ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سەندیكای ڕۆژنامەنووسان داوای جێبەجێكردنی ڕێنماییەكان دەكات

خەڵك – ئارام سەردار

ئەمڕۆ شەممە ٤ی نیسانی ۲۰۲۰ وەزیری ناوخۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان‌ لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پێویستە ڕۆژنامەنووسان، كە لەئەركدان پێویستە جگە لەباجی دەزگاكە نووسراوی پشتگیری دەزگاكەشیان هەبێت، ئەنجوومەنی سەندیكای ڕۆژنامەنووسان بۆ ڕێكخستنی كاری ڕۆژنامەنووسان ‌و دەزگەكانی میدیایی، هەندێ ڕێنمایی دەردەكات.

لە ڕێنماییەكانی ئەنجوومەنی سەندیكای ڕۆژنامەنووسان، كە وێنەی بۆ (خەڵك) نێردراوە تێیدا هاتووە، ڕۆژنامەنووسان ئازادن لەڕایی كردنی بەرپرسیارێتی خۆیان، هاوكات پێویستە پابەندی تەواوی ڕێنمایی‌ و بڕیارەكانی وەزارەتی ناوخۆ ‌و تەندروستی و ژووری ئۆپەڕاسیۆنی پارێزگا‌ و ئیدارە سەربەخۆكان بن و پێویستە هەموو كەناڵ‌ و دەزگەیەكی میدیایی لیستی ناوی كارمەند و ئەو ڕۆژنامەنووسانەی (لەكاردان)، بداتە تیمەكانی ڕۆژنامەنووسی خۆی بۆئەوەی ڕێگری لە هاتووچۆكردنیان نەكرێت، هاوكات لیستی ئەم ناوانە بۆ سەندیكا لەرێگەی ئیمەلی سەندیكاوە بنێردرێت یاخود پەیوەندی بكەن بە یەكێك لەئەندامانی ئەنجوومەن ‌و لیژنەی داكۆكی، كە لەخوارەوە ژمارەی تەلەفۆنیان نووسراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، مەرج نییە هەموو ئەندامێكی سەندیكای ڕۆژنامەنووسان لەئەرك دابێت، بۆیە سەندیكا داوا لەسەرجەم ڕۆژنامەنووسان دەكات پابەندی ڕێنماییەكانی فەڕمی بن، ئاسانكاری هاتووچۆی ڕۆژنامەنووسان تەنها ئەو كەسانە دەگرێتەوە، كە لەكاری ڕۆژانەدان، بۆ بازگەكانیش پێویستە هەر ڕۆژنامەنووسێك‌ و تیمێكی ڕۆژنامەنووسی (پێناسی سەندیكا ئەگەر ئەندام بوو لەگەڵ پێناس یان باجی كەناڵە میدیاییەكەی‌ و هەروەها نووسراوی فەرمی كەناڵەكەی كە بسەلمێنێت لەكاردایە) بەیەكەوە پێبێت‌ و ئامادەبێت.

هاوكات ئەوەشخراوەتەڕوو، پێویستە دەزگەكانی میدیایی بەسەیارەی دەزگاكەی هاتووچۆ بەڕۆژنامەنووسانی بكات، واتە سەیارەی شەخصی بەكار نەهێندرێت.

لەكۆتایشدا ئەجوومەنی سەندیكای ڕۆژنامەنوسان ڕادەگەیەنێت، بۆ بەدواداچوون ‌و زانیاری تكایە پەیوەندی بە سكرتاریەتی ئەنجوومەن‌ و لیژنەی داكۆكی بكەن:
– ئازاد حەمەدەمین نەقیبی رۆژنامەنووسان 07504458197
– ئەنوەر حسێن جێگری نەقیب 07701535029
– هەندرێن ئەحمەد سكرتێری ئەنجوومەن 07504472264
– ئەكەد موراد ئەندامی ئەنجوومەن 07504513423
– خۆشناڤ جەمیل ئەندامی ئەنجوومەن 07504509838
– نەزاكەت حسین سەرۆكی لیژنەی داكۆكی 07701550604
ئیمەلی سەندیكا: [email protected]

کوردستان

تووشبوویەكی كۆرۆنا لە ڕاپەڕین گیانی لە دەست دا

خەڵك – بەشی هەواڵ
تووشبوویەكی كۆرۆنا لە دەڤەری ڕاپەڕین گیانی لە دەست دا كە پیاوێكی تەمەن 63 ساڵە.

بە پێی زانیارییەكان ئەو هاووڵاتییە ماوەی 10 لە نەخۆشخانە مابووەوە بۆ چارەسەركردن، بەڵام بە كاریگەری ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لە دەست دا.

بەوەش ژمارەی حاڵەتەكانی مردن بە كۆرۆنا لە ڕاپەڕین گەیشتە 10 كەس كە پێنج ژن و پێنج پیاون.

تا ئێستا 287 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لە ئیدارەی ڕاپەڕین تۆمار كراوە کە 176یان پیاوە و 104 کەسی دیکەیان ژنن و حەوتیشیان منداڵن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

حزبێكی توركمان دروشمی “كەركوك توركە و هەر بە توركیش دەمێنێتەوە” لەسەر دیواری بارەگاكەی دەنووسێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
هێزێكی لیوای 61ی سەر بە سەرۆك وەززیرانی عیراق چوونە سەر بارەگای بارەگایەکی تورکمانەکان و داوای سڕینەوەی دروشمێکی سەر دیواری بارەگاكەیان لێدەكەن كە نووسویانە “كەركوك توركە و هەر توركیش دەمێنێتەوە”.
درەنگانێكی شەوی ڕابردوو هێزێكی سەر بە لیوای 61 كە ئەركی پاراستنی ئاسایشی كەركوكی لەسەرشانە، چوونە سەر بارەگای پارتێكی توركمانەكان داوایان لێكردن ئەو دروشمە بسڕنەوە كە لەسەر دیواری بارەگاكەیان نووسیویانە.
لە دروشمەكەدا نووسراوە “كەركوك توركە و هەر بە توركیش دەمێنێتەوە”.
بە پێی زانیارییەكان، بۆ ڕێگرتن لە دروستبوونی گرژی ئەرشەد ساڵحی سەرۆكی بەرەی توركمانی دەستوەردانی كردووە و هێزە عیراقییەكە كشاونەتەوە، بەڵام سوورن لەسەر ئەوەی دەبێت دروشمەكە بسڕنەوە.

بارەگاکە شوێنی گروپێکی توندڕەوی تورکمانەکانە و لە ئاڵاکەیاندا وێنەی گورگەبۆرەکانی تێدایە کە تورکە ڕەگەزپەرستەکان وەك دروشمی خۆیان بەرزی دەکەنەوە، لە نێویشیاندا بزووتنەوەی ڕەگەزپەرستی “مەهەپە” لە تورکیا، کە بەردەوام نکوڵی لە بوونی کورد دەکات و لە ڕابردووشدا داوای کردبوو ئاڵای تورك لەسەر قەندیل هەڵبکرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فرسەت سۆفی: بەرهەمهێنانی چارەسەری كۆرۆنا لە هەولێر دەستكەوتێكی مەزنە بۆ مرۆڤایەتی

خەڵك – بەشی هەواڵ
فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر دەستخۆشی لە كۆمپانیایەكی دەرمان دەكات لە هەولێر كە دەرمانی چارسەركردنی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای بەرهەمهێناوە و ئەو هەنگاوەش بە دەستكەوتێكی مەزن بۆ مرۆڤایەتی وەسف دەكات.

نووسینگەی د. فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر سوپاسنامەیەکی بە ناوی پارێزگای هەولێرەوە ئاڕاستەی كۆمپانیای ئاوامێدیكا كرد كە دەرمانی فابیڤیر”Favipiravir”ی بەرهەمهێناوە و ئەمەش دەقەكەیەتی:

بەناوی پارێزگای هەولێر، سوپاسی کۆمپانیای ئاوامێدیکا بۆ بەرهەمهێنانی دەرمان لەهەولێر دەکەین کە توانییان بە هاوکاری سەنتەرە پسپۆڕییە جیهانییەکان بەسەرکەوتوویی دەرمانی دژە ڤایرۆسی فابیڤیر”Favipiravir”ی بۆ چارەسەری توشبووانی کۆرۆنای نوێ (کۆڤید-١٩) بەرهەمبهێنن.

سەربەرز و خۆشحاڵین كە کۆمپانیایەکی گەورە لەهەولێر، دەستکەوتێکی گەورەی بۆ شارەکەمان دەستەبەر کردووە، لەم کات و ساتەدا بەهەمهێنانی ئەمجۆرە دژە ڤایرۆسە دەستکەوتێکی مەزنە بۆ شارەکەمان و تەواوی مرۆڤایەتی، بۆیە بەناوی پارێزگای هەولێر، پیرۆزباییەکی گەرم لە خەڵکی شاری هەولێر دەکەین و سوپاس و دەستخۆشیەکی زۆریش بۆ بەڕێوەبەران و تەواوی ستاف و کارمەندانی کۆمپانیای ئاوامێدیکا بۆ بەرهەمهێنانی دەرمان، دووپاتی دەکەینەوە بە هەموو شێوەیەک پاڵپشت و هاوکاریانین.

دەرمانی دژە ڤایرۆسی فابیڤیر “Favipiravir”ی بۆ چارەسەری توشبووانی کۆرۆنا، لە ڕوسیا و یابان و زۆر وڵاتی دیکە تاقیکراوەتەوە و سەرکەوتنی باشی بەدەستهێناوە، ئێستاش لە پرۆتۆکۆڵی وەزارەتی تەندروستی عێراق دانی پێدانراوە و بۆ چارەسەری حاڵەتی مام ناوەند و تووندی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکاردهێنرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان