ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لەنیوەڕۆی ئەمڕۆوە قەدەغەى هاتوچۆ توندتر دەکرێتەوە


خەڵک – بەشی هەواڵ

 

پاشئەوەی بەشێک لەهاوڵاتییان پابەندی قەدەغەى هاتوچۆ نەبوون و لەجێگەى خۆیان ئۆتۆمبێلەکانیان لەماڵەوە کەرەنتین کردبوو، وەزارەتى ناوخۆی حکومەتى هەرێم بڕیاریدا، کە لەکاتژمێر ١٢ی نیوەرۆی ئەمڕۆ شەممەوە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ قەدەغەى هاتوچۆ بەڕێنمایی نوێوە توندتر بکرێتەوە.

 

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: بۆ ماوەی 48 كاتژمێر هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە بەتەواوی قەدەغە دەكرێت و هەركەس سەرپێچی بكات سزادەدرێت و بڕیارەكەش لە كاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ڕۆژی 4/4/2020 جێبەجێ دەكرێت.

 

لە بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە:”گشت ماركێت و نانەواخانەكان و ئەو شوێنانەی بۆ خزمەتی هاووڵاتییان ڕێگەپێدراون، دادەخرێن جگە لە دەرمانخانەی ئێشكگر كە كراوە دەبێت”.

 

وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت :”بڕیارەكان بۆ ڕێگرتنە لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا، هەر كەسێك سەرپێچی بكات دەستگیردەكرێت و ئۆتۆمبێلەكەی دەستی بەسەردا دەگیرێت”.

 

لەبارەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانیش ، لە بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆدا ئاماژە بەوەكراوە، دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت بەمەرجێك وەزارەت و فەرمانگە پەیوەندیدارەكان پێویستە پێشوەختە هەماهەنگی تەواو لەگەڵ ژووری ئۆپراسیۆنەكان بكەن و لەكاتی وەرگرتنی مووچە مەودای دوو كەس لە دوو مەتر كەمتر نەبێت.

 

وەزارەتی ناوخۆ ئاماژە بەوە دەكات، هەر ئەفسەر و كارمەندێكی سەر بە هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و ئاسایش و وەزارەتی پێشمەرگە و ئەو هێزانەی سەر بە هێزەكانی ئیتیحادیی عیراقن و لەناو هەرێمی كوردستان خزمەتدەكەن ئەگەر لە ئەركی فەڕمییدا نەبن و ئۆتۆمبێلی سەربازی یان ناسنامەی سەربازی بەكاربهێنن بۆ شكاندنی قەدەغەی هاتوچۆ، پێویستە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیربكرێن.

ریکلام

کوردستان

تەندروستی هەرێم: 33 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دهۆك دەستنیشان كران


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، 33 تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە دهۆك دەستنیشانكرا.

تەندروستی هەرێم ڕوونیشیكردووەتەوە: تووشبووەكان دوازدە پیاو و پازدە ئافرەت و شەش منداڵن و ھەموویان بەركەوتووی تووشبوێكی پێشوون لە بەشداربوونیان لە داوەتێكی نان خواردن و دانیشتووی ناو شاری دهۆكن.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، سی و سێ تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆك دەستنیشانكران، دوازدە پیاو و پازدە ئافرەت و شەش منداڵ.
ھەموویان بەركەوتووی تووشبوێكی پێشوون لە بەشداربوونیان لە داوەتێكی نان خواردن و دانیشتووی ناو شاری دهۆكن.

وەزارەتی تەندروستی
٣ حوزەیران ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەرێم.. وادەی دەستپێكردنەوەی دەوامی فەرمانبەران ئاشكرا كرا


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان تا 6/6/2020ی مانگ دەوامی فەڕمییان ڕادەگیرێت و لە 7/6/2020 دەوامیان دەستپێدەكاتەوە.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی هەرێم: 5 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەولێر دەستنیشان كرا


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، 5 تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەولێر دەستنیشانكرا.

تەندروستی هەرێم ڕوونیشیكردووەتەوە: تووشبووەكان دوو پیاو تەمەن ٥٠ و ٢١ ساڵ و كچێكی تەمەن ١٨ ساڵ و دوو منداڵ تەمەن ١٣ و ٩ ساڵ، ھەموویان بەركەوتەی تووشبوێكی پێشوون، دانیشتووی گەڕەكی ئەندازیارانی شاری ھەولێرن.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، پێنج تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانكرا، دوو پیاو تەمەن ٥٠ و ٢١ ساڵ و كچێكی تەمەن ١٨ ساڵ و دوو منداڵ تەمەن ١٣ و ٩ ساڵ، ھەموویان بەركەوتەی تووشبوێكی پێشوون، دانیشتووی گەڕەكی ئەندازیارانی شاری ھەولێرن.

وەزارەتی تەندروستی
٢ حوزەیران ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان