ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

چیرۆكه‌ غه‌مناكه‌كانی 2020….. كه‌س نه‌بوو دڵی لای تۆ بێت دایه‌ گیان!


خێزان – لوقمان غه‌فوور

ئیمی ئیۆرۆك ته‌له‌فۆن بۆ تامی ئیۆرۆك-ی خوشكی ده‌كات و پێی ده‌ڵێت: “ته‌نیا ئه‌م هه‌فته‌یه‌ با هه‌رسێ كچه‌كه‌م(مادیێ و مۆلی و میگان) له‌ لای ئێوه‌ بێت، چونكه‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌، هه‌فته‌یه‌كی سه‌خته‌ بۆ كه‌رتی كانتربێری به‌هۆی كۆرۆنا ڤایرۆسه‌وه‌”.

ئیمی له‌ رۆژی 15ی ئاداره‌وه‌ بڕیاریدا كه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌ی ئیلیزابێس-ی شاژن، له‌ مراگێت-كێنت، وه‌ك په‌رستیارێكی به‌وره‌ زیاد له‌ كاتی ئاسایی خۆی له‌ كه‌رتی كانتربێری باشوری خۆرهه‌ڵاتی به‌ریتانیا، له‌نه‌خۆشخانه‌كه‌ بمێنێته‌وه‌ و خزمه‌ت بكات.

میگان مێرفی یه‌كێك له‌ كچه‌كانیشی ئێمی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك وێنه‌ی خۆی و ئیمی و دوو خوشكه‌كه‌ی داناوه‌ و نوسیویه‌تی: “جاران چوار بووین به‌رامبه‌ر خه‌مه‌كانی ژیان، ئێستا سێ كه‌س ماینه‌وه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خه‌مه‌كانی جیهان”.

به‌زمانێكی ئه‌ده‌بی نامه‌یه‌كی بۆ دایكی نوسیوه‌: “سه‌یری هه‌موو ژیان بكه‌ كه‌ هه‌موو ژیان چاوی له‌سه‌ر تۆ بوو، هه‌موو خێزانه‌كانی كانتربێری هه‌ستیان به‌ دڵنیایی ده‌كرد كه‌ تۆ لای نه‌خۆشه‌كانیان بوویت، به‌ڵام كه‌س نه‌بوو دڵی لای تۆ بێت دایه‌ گیان”، به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر نووسینه‌كه‌یی و ده‌ڵێت: “تۆ فریشته‌ بویت و تاجیی نه‌خۆشخانه‌كه‌ت له‌سه‌رنا بۆ هه‌تاهه‌تایی له‌به‌رئه‌وه‌ی نرخی ئه‌و تاجه‌ت ئه‌زانی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی كاره‌كه‌ته‌وه‌”.

خاتوو جۆلی جامۆن به‌رێوه‌به‌ری به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌كه‌ بۆ رۆژنامه‌ی گاردیان باسی له‌وه‌كردووه‌ ته‌ندروستی ئێمی ته‌مه‌ن 39 ساڵ له‌هه‌موو په‌رستیاره‌كانی تر باشتر بوو. جامۆن بۆ سكای نیوز وتویه‌تی:”تیمه‌كه‌مان به‌ته‌واوی وێران بووه‌”.

جامۆن فرمێسك چاوه‌كانی تێزا و وتی: “هه‌موو رۆژێك وه‌ك داپیره‌یه‌ك بۆ كچه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بانگم ده‌كرد له‌به‌رده‌ممدا ئاماده‌بوو. داوامكرد كه‌ با له‌م قۆناغه‌دا دڵمان لای به‌ریتانیا بێت، كێ ئاماده‌یه‌ كاری زیاد بكات ناوی خۆی بنوسێت”. جامۆن ئاهێكی هه‌ڵكێشا و وتی: “ئیمی چواره‌م ناو بوو… له‌مسه‌ری هۆڵه‌كه‌وه‌ هاوارم ئه‌كرد ئیمی .. ئیمی .. له‌به‌رده‌ممدا په‌یدا ئه‌بوو. رۆژ به‌ڕۆژ به‌هێز تر ده‌ره‌كه‌وت و هانی نه‌خۆشه‌كانی ئه‌دا خۆڕاگربن”.

جامۆن سه‌رێكی هه‌ڵبڕی بۆ ئاسمان و وتی: “خودایه‌ ره‌حم به‌ سێ منداڵه‌كه‌ی بكه‌، له‌ رۆژی 15ی مانگ كه‌ هاته‌ نه‌خۆشخانه‌ نه‌دینه‌وه‌ تا گیانی له‌ده‌ستدا”.

له‌ كۆتایدا جامۆن ده‌ڵێت: “له‌ناكاو رۆژی 21ی ئادار، وتی: هه‌ناسم توند بووه‌ و سه‌رم دێشێت، كاتێك پشنینیمان بۆ كرد ده‌رچوو كه‌ كۆرۆنا ڤایرۆس-ی تووشبووه‌”.

ئیمی ئیۆرۆك دوای نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌ له‌ژێر چاودێری وردی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ له‌ ساڵی 2017ه‌وه‌ دوای دورچوون له‌ زانكۆی كلێسای كرایست -ی كانتربێری-ی كاری لێده‌كات، رۆژی 3ی نیسان به‌ كۆرۆنا ڤایرۆس گیانی له‌ده‌ستدا.

تەندروستی

چەند خوویەکی ناتەندرووست کە پێویستە تازووە وازی لێبهێنیت


خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند خوویەکی ناتەندرووستە کە پێویستە تازووە وازی لێبهێنیت:

 

-دانانی جزدان لە گیرفانی پشتەوە و دانیشتن لەسەری کە زیانی بۆ پشتت هەیە

 

-خواردن بەخێرایی کە وادەکات کەمتر سوود لە خواردنەکە ببینیت و هۆکارە بۆ قەڵەوی و ئەگەری نەخۆشی دڵ زیاد دەکات

-بەکارهێنانی گوێپاکەرەوە کە هۆکارە بۆ هەوکردنی گوێچکە و بەکتریاکان دەباتە ناوەوەی گوێ

 

-دەستشتن بە ئاوی شلەتێن کە وادەکات بەکتریاکان زیاتر بمێننەوە و باشترە ئاوی سارد بەکار بهێنیت

 

-دانیشتنی زۆر هۆکارە بۆ درووستبوونی ئازاری پشت و مل

-خواردنی سوێر بە ڕێژەی زۆر کە هۆکارە بۆ بەرزی پەستانی خوێن و شێرپەنجەی گەدە

-خواردنەوەی ئاوی دەبە لە کاتی گەرم، لەکاتێکدا بەرکەوتنی تیشکی خۆر وادەکات پلاستیکی دەبەکە ماددەی ژەهراوی درووستبکات.

-بردنی مۆبایل بۆ ناوجێگا کە وادەکات خەوی تەندرووست لەدەستبدەیت

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٦ نیشانە دەیسەلمێنێت قەلەقی و ڕاڕاییەکەت لە سنور دەرچووە و بۆتە نەخۆشی


خێزان

هەموو مرۆڤێک بە ڕێژەی کەم تا زۆر قەلەقی و ڕاڕایی تێدایە، کە ئەوەش لە شتەکاندا و لە سنورێکدا بەسوودە بۆ ئەوەی یەکسەر بەبێ بیرکردنەوە کار نەکەین، بەڵام کاتێک ئەو قەلەقیە لە سنوور دەردەچێت، ئیدی دەبێتە نەخۆشی، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک نیشانی ئەو نەخۆشیە دەرونییەیە:

 

-توانای خەوتن نابێت و خەوت لێناکەوێت بەبێ ئەوەی هۆکارێکی دیاریکراو هەبێت.

-بەهۆی قەلەقیەکەوە دەتەوێت ئیدی هەموو شتێک پێرفێکت بێت و ئەوەش لە خەڵک چاوەڕوان دەکەیت، زۆرجار شتەکانیان نائاسایی دەردەکەوێت.

-قەلەقی کاریگەری لەسەر لایەنی فیزیکی جەستە هەیە و هەست بە ئازار دەکەیت لە تەواوی جەستەدا.

-خووی جۆراوجۆرت بۆ درووستدەبێت، وەک نینۆک خواردن، چاو تروکان، گاز لە لێو گرتن، دەست لە ڕوخسار دان، یاریکردن بە قژت بەشێوەیەکەی نائاسایی و بەردەوام.

-زۆرجار قسە و گفتارەکانت بە جۆرێکن کە خەڵکی دەوروبەرت لێت تێناگەن.

-ڕەخنە گرتنت لە خۆت زۆر زیاتر دەبێت و بەردەوام لۆمەی خۆت دەکەیت، ئەوەش دۆخەکە خراپتر دەکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند خاڵیکی گرنگ کە نابێت شەرمی لێ بکەیت و بەو کەسەی بڵێیت کە برۆی لا چاک دەکەیت


خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند خاڵێکی گرنگە کە نابێت شەرمی لێ بکەیت و  پێویستە بەو کەسەی بڵێیت کە برۆی لا چاک دەکەیت:

 

– پاکوخاوێنی لە هەموو شتێک گرنگترە و پرسیار لە خاوەن ئارایشتگاکە بکە تا بزانیت کە لە کوێدا کەرەستەکان هەڵدەگرن و دڵنیابە لە پاکیەکەی.

– هەندێک لەو بەرهەمانەی بۆ پڕکردنەوەی برۆ بەکاردێت هەستیاری درووستدەکەن، بۆیە بەر لەوە بپرسە و بزانە کە چ مادەیەکت بۆ بەکار دەهێنن.

– هیچکاتێک بە تاتۆ و مایکرۆبلەدینگ برۆ دامەنێ، تەنها لە کاتێکدا نەبیت کە بەدوای هەوکردن و کێشەی تەندرووستیدا بگەڕێیت.

– مەرج نییە هەر بە قسەی ئارایشتکارەکە بکەیت لە شێوازی برۆتدا و خۆت حەزت لە چی بوو بڵێ بەوجۆرە بۆم دابنێ.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان