ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئوسترالیا دەرمانێكی ئاشكراكرد كە لە تاقیگەدا لەماوەی 48 كاتژمێردا ڤایرۆسی كۆرۆنا لەناودەبات

خەڵك – بەشی هەواڵ

دەرمانێك ئاشكرا كرا كە لەسەرتاسەری جیهاندا بەردەستە و دەتوانێت لە تاقیگەدا لەماوەی 48 كاتژمێردا ڤایرۆسی كۆرۆنا لەناوببات.

ماڵپەڕی (7 نیوز)ی ئوسترالیایی بڵاویكردەوە، لە لێكۆڵینەوەیەكدا كە لە زانكۆی (مۆناش)ی ئوسترالیا لەسەر دەرمانی ئیڤیرمێكتین (Ivermectin) ئەنجامدراوە دەركەوتووە ئەو دەرمانە دەرەنجامێكی زۆرباشی هەبووە لە لەناوبردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە تاقیگەدا و تەنها ژەمێك بەكارهێنان دەتوانێت وا لە ڤایرۆسەكە بكات بوەستێت و نەتوانێت خانەكانی زیاد بكات.

لەوبارەیەوە د.كایلی واگستاف سەرپەرشتیاری لێكۆڵینەوەكە ڕایگەیاندووە:”لە دەرەنجامەكانی پشكنینە تاقیگەییەكاندا بۆمان دەركەوت كە تەنها بەكارهێنانی ژەمێك لە Ivermectin سەرجەم ترشەناوەكییەكانی زیادبوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەماوەی 48 كاتژمێردا لەناودەبات”.

وتیشی:”ڕوون نییە ئەو دەرمانە چ كاریگەرییەكی تری لە سەر ڤایرۆسی كۆرۆنا هەیە، بەڵام ئەوەندە دەزانین كە دەتوانێت ڕێگە لە زیادبوونی خانەكانی بگرێت”.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕە ئوسترالیاییەكە، هەنگاوی داهاتووی زانایان دەستنیشانكردنی تاقیكردنەوەی ئەو دەرمانەیە لەسەر كەسانی تووشبوو كە ئایا ڕێكارە دروستەكانی بەكارهێنانی چۆن دەبێت و جگە لە تاقیگە چ كاریگەرییەكی لەسەر ڤایرۆسەكە دەبێت لە لەشی مرۆڤدا.

پێشتر، ئیدارەی خۆراك و دەرمان، ئیڤیرمێكتین (Ivermectin) بۆ لەناوبردنی بەكتریا دەستنیشان كردبوو، كاریگەری بەرچاویشی هەبووە لە بەهێزكردنی بەرگری لەش.

جیهان

نەتەوە یەكگرتووەكان: لە ئەمساڵدا 3 هەزار مەدەنی لە ئەفغانستان بوونەتە قوربانی توندوتیژییەكان

خەڵك – بەشی هەواڵ

ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایدەگەیەنێت لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا بەهۆی توندوتیژییەكان لە ئەفغانستان، هەزار و 282 هاووڵاتی مەدەنی كوژراون و دوو هەزار و 176 كەسیش برینداربوون.

ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ڕاپۆرتێكدا بڵاویكردەوە، لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا سێ هەزار و 458 مەدەنی بەهۆی كاری توندوتیژییەوە لە ئەفغانستان بوونەتە قوربانی لە نێوانیشیاندا هەزار و 282 كوژراو، دوو هەزار و 176 بریندار هەیە.

نەتەوە یەكگرتووەكان ئاماژەی بەوەشكرد، سەرەڕای ئەوەی لە نیوەی یەكەمی ساڵی ڕابردوو 2019 ڕێژەی توندوتیژی لە ئەفغانستان بە ڕێژەی 13% دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام لەمساڵدا ئەفغانستان یەكێكە لەو وڵاتانەی كە زۆرترین ململانێی خوێناوی تێدایە ، هەروەها توندوتیژییەكانی نێوان بزووتنەوەی تاڵیبان و هێزە ئەمنییەكانی ئەفغانستان، هۆكاری سەرەكی زیادبوونی ژمارەی قوربانیانی ئەو وڵاتەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ترەمپ ژنێكی بە ڕەگەز عیراقی كردە دادوەری فیدراڵی ویلایەتی میشیگان

خەڵك – بەشی هەواڵ

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی پیران ڕەزامەندی لەسەر كاندیدێكی ژنی بە ڕەگەز عیراقی نیشانداوە كە ببێت بە دادوەری فیدراڵی ویلایەتی میشیگانی ئەمریكا.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دادوەرێكی ژنی بە ڕەگەز عیراقی بۆ پۆستێكی باڵا كاندید كرد و ئەنجومەنی پیرانیش ڕەزامەندی لەسەر كاندیدكردنی نیشاندا.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا ئاماژەی بەوەشكردووە، لیژنەی دادوەری لە ئەنجومەنی پیران ڕەزامەندی دا لەسەر كاندیدكردنی هالە جەربووع دادوەری بازنەی ئۆكڵاند لە ویلایەتی میشیگان، بۆ بوونی بە دادوەری فیدراڵی نیشانداوە كە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ ئەو پۆستە كاندید كرابوو.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، هالە جەربووع بە منداڵی لەگەڵ خێزانەكەی ڕوویان لە ئەمریكا كردووە، بەمەش دەبێتە یەكەم هاووڵاتیی كلدانی ئەمریكی وەك دادوەری فیدراڵی كاندید بكرێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

“هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا دواناخرێت”

خەڵك – بەشی هەواڵ

لێپرسراوێكی باڵا لە كۆشكی سپی ئەمریكا ئاشكرایكرد، مانگی 11ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا ئەنجامدەدرێت.

مارك مێدۆس سەرۆكی كارمەندانی كۆشكی سپی ئەمریكا لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی سی بی ئێسی-وڵاتەكەی رایگەیاند: ئەمریكا لە ڕۆژی 3ی مانگی 11 هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەنجامدەدات.

وتیشی: كاتێك دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی وڵاتەكەی ئاماژەی بە بیرۆكەی دواخستنی هەڵبژاردن كردووە، تەنها نیگەرانی خۆی دەربڕیوە و بەهیچ شێوەیەك هەڵبژاردنەكە دواناخرێت.

مارك مێدۆس ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئیدارەی واشنتۆن دڵنیان لەوەی لە هەڵبژاردنەكەی ئەمساڵدا جارێكی تر ترەمپ سەركەوتن بەدەستدەهێنێت و دەبێتەوە بە سەرۆكی ئەمریكا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان