ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆ شڵەژانی لەناو مارکێتەکان دروستکرد


خەڵک – بەشی هەواڵ

 

پاشئەوەی درەنگانی شەوی ڕابردوو وەزارەتى ناوخۆی حکومەتى هەرێم چەند ڕێنماییەکەی توندی بۆ قەدەغەى هاتوچۆ ڕاگەیاند، هاوڵاتییان بەشێوەیەکی چڕ ڕوویان لەمارکێتەکان کرد بۆ کڕینی پێداویستییەکانیان، ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی قەڕەباڵغی.

 

وەزارەتى ناوخۆی حکومەتى هەرێم بەمەبەستى خۆپارێزی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا، چەند بڕیارێکی بەپەلەی دەرکرد، کە لەبڕیارێکیاندا جەخت لەئەوە کرابۆوە، گشت ماركێت و نانەواخانەكان و ئەو شوێنانەی بۆ خزمەتی هاووڵاتییان ڕێگەپێدراون، دادەخرێن جگە لە دەرمانخانەی ئێشكگر كە كراوە دەبێت، هاوکات بۆ ماوەی 48 كاتژمێر هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە بەتەواوی قەدەغە دەكرێت و هەركەس سەرپێچی بكات سزادەدرێت و بڕیارەكەش لە كاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ڕۆژی 4/4/2020 جێبەجێ دەكرێت.

 

ئەم بڕیارەى وەزارەتى ناوخۆ لەگەڵ ئەوەی بۆ خۆپارێزی لەڤایرۆسی کۆرۆنا دروستە، بەڵام بەهۆی بێ پلانییەوە، وای کرد شڵەژانێک لەناو هاوڵاتییاندا دروستبکات، هەربۆیە بەشێوەیەکی بەرچاو هاوڵاتییان بۆ کڕینی پێداویستییە سەرەکییەکانیان ڕوویان لەمارکێتەکان کرد و قەڕەباڵغی دروستبۆوە، کە ئەمەش پێچەوانەى ڕێنماییە تەندروستییەکانە.

 

وێنەى بەشێک لەمارکێتەکان تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیبوو، بەجۆرێک زۆرێکیان دەیانوت، بڕیارێکی بەپەلە ٢٢ ڕۆژ قەدەغەى هاتوچۆی پێشتری بەبادا.

 

ڕامیار عوسمان لەوبارەیەوە نوسیویەتى، ئەوەی لەمارکێتەکان بینرا ئەنجامەکەی قورس دەشکێتەوە، هەر بڕیارێک کەوەزارەتی ناوخۆ ڕایدەگەیەنێت، پێویستە چەند ڕۆژیک پێش جێبەجێکردنی هاوڵاتیانی لێ ئاگاداربکاتەوە بۆ ئەوەی لێکەوتەى خراپی نەبێت، چونکە لەئێستادا خەڵک لەترس و دڵڕاوکێدایە و هەر بڕیارێکی هەڵە و بەپەلە کاریگەری خراپی دەبێت.

 

لەلایەکی دیکەوە مەریوان عەلی نوسیویەتى، ئەو قەڕەباڵغی و فڕکان فڕکانەی ناو مارکێتەکان؛ دەیسەلمێنێت بڕیاری ھەڵە چ کاریگەرییەکی لەسەر دەروونی کۆی خەڵک ھەیە! بەتایبەت خەڵکێکی ماندووی وەک کوردستان.

 

ئەوەشی نوسیوە، دۆخەکە خراپە بۆیە ئەم بڕیارە دراوە؟ یان بەھۆی ئەو بەشەی خەڵک کە قەدەغە شکێنیانکردووە، ھەمووان سزا دەدەن؟ یان ئەھلی دەوڵەت ھەر ئەوەندەی لێدەزانن؟ لەچوارچێوەی ئەو ھەموو بێدادییەدا، دەبێ داد بۆ کێ بەرین؟!

 

ئەم بڕیارەی وەزارەتى ناوخۆ پاش ئەوەدێت ڕێژەى توشبووانى ڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان ڕوو لەهەڵکشانە و بەشێک لەهاوڵاتییان پابەندی ڕێنماییەکان نابن، بەجۆرێک ئۆتۆمبێلەکانیان کەرەنتین کردووە و خۆیان بەپیادە دێنە دەرەوەی ماڵەکانیان، یان بۆ شوێنە دوورەکان بەشێکیان پاسکیل بەکاردەهێنن، یاخود باجی تایبەتی شوێن کارەکانیان بەکاردێنن.

 

لەئێستادا کۆی توشبووان بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان گەیشتۆتە ٢١٤ کەس، کە لەناویاندا ٦٢ کەس چاکبوونەتەوە و دوو کەسیش گیانی لەدەستداوە.

ریکلام

کوردستان

تەندروستی هەرێم: 33 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دهۆك دەستنیشان كران


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، 33 تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە دهۆك دەستنیشانكرا.

تەندروستی هەرێم ڕوونیشیكردووەتەوە: تووشبووەكان دوازدە پیاو و پازدە ئافرەت و شەش منداڵن و ھەموویان بەركەوتووی تووشبوێكی پێشوون لە بەشداربوونیان لە داوەتێكی نان خواردن و دانیشتووی ناو شاری دهۆكن.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، سی و سێ تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆك دەستنیشانكران، دوازدە پیاو و پازدە ئافرەت و شەش منداڵ.
ھەموویان بەركەوتووی تووشبوێكی پێشوون لە بەشداربوونیان لە داوەتێكی نان خواردن و دانیشتووی ناو شاری دهۆكن.

وەزارەتی تەندروستی
٣ حوزەیران ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەرێم.. وادەی دەستپێكردنەوەی دەوامی فەرمانبەران ئاشكرا كرا


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان تا 6/6/2020ی مانگ دەوامی فەڕمییان ڕادەگیرێت و لە 7/6/2020 دەوامیان دەستپێدەكاتەوە.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی هەرێم: 5 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەولێر دەستنیشان كرا


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، 5 تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەولێر دەستنیشانكرا.

تەندروستی هەرێم ڕوونیشیكردووەتەوە: تووشبووەكان دوو پیاو تەمەن ٥٠ و ٢١ ساڵ و كچێكی تەمەن ١٨ ساڵ و دوو منداڵ تەمەن ١٣ و ٩ ساڵ، ھەموویان بەركەوتەی تووشبوێكی پێشوون، دانیشتووی گەڕەكی ئەندازیارانی شاری ھەولێرن.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، پێنج تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانكرا، دوو پیاو تەمەن ٥٠ و ٢١ ساڵ و كچێكی تەمەن ١٨ ساڵ و دوو منداڵ تەمەن ١٣ و ٩ ساڵ، ھەموویان بەركەوتەی تووشبوێكی پێشوون، دانیشتووی گەڕەكی ئەندازیارانی شاری ھەولێرن.

وەزارەتی تەندروستی
٢ حوزەیران ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان