ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

تەندروستی جیهانی، هۆشداری دەدات لە هەڵگرتنی پلانی كەرەنتیەكردنی هاووڵاتیان


خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری گشتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەداتە وڵاتان كە لەهەڵگرتنی كەرەنتیە پەلە نەكەن، چونكە لە ئەگەری پەلەكردن لەو بابەتە كاریگەری بەهێزی دەبێت لەسەر داڕووخانی ئابووری و دواتر ژمارەی تووشبوانیش بە ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر دەبن.

ئاژانسی ئیرنا بڵاویكردەوە، تیدرۆس ئەدهانۆم بەڕێوەبەری گشتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، هەموومان لە كاریگەرییە كۆمەڵایەتی و ئابوورییەكانی ئەم ڤایرۆسە تێدەگین، بەڵام باشترین ڕێگا بۆ كۆتاییهێنان و كەمكردنەوەی كاریگەری ئابووری و شكستپێهێنانی ڤایرۆسەكە، كەرەنتینەكردنە.

ناوبراو داوای لەوڵاتان كرد، بەرنامەی هاوكاری و بیمەكردنی تەندروستی بۆ هاووڵاتیانیان دابین بكەن و یارمەتی پزیشكی بخەنە پێش بابەتە ئابووریی و داراییەكانیان.

ئاشكراشیكرد، ئەگەر هاووڵاتیان بەهۆی نەبوونی خۆیان لەخزمەتگوزارییە تەندروستییەكان بەدوور بگرن، جگە لەوەی زیان بە خۆیان دەگەیەنن، وا دەكەن كۆنتڕۆڵی كۆرۆنا لەدەست بچێت.

ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر لەملیۆنێك هاووڵاتی تووشی بوون لە جیهاندا و زیاتر لە 50 هەزار كەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە، زۆینەی وڵاتان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەكەش بەرنامەی كەرەنتینەیان جێبەجێكردووە كە دەبێتە هۆی ڕاوەستانی تەشەنەكردنی ڤایرۆسەكە.

جیهان

ترەمپ: ڤایرۆسی كۆرۆنامان تێپەڕاند و دەگەڕێنەوە سەر كار


خەڵك- بەشی هەواڵ
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی سەركەوتوو بوو لە ڕاگرتنی پەتای كۆرۆنا و ڕزگاركردنی چەندان ملیۆن كەس، ئاماژەی بەو هەوڵانەش كرد كە بۆ گەڕانەوە بۆسەر كار و كردنەوەی ئابوری دەخرێنەگەڕ.

ئەمڕۆ هەینی ترەمپ لە وتارێكیدا ڕایگەیاند:”زۆرێك لەو بڕوایەدابوون ئێمە كاری زۆر لەدەست دەدەین، بەڵام ئەوەی ڕوویدا پێچەوانە بوو، ساڵی داهاتوو بە دڵنیاییەوە لەمساڵ باشتر دەبێت”.

بە وتەی سەرۆكی ئەمریكا:”بەمزوانە هەواڵێكی دلًخۆشكەرمان دەبێت سەبارەت بە ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا، چونكە پێشكەوتنی گەورەمان لەو بارەیەوە تۆماركردووە، تەماشاكەن ئەمڕۆ ڕێكەوتنێكی بازرگانی جیاواز لەگەڵ چیندا دەبینن، بەراورد بە تێڕوانینی ڕابردوومان، لێكگەیشتن لەگەڵ چین شتێكی باشە، بەڵام نازانم ئەوە دێتەدی یان نا”.

ترەمپ دەڵێت:”كۆرۆنا دیارییەكی باش نەبوو لە چینەوە كە لە ئەوروپا و ویلایەتە یەكگرتووەكان بڵاوبۆوە، بەڵام لە چین بڵاونەبۆوە، لەو بڕوایەدام ئێمە 9 ملیۆن كار لەدەستدەدەین، بەڵام لە هەمان كاتدا 3 ملیۆن كاریی باش دەستەبەردەكەین”.

لە كۆتایی قسەكانیدا دۆناڵد ترەمپ وتی:”ئەمریكاییەكان لەئێستادا دەگەڕێنەوە سەر كارەكانیان، و بوژانەوەیەكی خێرا بەدی دەكەین، ئەمریكا تا ئاستێكی گەورە ڤایرۆسی كۆرۆنای تێپەڕاند”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

سعودیە زۆرترین حاڵەتی تووشبوون و گیانلەدەستدانی بەهۆی كۆرۆناوە تۆماركرد


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی سعودیە، تۆماركردنی 2591 توشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە شانشینی عەرەبی ڕادەگەیەنێت، ئەمەش بە ژمارەیەكی زیاتر بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو لە وڵاتەكەدا دادەنرێت.

ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی تەندروستی سعودیە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2591 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا‌ (كۆڤید-19) تۆماركران”، ئەمەش بە ژمارەیەكی زۆرتری توشبوونی ڕۆژانە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو دادەنرێت.

وەزارەتی تەندروستی سعودیە دەڵێت”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو 31 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركران بەهۆی ڤایرۆسەكەوە، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی بەهۆی كۆرۆناوە لە سعودیەوە گیانیانلەدەستداوە گەیشتە 642 كەس، لەئێستاشدا كۆی گشتی ئەوانەی لە سعودیە دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بۆ 95748 حاڵەت بەرزبۆتەوە”.

بەپێی وەزارەتی تەندروستی سعودیە،زۆربەى تووشبووە نوێیەكان لە ڕیاز و جدە و مەككەی پیرۆز و مەدینەی منەوەرە و هەفوف، تۆماركراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

فەرەنسا: ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆنترۆڵكرا


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی ئەنجومەنی زانستی لە فەرەنسا، كۆنترۆڵكردنى  ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەدا ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ هەینی، پرۆفیسۆر جان فرانسوا دیلڤرێسی، سەرۆكی ئەنجومەنی زانستی لە فەرەنسا ڕايگەیاند:”پەتای (كۆڤید-19) لەئێستادا لە وڵاتدا لەژێر كۆنترۆڵدایە”.

دیلڤرێسی بۆ ڕادیۆی (فرانس ئینتەر) دەڵێت:”ڤایرۆسەكە تائێستاش بوونی هەیە، بەتایبەت لە هەندێك ناوچەدا، بەڵام بڵاوبوونەوەی خاوە”.

بە وتەی ئەو بەرپرسە فەرەنساییە”دوای ئەوەی نزیكەی دەیان حاڵەتی تووشبوون هەبوو كە دەگەیشتە نزیكەی 80 هەزار كەس لە سەرەتای مانگی ئاداری ڕابردوو بەر لە كەرەنتینە، لەئێستادا نزیكەی هەزار حاڵەتی نوێ‌ تۆمار دەكرێت، ئەمەش بە دەستەواژەیەكی باش و واتای كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسەكە دادەنرێت”.

فەرەنسا لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئەوروپا، یەكێك بوو لەو وڵاتانەی ڕۆژانە زۆرترین حاڵەتی تووشبوونی تۆماردەكرد، بەڵام لەئێستادا ژمارەی تووشبوان لە وڵاتەكەدا ڕووی لە كەمبوونەوە كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان