ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەهۆی سەرپێچی هاتوچۆوە، زیاتر لە سێ هەزار ماتۆڕسكیل دەستی بەسەردا دەگیرێت


خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەفسەری دەستبەسەرداگرتن لە بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، دەستیان بەسەر نزیكەی سێ هەزار و سێ سەد و سی ماتۆڕسكیلدا گرتووە.

ئیبراهیم موخڵیس ئەفسەری دەستبەسەرداگرتن لە بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەهۆكاری جیاواز، دەستمان بەسەردا سێ هەزار و سێ سەد و سی ماتۆڕسكیلدا گرتووە، هەندێكیان هیچ تابلۆ و ئەوەلیاتی نییە یاخود مۆڵەتی تایبەت بە ماتۆسیكلیان نییە یان كەمتەرخەم بوون لە دابینكردنی پێداویستیەكانی سەلامەتیی و ئەمەش پێچەوانەی یاساكانی هاتوچۆیە و دەستییان بەسەردا دەگیرێت.

وتیشی”ئەو ماتۆڕسكیلانەی ساڵنامەیان نەبێت هیچ مامەڵەیەكیان بۆ ناكرێت و ماتۆڕسیكلەكەیان دەستی بەسەردا دەگیرێت و نادرێتەوە بە خاوەنەكانییان، ئەوانەی دیكەش پێویستە هەموو بەڵگەنامەكانییان بهێنن و دوای ڕێكارە یاساییەكان دەتوانن ماتۆڕسیكلەكانییان ببەنەوە و بەڵێنامەی لێوەردەگیرێت و لە حاڵەتی سێیەم جاردا، ماتۆڕسیكلەكە دەستی بەسەردا دەگیرێت و نادرێتەوە بە خاوەنەكەی”.

ئاشكراشیكرد، لەمیانی ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ، تیمەكانی هاتوچۆ بەردەوامن لە لێپێچینەوە لە هەموو ئەو ماتۆڕسیكل و ئۆتۆمبێلانەی سەرپێچی ئەنجام دەدەن و سزایان دەدەن.

کوردستان

تەندروستی هەرێم: 33 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دهۆك دەستنیشان كران


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، 33 تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە دهۆك دەستنیشانكرا.

تەندروستی هەرێم ڕوونیشیكردووەتەوە: تووشبووەكان دوازدە پیاو و پازدە ئافرەت و شەش منداڵن و ھەموویان بەركەوتووی تووشبوێكی پێشوون لە بەشداربوونیان لە داوەتێكی نان خواردن و دانیشتووی ناو شاری دهۆكن.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، سی و سێ تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆك دەستنیشانكران، دوازدە پیاو و پازدە ئافرەت و شەش منداڵ.
ھەموویان بەركەوتووی تووشبوێكی پێشوون لە بەشداربوونیان لە داوەتێكی نان خواردن و دانیشتووی ناو شاری دهۆكن.

وەزارەتی تەندروستی
٣ حوزەیران ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەرێم.. وادەی دەستپێكردنەوەی دەوامی فەرمانبەران ئاشكرا كرا


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان تا 6/6/2020ی مانگ دەوامی فەڕمییان ڕادەگیرێت و لە 7/6/2020 دەوامیان دەستپێدەكاتەوە.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی هەرێم: 5 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەولێر دەستنیشان كرا


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، 5 تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەولێر دەستنیشانكرا.

تەندروستی هەرێم ڕوونیشیكردووەتەوە: تووشبووەكان دوو پیاو تەمەن ٥٠ و ٢١ ساڵ و كچێكی تەمەن ١٨ ساڵ و دوو منداڵ تەمەن ١٣ و ٩ ساڵ، ھەموویان بەركەوتەی تووشبوێكی پێشوون، دانیشتووی گەڕەكی ئەندازیارانی شاری ھەولێرن.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، پێنج تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانكرا، دوو پیاو تەمەن ٥٠ و ٢١ ساڵ و كچێكی تەمەن ١٨ ساڵ و دوو منداڵ تەمەن ١٣ و ٩ ساڵ، ھەموویان بەركەوتەی تووشبوێكی پێشوون، دانیشتووی گەڕەكی ئەندازیارانی شاری ھەولێرن.

وەزارەتی تەندروستی
٢ حوزەیران ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان