ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

پارتی بڕیارەكانی حكومەت بۆ مووچە و كرێ و دابەشكردنی خۆراك ئاشكرادەكات


خەڵك – ئارام سەردار
سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، پەڕلەمانی كوردستان بەردەوام بووە لەچاودێری كردنی هەنگاوەكانی حكومەت بۆ ڕێكخستنی ئەو كارانە و بۆئەوەش كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی پەڕلەمان و سەرۆكی فڕاكسیۆنەكان بەڕێوەچوو.

ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لەپەڕلەمانی كوردستان لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا دەڵێت: “هەنگاوەكانی حكومەت بۆ ڕێكارە خۆپارێزیەكان و دابینكردنی بژێویژیان و دابینكردنی مووچە هەموو ئەو هەنگاوانە بەگەورە بینرا و پشتیوانی لێ كرا، ئێستا ئەولەویەتی حكومەت بریتیە لەوەی كەمترین زیان بەهەرێم بكەوێت بەهۆی ئەو نەخۆشیە و دابینكردنی مووچە و ئاوڕدانەوە لەژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتیان لەدابینكردنی پێویستیەكانی خۆراك، چەند بڕیارێكیش لەپەڕلەمان دەرچووە و لێژنەیەكیش درووستكراوە لەهەر بابەتێكی پێویست لەگەڵ جێگر و سكرتێری پەڕلەمان كۆدەبنەوە، لێژنەیەكی تریش بۆ بەدواداچوونی كارەكانی حكومەت لە كەمكردنەوەی باجەكان و ڕسوومات و كارەكانی تر پێكهێنراوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، لەكۆبوونەوەی ڕابردووی ئەنجوومەنی وەزیراندا لێژنەی یاسایی ئەنجوومەن ڕاسپێردران بۆ بابەتی كرێی، ئەویش هەموویان یەك بوار نین كرێنشینانی حكومەت و هاووڵاتیش هەیە لەئایندەشدا هەنگاوی تریش بۆ بژێوی ژیان دەبێت، چونكە هاووڵاتی كاسبكاریش بێ كار بوون، هەروەها بۆ ئەوەی بتوانین خۆراك و پێویستی دابین بكرێت، بڕێكی زۆر دابینكراوە و سیستەمی دابەشكردنی خۆراكیش لەڕێگای بریكارەكان بەردەوام دەبێت.

لەبارەی جێبەجێكردنی بڕیای لێخۆشبوون لەكرێیەكان وتی، “بەدڵنیاییەوە دەكرێت، ئەو ڕەشنووسەی هەیە بۆ ئەم بابەتە لەلایەن لێژنەی ئەنجوومەنی وەزیران بەزووترین كات تەواو دەكرێت بەشێوەیەكی دادپەروەرانە دەبێت، چونكە كرێنشینمان هەیە زیانی زۆری كردووە، ئەمە جگە لەوەی كرێنشینی كار و نیشتەجێ بوون و حكومەتیشمان هەیە، بەدڵنیایی هەنگاوی باش دەهاوێژرێت پشتیوانی لەهەوڵەكانی حكومەتی هەرێم دەكەین، پەڕلەمانی كوردستان لەڕووی یاساییەوە كاردەكات، ئامادەكاریەكانیش بۆ لێخۆشبوون لەكرێ تەنها بۆ ئەم مانگە نابێت، بەڵكو تا لەگەڵ ئەم دۆخە بەردەوام بین”.

سەبارەت بەمووچەش باسی لەوەكرد، ئێستا نرخی نەوت بەرزبۆتەوە و حكومەتیش هەموو هەوڵێك دەدات بۆ ئەوەی مووچە لەكاتی خۆی دابین بكات.

ئابوری

پەڕلەمانتارێكی پارتی: كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی عیراق هێڵی سوورەو قبوڵی ناكەین


خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت كە ڕێگەنادەن بەوەی مووچەی فەرمانبەران كەمبكرێتەوە و بە هێڵی سوور وەسفی دەكات.

ئەحمەد سەفار پەڕلەمانتاری پارتی كە ئەندامی لیژنەی داراییە لە پەڕلەمانی عیراق لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا كە لەلایەن ڕۆژنامەنووسێكی عیراقییەوە بڵاوكراوەتەوە، دڵنیایی دەداتە مووچەخۆرانی ناوەڕاست و باشووری عیراق بەوەی ڕێگەنادەن دەستكاری مووچەكانیان بكرێت.

سەفار بۆ فەرمانبەرانی عیراق دەڵێت: “من لەگەڵتانم، من و زۆربەی ئەندامانی لیژنەی دارایی قبوڵی ناكەین دەستكاری مووچەكانتان بكرێت و ئەوەش هێڵی سوورە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نەوت 40 دۆلاری تێپەڕاند و كاتی پێدانی مووچەش نادیارە


خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕۆژ بەڕۆژ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە و بەهۆیەوە داهاتێكی زیاتر دەست عیراق و هەرێم دەكەوێت، بەڵام تا ئێستا كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی 2ی فەرمانبەران نادیارە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێك، كە ئاژانسی (ڕۆیتەرز) بڵاویكردۆتەوە، لە بۆرسەی جیهانی نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە ئێستادا 40 دۆلار و 53 سەنتە، ئەوەش لە كاتێكدایە دوێنێ ئێوارە یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 38 دۆلار و 15 سەنت بوو.

هاوكات ھەر ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی ئەمریكیش بە 38 دۆلار و 19 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و بە ڕێژەی 12% بەهاكەی بەرزبۆتەوە .

لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت داهاتی حكومەتی هەرێم، كە زۆرینەی پشت بە نەوت دەبەستێت زیاد دەكات، بەڵام تا ئێستا هیچ وادەیەك دیاری نەكراوە بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 2ی فەرمانبەران، سەرەڕای ئەوەی بڕی 400 ملیار دیناریش لە بەغداوە هاتووە بۆ مووچەی فەرمانبەران.

لای خۆشیەوە، د. جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، حكومەت لەمساڵدا 4 مووچەی داوە نەك یەك مووچە و هەر داهاتێكیش بێتە بەردەستمان تەرخانی دەكەین بۆ مووچە، بەڵام لە ئێستادا داهات كەمبۆتەوە، هەرچەندە ماوەیەكە كەمێك نرخی نەوت بەرزبۆتەوە.

هاوكات، زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی كوردستان بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پارەی مووچە لە بەغداوە هاتووە بۆ هەرێم و حكومەتی هەرێمیش لە كۆبوونەوەی خۆیدا بڕیاریدا، كە هەر پارەیەك بێتە دەستیان ئەولەویەت بۆ مووچە دەبێت.

ڕاشیگەیاند، كە بەدواداچوونمان بۆ پرسی مووچە كردووە و تا ئێستا وەزارەتی دارایی هیچ خشتەیەكی بۆ دابەشكردنی مووچە ڕانەگەیاندووە و هیچ كاتێكیشی دیاری نەكردووە بۆ دەستپێكردنی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

پەڕلەمانتارێكی پارتی كاتی ڕێككەوتنی عیراق و هەرێم ئاشكرادەكات


خەڵك- بەشی هەواڵ

لە چەند مانگی ڕابردوودا دانوستانی ورد دەربارەی پرسی نەوت و مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان لە نێوان ھەرێمی كوردستان و بەغدا كراوە و پەڕلەمانتارێكی پارتی ئاشكرای كرد، لەم مانگەدا ڕێككەوتنی كۆتایی دەكرێت.

ڕێبوار ھادی، سەرۆكی لیژنەی یاسایی پەڕلەمانی عیراق بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاندووە، دانوستانەكانی پێش جەژن لە نێوان ھەرێمی كوردستان و بەغدا تا ڕادەیەكی زۆر بەرەوپێشڤەچوونیان بە خۆیانەوە بینیوە و نزیكن لە ڕێككەوتنی كۆتایی.

ڕاشیگەیاندووە، بڕیارە پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عیراقیش لە ڕۆژانی داھاتوو ڕەوانەی پەڕلەمان بكرێت، ئەگەر بودجە لە پەڕلەمانەوە پەسەند بكرێت، بێگومان پشكی ھەرێمی كوردستانیش دیاری دەكرێت.

وتیشی، “ھەرێمی كوردستان ئامادەیە ڕۆژانە ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغدا بكات، بەڵام بەو مەرجەی شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان بۆ ئەمساڵ زامن بكرێت”.

ڕێبوار ھادی، ڕوونیشی كردۆتەوە، ھەولێر و بەغدا لەسەر زۆربەی پرسەكان گەیشتوونەتە ڕێككەوتن، بەڵام ھێشتا ڕێككەوتنی كۆتایی ماوە و ئێمە گەشبینین لە ئایندەیەكی نزیكدا واژۆ بكرێت، كە من پێشبینی دەكەم لەم مانگەدا ڕێككەوتنی كۆتایی نێوان ھەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵ واژۆ بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان