ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

بەرپرسیارێتی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە ئەمریكا دەخرێتە ئەستۆی ترەمپ

خەڵك – بەشی هەواڵ
ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست ئاشكرای دەكات كە لە ڕاپۆرتێكی هەواڵگریدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاگادار كراوەتەوە، بەڵام زانیارییەكانی بە هەند وەرنەگرتووە.

ڕۆژنامەكە بڵاویكردەوە، ڕۆژی 3ی كانوونی دووەمی ڕابردوو یەكەم ڕاپۆرت لە كۆبوونەوەیەكی داخراوی لایەنە هەواڵگرییەكان دراوە بە ترەمپ و چەند جارێك هۆشدارییانداوە لە مەترسی ڤایرۆسەكە، بەڵام دوای تێپەڕبوونی 70 ڕۆژ لەو ئاگاداركردنەوەیە، كۆشكی سپی دەستیكرد بە گرتنەبەری ڕێوشوێن بۆ بەرەنگاربوونەوە و وەك ڤایرۆسیێكی كوژەر، مامەڵەی لەگەڵدا كرد.

ڕۆژنامەكە ڕوونیكردەوە كە ویلایەتە یەكگرتووەكان توانایەكی زۆری وەك بودجە، توێژینەوەی زانستی و تاقیكردنەوەی لەبواری بەرەنگاربوونەوەی پەتاكان هەبووە، بەڵام ئیدارەكەی ترەمپ كاتەكەی لەدەستداوە و لە چۆنێتی مامەڵەكردن لەگەڵ قەیرانەكەشدا چەندین هەڵەی كردووە.

واشنتۆن پۆست ئەوەشی خستووەتەڕوو كە یەكێك لە گرنگترین هەڵەكانی ئیدارەكەی ترەمپ، دواخستنی پشكنینەكان و دیاریكردنی سنووری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە و كەرەنتیننەكردنیان بووە.

دوێنێش جۆو بایدن بەهێزترین كاندیدی دیموكراتەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا رەخنەی لە ترەمپ گرت و ڕایگەیاند كەسێكی شیاو نییە بۆ رێبەرییكردنی ئەمریكا لە قەیرانی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنادا.

جیهان

لوبنان؛ ژمارەی كوژراوانی تەقینەوەكە گەیشتە 154 كەس

خەڵك – بەشی هەواڵ
ژمارەی كوژراوانی تەقینەوەكەی بەیروتی پایتەختی لوبنان بەزربووەوە و باری تەندروستی 120 برینداریش ناجێگیرە.

حەمەد حەسەن وەزیری تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند بەپێی دوایین ئامار ژمارەی قوربانییانی تەقینەوەكەی بەندەری بەیروت بەرزبووەتەوە بۆ 154 كوژراو و پێنج هەزار بریندار.

ڕوونیشیكردەوە كە برینی زۆربەی برینداربووانی تەقینەوەكە، سەختە و رەوشی 120شیان ناجێگیرە.

ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو تەقینەوەیەكی بەهێز لە بەندەری بەیروت ڕووی دا كە جگە لە زیانێكی زۆری گیانی، زیانێكی زۆری ماددیشی لێكەوتەوە كە بە نزیكەی 15 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

زیاتر لە 260 هەزار كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك – بەشی هەواڵ
ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا زۆر بە خێرایی بەرزدەبێتەوە و لە ماوەی كەمتر لە دوو ڕۆژیشدا زیاتر لە 260 هەزار كەسی دیكە تووشی پەتاكە بوون.

بە پێی نوێترین ئامار، تاوەكو بەیانی ئەمڕۆ هەینی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتووەتەوە 19 ملیۆن و 266 هەزار و 340 كەس.

ئەویش دوای ئەوەی شەوی چوار شەممە تووشبووانی پەتاكە لە جیهاندا گەیشتە 19 ملیۆن.

ئامارەكان دەریدەخەن كە 717 هەزار و 792 كەسیش بە هۆی كۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە و تا ئێستا 12 ملیۆن و 367 هەزاریش چاكبوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

پۆمپیۆ: نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران دەستلەكاردەكێشێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، نوێنەری تایبەتی وڵاتەكەی بۆ كاروباری ئێران بڕیاریداوە دەستلەكاربكێشێتەوە.

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، برایان هۆك، نوێنەری تایبەتی وڵاتەكەی بۆ كاروباری ئێران بەنیازە واز لە پۆستەكەی بهێنێت و ئیلیۆت ئەبرام، نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری ڤەنزوێلا ئەركەكەی دەگرێتە ئەستۆ.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هیچ ئاماژەیەكی بە هۆكاری وازهێنانەكەی برایان هۆك نەكردووە.

بڕیاری برایان هۆك بۆ وازهێنان لەكاتێكدایە كە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەی هەفتەی داهاتوو دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسایەكی ئەمریكا بدات بۆ درێژكردنەوەی گەمارۆی چەك لەسەر ئێران.

جێی ئاماژەیە، لە چوار ساڵی كاركردنی وەكو نێردەی تایبەتی ئەمریكا، برایان هۆك ببووە ڕووخساری سەپاندنی سزاكانی ئەمریكا بەسەر ئێراندا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان