ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

بە هۆی داخستنی مزگەوتەكانی بەریتانیا، BBC قورئان و وتاری ئایینی پەخش دەكات


خەڵك – بەشی هەواڵ
بە هۆی داخستنی مزگەوتەكانەوە، ئێزگە ناوخۆییەكانی بی بی سی بەریتانی دەستیكرد بە پەخشكردنی قورئان و وتاری ئایینی.

بی بی سی بڕیاری دا لە ڕێی 14 ئێزگەی ناوخۆییەوە هەفتانە قورئان و وتاری هەینی پەخش بكات، ئەویش بە هۆی داخستنی مزگەوتەكان لە چوارچێوەی ئەو ڕێكارانەی كە حكومەتی بەریتانیا بۆ ڕێگرتن لە تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەیانگرێتەبەر.

ماڵپەڕی “بێرمینگهام مەیڵ” لە زاری كریس بێرنز بەرپرسی ئێزگەی ناوخۆیی بی بی سییەوە بڵاویكردەوە، ئامانج لەو بڕیارە بەیەكگەیاندنەوەی كۆمەڵگەی ئیسلامییە لە بەریتانیا و هاوكاریكردنیان.

موسڵمانان 5%ی دانیشتووانی بەریتانیا پێكدەهێنن و بە پێی نوێترین ئامار ژمارەیان لە 3 ملیۆن كەس زیاترە.

جیهان

تەندروستی جیهانی: تەنیا بە كەمامە ناتوانین خۆمان لە كۆرۆنا بپارێزین


خەڵك- بەشی هەواڵ
تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسۆس، بەڕێوەبەری گشتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، بەستنی كەمامە بە تەنیا، ناكرێت لە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ بمانپارێزێت.

بەپێی دوایین ڕێنماییەكانی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی كە ئەمڕۆ هەینی بڵاوكرایەوە، كەمامە جگە لە یەكێك لە كۆمەڵێك ئامراز بەو لاوە چیی دی نییە كە دەكرێت مەترسی گواستنەوەی ڤایرۆسەكە كەمبكاتەوە، بۆیە پێویستە ئەو كەسەی كەمامە دەبەستێت هەستێكی ساختە لای خۆی دروستنەكات كە بە تەواوەتی پارێزراوە.

ماریا ڤام كیر خوف، پسپۆڕی تەكنیكی لە ڕێكخراوەكە دەڵێت:”ئێمە ئامۆژگاری حكومەتەكان دەكەین تا هانی هاووڵاتیان بدەن كەمامە ببەستن، بەڵگەمان هەیە لەئێستادا گەر ئەوكارە بەشێوەیەكی ڕاست ئەنجام بدرێت، دەكرێت ببێتە بەربەستێك لەبەردەم ئەگەری پەڕینەوەی تنۆكە گەدەییەكان”.

پێشتر ڕێكخراوی تەندروستی جیهانى ڕایگەیاندبوو، بەڵگەیان لەبەردەستدانییە لەبارەی سەركەوتنی كەمامە بۆ پاراستنی ئەو كەسە تەندروستانەی دەیبەستن لە شوێنە گشتییەكاندا.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ترەمپ: ڤایرۆسی كۆرۆنامان تێپەڕاند و دەگەڕێنەوە سەر كار


خەڵك- بەشی هەواڵ
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی سەركەوتوو بوو لە ڕاگرتنی پەتای كۆرۆنا و ڕزگاركردنی چەندان ملیۆن كەس، ئاماژەی بەو هەوڵانەش كرد كە بۆ گەڕانەوە بۆسەر كار و كردنەوەی ئابوری دەخرێنەگەڕ.

ئەمڕۆ هەینی ترەمپ لە وتارێكیدا ڕایگەیاند:”زۆرێك لەو بڕوایەدابوون ئێمە كاری زۆر لەدەست دەدەین، بەڵام ئەوەی ڕوویدا پێچەوانە بوو، ساڵی داهاتوو بە دڵنیاییەوە لەمساڵ باشتر دەبێت”.

بە وتەی سەرۆكی ئەمریكا:”بەمزوانە هەواڵێكی دلًخۆشكەرمان دەبێت سەبارەت بە ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا، چونكە پێشكەوتنی گەورەمان لەو بارەیەوە تۆماركردووە، تەماشاكەن ئەمڕۆ ڕێكەوتنێكی بازرگانی جیاواز لەگەڵ چیندا دەبینن، بەراورد بە تێڕوانینی ڕابردوومان، لێكگەیشتن لەگەڵ چین شتێكی باشە، بەڵام نازانم ئەوە دێتەدی یان نا”.

ترەمپ دەڵێت:”كۆرۆنا دیارییەكی باش نەبوو لە چینەوە كە لە ئەوروپا و ویلایەتە یەكگرتووەكان بڵاوبۆوە، بەڵام لە چین بڵاونەبۆوە، لەو بڕوایەدام ئێمە 9 ملیۆن كار لەدەستدەدەین، بەڵام لە هەمان كاتدا 3 ملیۆن كاریی باش دەستەبەردەكەین”.

لە كۆتایی قسەكانیدا دۆناڵد ترەمپ وتی:”ئەمریكاییەكان لەئێستادا دەگەڕێنەوە سەر كارەكانیان، و بوژانەوەیەكی خێرا بەدی دەكەین، ئەمریكا تا ئاستێكی گەورە ڤایرۆسی كۆرۆنای تێپەڕاند”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

سعودیە زۆرترین حاڵەتی تووشبوون و گیانلەدەستدانی بەهۆی كۆرۆناوە تۆماركرد


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی سعودیە، تۆماركردنی 2591 توشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە شانشینی عەرەبی ڕادەگەیەنێت، ئەمەش بە ژمارەیەكی زیاتر بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو لە وڵاتەكەدا دادەنرێت.

ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی تەندروستی سعودیە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2591 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا‌ (كۆڤید-19) تۆماركران”، ئەمەش بە ژمارەیەكی زۆرتری توشبوونی ڕۆژانە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو دادەنرێت.

وەزارەتی تەندروستی سعودیە دەڵێت”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو 31 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركران بەهۆی ڤایرۆسەكەوە، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی بەهۆی كۆرۆناوە لە سعودیەوە گیانیانلەدەستداوە گەیشتە 642 كەس، لەئێستاشدا كۆی گشتی ئەوانەی لە سعودیە دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بۆ 95748 حاڵەت بەرزبۆتەوە”.

بەپێی وەزارەتی تەندروستی سعودیە،زۆربەى تووشبووە نوێیەكان لە ڕیاز و جدە و مەككەی پیرۆز و مەدینەی منەوەرە و هەفوف، تۆماركراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان