بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان زیاد دەكرێت


وەزیری بازرگانی عێراق ئاشكرای دەكات، كە لەماوەی 6 مانگی داهاتوودا پسووڵەی خۆراكی كاغەز نامێنێت و دەبێتە ئەلیكترۆنی و وتەبێژی وەزارەتەكەش ئاشكرای دەكات، بەشەخۆراك زیاد دەكات.

محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاندووە، “بڕیارە بۆ بەشەخۆراکی مانگانەی‌ هاووڵاتیان بڕی یەک کیلۆگرام شەکر، یەک لیتر زەیت، 200 گرام چا، 250 گرام شیری وشک‌ و یەک کیلۆگرام ئاردی سفر بۆ هەر هاووڵاتییەک زیاد بکرێت”.

لای خۆشیەوە، ئەسیر داود غرێری، وەزیری بازرگانی بۆ ئاژانسی فەرمی (العراقیە) ئاماژەی بەوەكردووە، دەستیان كردووە بە مەشق پێكردنی بریكارەكانی خۆراك لەسەر بەكارهێنانی كارتی ئەلیكترۆنی و كارەكە زۆر ئاسانە و سەرجەم ئامێر و پێویستییە لۆجستییەكان بۆ پارێزگاكان دابین كراوە.

ڕاشیگەیاندووە، دەبێت گۆڕینی پسووڵەی خۆراكی كاغەزیی بۆ ئەلیكترۆنی لەماوەی 6 مانگدا كۆتایی بێت و هەموو هەوڵێكیان خستۆتەگەڕ بۆ تەواو كردنی پڕۆسەكە لەو ماوەیەدا و گۆڕینی پسووڵەكە بۆ كارت پارە لەسەر هاووڵاتیان ناكەوێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كارتی ئەلیكترۆنی بەشەخۆراك چەند تایبەتمەندییەكی گرنگی هەیە و پێویستی بە سەردانی فەرمانگەكان نییە و هەروەها پڕۆسەی گواستنەوە و زیادكردنی منداڵ لەڕێگەی ئەپڵیكەیشنی ئەلیكترۆنی دەبێت و كارتەكە بۆ هەمیشەییە و پێویستی بە گۆڕین نییە.

بەڕۆژووبوون تا مردن زیاتر لە 50 قوربانی لێدەكەوێتەوە
پێشت بەڕۆژووبوون تا مردن زیاتر لە 50 قوربانی لێدەكەوێتەوە
وادەی دروستكردنی سێ‌ بەنداوەكە لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیەندرا
دواتر وادەی دروستكردنی سێ‌ بەنداوەكە لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیەندرا
پەیوەندیدار