبەری شارەدێی ڕزگاری لەکۆنفڕانسێکی ڕۆنامەوانیدا ڕایگەیاند، سوپاسی خەڵکی سێبیران دەکەین کەوا ئەم ماوەیە پشوودرێژبوون بەجێبەجێ کردنی بڕیارەکان و ڕێنماییە تەندروستیەکان، هەروەها هێزە ئەمنیەکانیش کە پۆلیسی گومرک بوون ئەرکی کەرەنتینەکردنیان پێسپێردرابوو بەباشی جێبەجێیانکرد.

لای خۆشیەوە سەرکەوت کاڕەش، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەرگری شارستانی هەولێر ڕایگەیاند، ئێستا سێبیران یەکێکە لەشوێنە هەرە خاوێنەکان کە هیچ،حاڵەتێکی تری تێدانیە، ئێمەش لەسەر بڕیاری پارێزگاری هەولێر بە ۲۰ ئۆتۆمبێل کی بەرگری شارستانی دەستمان کرد بەڕشاندنی دەرمانی دژە ڤایرۆس، ئومێد دەکەین هاوڵاتیان بەردەوام بن لەپابەندبوون بە ڕێنماییەکان.

کوردستان

سلێمانی.. نزیکی نیو تۆن دوگی ئاژه‌ڵ دەستیبەسەرداگیرا


 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

له‌سه‌ر زانیاری ئاسایشی سلێمانی، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییەتى سلێمانى ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێك دوگی ئاژه‌ڵدا گرت و ڕه‌وانه‌ی ڤێتێرنه‌رییان کرد بۆ له‌ناوبردنی.

بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دووی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی وتی: له‌سه‌ر زانیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، لیژنه‌كه‌ ده‌ستی به‌سه‌ر بڕی (450) كیلۆگرام دوگی ئاژه‌ڵدا گرتوه‌ كه‌ شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه‌.

وتیشی: دو‌گه‌ ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوهکە‌ ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی كراوه‌ بۆ له‌ناوبردن، هه‌روه‌ها لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تیش خاوه‌نه‌كه‌ی ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه‌.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لەیلا گیوڤەن پاش دەستگیرکردنی پەیامێکی بڵاوکردەوە


خەڵک – بەشی هەواڵ

گیوڤەن لەو پەیامەیدا کە بۆ ئاژانسى هەواڵی ژن نیوزی ناردووە ڕایگەیاندووە “با دڵی گەلەکەمان ئاوەڵا بێت. تاریکترین ساتی شەو، نزیکترین ساتە لە ڕۆژەوە. ئێمەش زۆر لە سەرکەوتنەوە نزیکین. ئەوەی لە تەنگاوی و قەیراندایە ئێمە نین”.

گیوڤەن لە بەردەوامیی پەیامەکەیدا ڕاشیگەیاندووە “ئێمە نوێنەری گەلێکین، کە نکۆڵی لە ناسنامە، کولتور و بوونی دەکرێت. بوون بە نوێنەری گەلێک کە هەموو تێکۆشانی خۆی بۆ بوونی ماددی و مەعنەویی خۆی فیدا دەکات، کارێکى ئاسان نییە”.

گیوڤەن ئاماژەى بەوەشکردووە “ئێمەى ژنانی کورد لە پاریس بووین بە سارا، لە ڕۆژئاوا بووین بە ئارین میرکان، لە باشوور بووین بە ئاڤێستا خابوور و بە بەرخودان هەبوونی خۆمان سەلماندا و خۆمان لەسەر پێ ڕاگرت. سەرباری هەموو شتەکان، ئێمە شوێنکەوتوی میرات و ڕێگا و نەریتێکی تێکۆشانین. بۆ نوێنەرایەتیکردنی کوردان پێویستی بە پەرلەمانتاربوون نییە. ئێمەش وەکو هەڤاڵانی ترمان لە هەموو گۆڕەپان و جومگەکانى ژیاندا درێژە بە تێکۆشانی خۆمان دەدەین”.

گیوڤەن لە پەیامەکەیدا ئەوەشی خستووەتەڕوو “ئێمە وەکو ژنێکى کورد پەیمانمان بە گەلەکەمان داوە، تاوەکو گەلی کورد ئازاد نەبێت ئەوا تێکۆشانی ئێمە لە هەموو دۆخ و قۆناغێکدا بەردەامیی دەبێت. سەرەتا و لە پێش هەموانەوە سڵاوی خۆم پێشکەشی جۆلەمێرگ و هەموو گەلەکەم و خۆشەویستانم دەکەم. با دڵی گەلەکەمان ئاوەڵا بێت.  تاریکترین ساتی شەو، نزیکترین ساتە لە رۆژەوە. ئێمەش زۆر لە سەرکەوتنەوە نزیکین. ئەوە ئێمە نین، کە لە تەنگاوی و قەیراندا بین”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی: پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ یەك شەممە، ئاسمان ساماڵ پلەكانی گەرماش 2 بۆ 3 پلە بەرز دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان