ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

چیرۆكە غەمناكەكانی 2020
ئاریما لەو شوێنەدا گیانی سپارد، كە 15 ساڵە كاری لێدەكات


 

لوقمان غەفوور – ئەمریكا

ئاریما نسرین ساڵی 2002 كاتێك بە خۆیی و عەلاگەیەك جلوبەرگەوە گەیشتە بەریتانیا، تەمەنی 19 ساڵ بوو. هەموو ئومێدی ئەوەبوو كاتێك ژیانی پێكەوەنا لە بەریتانیا، ژیانی گەنجییەتی منداڵەكانی وەك گەنجییەتی پڕ تەنگوچەڵەمە و ناخۆشی خۆی نەبێت كە لە پاكستان بەسەری برد.

ئاریما لە دوای ساڵێك گەیشتنی بە وڵاتی بەریتانیا دەستی كرد بەكاری پاككردنەوە لە نەخۆشخانەی والسال مانۆر. لەم كارەدا سەركەوتوو بوو. تەنانەت چەند جارێك ویستوویەتی واز لە كارەكەی بهێنێت، بەڵام سەرۆكی جێبەجێكاری نەخۆشخانەكە ڕێگەی نەداوە و مووچەی كاتژمێری كاركردنی بە ڕێژەیەك بۆ زیاد كردووە تا دواجار 3 ساڵ لەمەوبەر لەلایەن ڕیچارد بیكن سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای والسال-ی چاودێری تەندروستی ڕێگەی نیشاندەدرێت كە بخوێنێت و ببێت بە پەرستیار لە هەمان نەخۆشخانەی كەكاری پاككردنەوەی تێدا دەكات.

ئەم بیرۆكەیە هەنگاوێكی گەورە دەبێت بۆ ئاریما، ساڵی پار 2019 بڕوانامەی پەرستیاری بەدەستدەهێنێت لە زانكۆی وۆلفێرهامپتۆن.

ڕیچارد بیكن بۆ ئیندیپێندنت دواو و دەڵێت:”خەونی خزمەتكردن بوو وەك پەرستیار، بۆیە مردنەكەی ناخی مرۆڤ دەڕوخێنێت”.

ئاریما- 36 ساڵ- خاوەنی 3 منداڵ بوو. هەمیشە چاوی لەسەر ئەوە بوو كە منداڵەكانی ببن بەبەشێك لە كۆمەڵگەی بەریتانيی و هانیشی دەدان هەرگیز بیر لە گەڕانەوە نەكەنەوە بۆ پاكستان.

ئەم پەرستیارە موسڵمانە دوای 15 ساڵ كاركردنی بەردەوام لە نەخۆشخانەی والسال مانۆر لە وێست مێدلاندز- بەریتانیا، هەر لەو نەخۆشخانەیە ڕۆژی 3ی نیسان بە كۆرۆنا ڤایرۆس گیانی لەدەستدا.

وەك شەبینە كۆسار بۆ (بی بی سی) دوا، دوو هەفتە ململانێی كرد لەگەڵ نەخۆشییەكە لە بەشی چاودێری وردی نەخۆشخانەكە، بەڵام دواجار گیانی لەدەستدا.

كۆسار كە 16 ساڵە هاوڕێی ئاریما-یە دەڵێت: “بەشی زۆری كاتەكان پێكەوە بوون لە كاری خێرخوازی و كاركردن لە كۆمینیتی موسڵمانەكانی ناوخۆی وۆلڤێرتهامپتۆن”.

نادیە شەبیر كە دوو ساڵ لەمەوبەر پێكەوە بوون لەزانکۆ، باس لەوەدەكات كە ئاریما پەلەی بوو زوو كۆتایی بەخوێندن بهێنێت و هەر لەو نەخۆشخانەیە ببێتەوە بە پەرستیار. نادیە بۆ ڕۆژنامەی گاردیان وتوویەتی: “خەونەكەی هاتەدی، بەڵام تەنیا چەند مانگێك كاریكرد وەك پەرستیار”.

نادییە لەبەردەم پەیامنێرەكەی گاردیان دەست دەكات بە گریان و دەڵێت: “دوو مانگ پەرستیاری كرد.. هەمیشە دەهات و پێی دەوتم، ئەم بەرگە زۆر جیاوازترە لەو بەرگەی كە بۆ پاككردنەوە دەمپۆشت…”

نادیە ئەو جریوەیەی (ئاریما) لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر دەخاتەڕوو كە ڕۆژی دەرچوون لەسەر وێنەیەكی بەبەرگی دەرچوونی زانكۆوە دایناوە و نووسیویەتی: “هەرگیز ئەوە بەبیرمدا نەهاتووە لە پاككەرەوە و خزمەتگوزارێكەوە ببم بە پەرستیار، بەڕاستی ڕۆژێكی دڵهەژێنە، سوپاس بۆ بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی والسال مانۆر كە ئەم هەلەی بۆ ڕەخساندنم.. ئیتر خەونەكە هاتەدی”.

 

جیهان

شەقامی “ژیانی ڕەشپێستەكان گرنگە”


خەڵك-لوقمان غەفوور

سەرۆكی شارەوانی كەرتی كۆلۆمبیا لە واشنگتۆن دی سی، بڕیاریدا یەكەم شەقام ناوبنێت “ژیانی ڕەشپێستەكان گرنگە”.
خاتوو مۆریل بوزر، 5ی حوزەیران شەقامی 16ی گۆڕی بە “ژیانی ڕەشپێستەكان گرنگە” و لەگەڵ ژمارەیەك لە كارمەندانی شارەوانی شەپامەكەیان بە بۆیەی زەرد نەخشاند و بەگەورەیی نوسیان ” ژیانی ڕەشپێستەكان گرنگە”.
شەقامی 16 ئەچێتەوە سەر مەیدانی لاڤایت و كۆشكی سپی. كە یەكێكە لە شەقامە سەرەكییەكانی واشنگتۆن.
ئەم بڕیارەی سەرۆكی شارەوانی لە دوای 8 ڕۆژ خۆپیشاندان دێت لەسەر ئەو شەقامە بەهۆی گیانلەدەستدانی جۆرج فلۆید پیاوە ڕەشەكەی شاری مەنیئاپلس-ی ویلایەتی مینیسۆتا لە رۆژی 26 ئایار لەژێر دەستی (دیریك شۆڤین) ی ئەفسەری پۆلیس.
بوزر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا باسی لەوەكرد خەڵك لێرە هاوسۆزن بۆ گۆێگرتن و بینین و دانپێدانان بە مرۆڤایەتیبوونیاندا. وتیشی: “ئێمە فرسەتی ئەوەمان بۆ هەڵكەوت كە بەدەنگێكی بەرز و ئاشكرا لە شەقامێكی گرنگی ویلایەتەكەماندا پەیامێك بگەیەنین”.
باسی لەوەشكرد كە ئەمە پەیامی گەلی ئەمریكایە بۆ دنیا كە ژیانی ڕەشپێست گرنگە لەلایە ئێمە.
جۆن فالتستیشیو بەرێوەبەری فەرمانبەرانی شارەوانی كەرتی كۆلۆمبیا لە واشنگتۆن دی سی، وتی: “سەرۆكی شارەوانی بەئاشكرا وتویەتی كە ئەم شەقامە پێشكەشە بە خۆپیشاندەران لەبەرئەوەی بەشێوەیەكی ئاشتیانە دوو شەوە خۆپیشاندەران ناوچەكەیان پاراستووە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت بەرز بووەوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرز بووەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ شەممە، 6ی‌ حوزەیرانی 2020 بەرز بووەتەوە، بەشێوەیەك نرخی‌ نەوتی برێنت بە 41 دۆلار و 97 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 38 دۆلارو 95 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

لە سەرەتای ئەم مانگەوە، نرخی نەوت ووردە ووردە بەرز دەبێتەوە، هەرچەندە هەندێك وڵات هۆشداری هاتنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ وڵاتەكانیان دەدەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

نرخی نەوت 42 دۆلاری تێپەڕاند


خەڵك- بەشی هەواڵ
نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد دوای ئەوەی ڕێژەی بێكاریی لە ولایەتە یەكگرتووەكان لە مانگی ئایاری ڕابردوودا بەشێوەیەكی ناچاوەڕوانكراو پاشەكشەی كرد، و (ئۆپیك)يش وادەیەكی بۆ گفتووگۆكردن لەبارەی كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمی نەوت، دیاریی كرد.

نرخی نەوتی برێنت بۆ گرێبەستە دواخراوەكان بە بڕی 2.7 دۆلار ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد كە دەكاتە 5.2% و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 42.07 دۆلار، بەهەمان شێوە نرخی نەوتی خۆرئاوای تكساسی ئەمریكا بە بڕی 1.65 بەرزبۆوە ، واتا بە ڕێژەی 4.4% و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 39.02 دۆلار.

وەزارەتی كاری ئەمریكایی بەشێوەیەكی لەناكاو دابەزینی ڕێژەی بێكاریی بۆ 13.3% لە مانگی ڕابردوودا ڕاگەیاند، دوای ئەوەی ئەو ڕێژەیە لە مانگی نیسانی ڕابردوودا 14.7% بوو.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان