ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

لە ئەمریكا، بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە 240 هەزار كەس گیان لەدەست دەدەن


خەڵك-بەشی هەواڵ

لە ئەمریكا لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، 1480 تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە و كۆی گشتی گیانلەدەستدان لەو وڵاتە بۆ 7 هەزار و 406 بەرزبووەتەوە.

ئەمریكا كە لە ڕیزبەندیی یەكەمدایە لەسەر ئاستی جیهان لە ڕووی ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕۆژانە ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە ڕوو لە هەڵكشان دەكات.

بە گوێرەی دوایین ئامار كە لەلایەن زانكۆی جۆنز هۆپكینزەوە بڵاوكراوەتەوە، ژمارەی تووشبووان بۆ ٢77 هەزار و 475 كەس بەرزبووەتەوە و حەوت هەزار و 402 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئەو ئامارانەی لە ئەمریكاوە ئاشكرا دەكرێن، پێشبینی دەكرێت تەنها لە ئەمریكا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە 100 بۆ 240 هەزار كەس گیان لەدەست بدەن.

جیهان

سعودیە زۆرترین حاڵەتی تووشبوون و گیانلەدەستدانی بەهۆی كۆرۆناوە تۆماركرد


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی سعودیە، تۆماركردنی 2591 توشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە شانشینی عەرەبی ڕادەگەیەنێت، ئەمەش بە ژمارەیەكی زیاتر بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو لە وڵاتەكەدا دادەنرێت.

ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی تەندروستی سعودیە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2591 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا‌ (كۆڤید-19) تۆماركران”، ئەمەش بە ژمارەیەكی زۆرتری توشبوونی ڕۆژانە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو دادەنرێت.

وەزارەتی تەندروستی سعودیە دەڵێت”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو 31 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركران بەهۆی ڤایرۆسەكەوە، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی بەهۆی كۆرۆناوە لە سعودیەوە گیانیانلەدەستداوە گەیشتە 642 كەس، لەئێستاشدا كۆی گشتی ئەوانەی لە سعودیە دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بۆ 95748 حاڵەت بەرزبۆتەوە”.

بەپێی وەزارەتی تەندروستی سعودیە،زۆربەى تووشبووە نوێیەكان لە ڕیاز و جدە و مەككەی پیرۆز و مەدینەی منەوەرە و هەفوف، تۆماركراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

فەرەنسا: ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆنترۆڵكرا


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی ئەنجومەنی زانستی لە فەرەنسا، كۆنترۆڵكردنى  ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەدا ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ هەینی، پرۆفیسۆر جان فرانسوا دیلڤرێسی، سەرۆكی ئەنجومەنی زانستی لە فەرەنسا ڕايگەیاند:”پەتای (كۆڤید-19) لەئێستادا لە وڵاتدا لەژێر كۆنترۆڵدایە”.

دیلڤرێسی بۆ ڕادیۆی (فرانس ئینتەر) دەڵێت:”ڤایرۆسەكە تائێستاش بوونی هەیە، بەتایبەت لە هەندێك ناوچەدا، بەڵام بڵاوبوونەوەی خاوە”.

بە وتەی ئەو بەرپرسە فەرەنساییە”دوای ئەوەی نزیكەی دەیان حاڵەتی تووشبوون هەبوو كە دەگەیشتە نزیكەی 80 هەزار كەس لە سەرەتای مانگی ئاداری ڕابردوو بەر لە كەرەنتینە، لەئێستادا نزیكەی هەزار حاڵەتی نوێ‌ تۆمار دەكرێت، ئەمەش بە دەستەواژەیەكی باش و واتای كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسەكە دادەنرێت”.

فەرەنسا لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئەوروپا، یەكێك بوو لەو وڵاتانەی ڕۆژانە زۆرترین حاڵەتی تووشبوونی تۆماردەكرد، بەڵام لەئێستادا ژمارەی تووشبوان لە وڵاتەكەدا ڕووی لە كەمبوونەوە كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی ژینگەیە


خەڵك – بەشی هەواڵ

دوای ئەوەی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان یەكەمین كۆنفرانسی ژینگەیی لە ستۆكهۆڵم پایتەختی سوید، بەست لە ژێر دروشمی ژینگەی ئادەمیزاد ڕۆژی 5ی حوزەیرانی وەك ڕۆژی ژینگەی جیهانی دەست نیشانكرد.

ئەنجومەنی گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە ساڵی ۱۹۷۲ یەكەمین كۆنفرانسی ژینگەیی لە ستۆكهۆڵمی پایتەختی سوید بەست و ڕۆژی 5ی حوزەیران كرایە ڕۆژی جیهانی ژینگە.

هەر لەو كۆنفرانسەدا بڕیاردرا بە دامەزراندنی پرۆگرامی ژینگە پارێزی نەتەوە یەكگرتووەكان UNEP و پاشان بریارنامەیەك لەلایەن ئەنجومەنەكەوە بۆ ئەو مەبەستە ڕاگەیەندرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان