ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

لەبەر ئەم ١١ خاڵەیە کە دەبێت هەرگیز ماڵەکەت لیمۆی لێنەبڕێت

خێزان

لیمۆ یەکێکە لە بەسوودترین خواردنەکان لە جیهاندا، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک بەکارهێنانی ناوازەی لیمۆیە:

 

-کەمێک توێکلێ لیمۆ بکەرە ناو ئاوەوە و بۆنخۆشکەرەی ماڵی لێ دروستبکە

 

-کەمێک خوێ بدە لە تەختەی شتجنین، دواتر لیمۆی لێبدە و بە جوانی پاکدەبێتەوە

 

-بۆ بەهێزی نینۆکت جاروبار بیکەرە ناو لیمۆوە

-لیمۆ بدە لە لۆکەو بیدە لە ڕوخسارت بۆ نەهێشتنی چرچی

 

-خواردنەوەی پەرداخێک ئاو کە لیمۆ و کەمێک هەنگونی تێکرابێت لە بەیانیاندا، دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش و بەهێزکردنی بەرگری لەش

 

-بۆ نەهێشتنی بۆنی نێو بەفرگر، لیمۆیەک بدە لە ئیسفنجێک و بەفرگرەکەی پێ پاکبکەرەوە

 

-توێکڵی لیمۆ بۆنی پێڵاو ناهێڵێت

 

-دەتوانیت کاری ڕازاندنەوە بە لیمۆ بکەیت، مۆمێک بکەرە ناو لیمۆوە، هەم جوانە و هەم بۆنی خۆشە

 

-کەوچکەچایەک سۆدەی نان لەگەڵ لیمۆیەک بکەرە نێو پەرداخێک ئاو، دواتر لە بەیانیاندا بیخۆرەوە، دەبێتە هۆی ئەوەی ڕێژەی کۆرسترۆڵی جەستە داببەزێت، ڕێژەیەکی باش لە ڤیتامین C دەدات بە جەستە

 

-دەتوانیت بە توێکڵی لیمۆ کەرەستە ستیلەکان زۆر بە جوانی پاک بکەیتەوە

 

-مێخەک بکەرە ناو لیمۆوە و لەو شوێنە دای بنێ کە مێروولەی لێ یە، سەرجەمیان دوردەخاتەوە

ریکلام

ماڵداری

بەم گیراوەیە دەستەکانت هەم سپی هەم ناسک و جوان دەبێت

خێزان

بەو پێیە دەستەکان بەرچاوە و دەبیندرێت، گرنگە کە ئاگاداری بیت و گرنگی پێبدەیت، ئەمەی خوارەوە گیراوەیەکی کاریگەرە بۆ هێشتنەوەی دەستەکانت بە جوانی و سپێتی و ناسکی.

 

پێکهاتەکان:

– ٢ کەوچکەچا هەنگوین

– ٣ کەوچکەچا ئاوی پڕتەقاڵی سرووشتی

– ١ کەوچکەچا شەکر

 

سەرجەم پێکهاتەکان لە دەفرێکدا بەجوانی تێکەڵ بکە، دواتر وەک کرێمێک بیدە لە دەستەکانت و لێبگەڕێ ٢٥ خولەک پێوەی بمێنێتەوە، دواتر بیشۆرەوە و کاریگەریەکەی دەبینیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

چەند ڕێنماییەک بۆ ئەنجامدانی کارەکان بە شێوەی درووست، پێشتر هەڵە بووە!

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند ڕێنماییەکە بۆ ئەنجامدانی کارەکان بە شێوەی درووست، لە کاتێکدا پێشتر هەڵە بووە:

 

-کاتێک جل هەڵدەواسیت تەناف بە دریژی دامەنێ بەڵکوو بە تەنیشت یەکەوە دایبنێ، بەو جۆرە جێگای جلی زۆر زیاتر دەبێتەوە لە شوێنێکی کەمتردا

-گەر ویستت ڕستەیەک بکوژێنیتەوە کە نوسیوتە، هێڵی ڕاستی بەسەردا هەمێنە چونکە هەر دەخوێندرێتەوە، بەڵکوو پیتی دیکە لەناو ئەو پیتانەدا بنووسە و خوێندنەوەی زۆر ئەستەم دەکات.

 

-لەکاتی سڕینی ناوماڵدا پەڕۆیەک لە قاچت بئاڵێنە، بەو جۆرە خەمی دەرچونەوەی جێپێکانت نامێنێت.

-لە ناو جانتادا بە شێوەی ستوونی جل دابنی، بەو جۆرە جێگای زیاتر دەبێتەوە

-لەکاتی گواستنەوەی جلدا لە شوێنێکەوە بۆ شوێنیکی دیکە، ئەم ڕێگایە بەکار بهێنە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

چەند بیرۆکەیەکی جیاواز کە بۆ کار و باری ڕۆژانەت زۆر بەسوودە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند بیرۆکەیەکی جیاوازە کە بۆ کار و باری ڕۆژانەت زۆر بەسوودە:

 

-بۆ پاککردنەوەی تاوە و قاپ کە چێشتی تێدا سوتاوە، کۆلای تێبکە و شەو تا بەیانی جێی بهێڵە، دواتر بە جوانی پاک دەبێتەوە

-دەتوانیت بە وایەری زیادەی کارەبا نەخشی جۆراوجۆر لەسەر دیوارەکەت درووستبکەیت

-دەتەوێت دەوریە شکاوەکەت چاک بکەیتەوە کە زۆر لات خۆشەویستە؟ بیکە دەفرێک شیرەوە و نزیکەی کاتژمێرێک بیکە سەر ئاگرێکی کز، دواتر لێی بگەڕێ با سارد ببێتەوە

-لەکاتی لە پێکردنی پێڵاوی تازە، بۆ ئەوەی پاژنەی پێت بریندار نەبێت داندروڤی لێبدە

-ئەمەی خوارەوە شێوەی درووستە بۆ لێدانی لەزگەی برین

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان