ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئێران: 2715 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە كۆرۆنا ڕاگەیەندرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی ئێران، دوایین ئاماری تایبەت بە كۆرۆنا لەبارەی حاڵەتەكانی توشبوون و گیانلەدەستدان و چاكبوونەوە لە وڵاتەكەدا بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”134 حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و 2715 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسەكە، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا تۆماركراون”.

بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی ئێران”كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە بۆ3294 كەس بەرزبۆتەوە و تووشبوانیش گەیشتۆتە 53183 حاڵەت، ئەوانەش كە نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە بۆ 17935 كەس بەرزبۆتەوە”.

وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێت”4035 توشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، لەئێستادا باری تەندرستییان ناجێگیرە”.

جیهان

ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەكانی بەیروت ئاشكرا كرا

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

زیاتر لە 700 كەس بەهۆی پێكدادانی نێوان خۆپیشاندەرانی بەیروت و هێزە ئەمنییەكان بریندار بوون.
كەناڵی ئەلجەزیرە بڵاویكردەوە، 728 خۆپیشاندەر بەهۆی پێكدادانیان لەگەڵ هێزە ئەمنیەكان بریندار بوون.
ئاشكراشیكرد، هێزە ئەمنییەكان گازی فرمێسك ڕێژیان بەسەر خۆپیشاندەراندا ڕشتووە.

خۆپیشاندانەكانی بەیروت دوای تەقینەوەكانی 4ی ئەم مانگە لە نزیك بنكەیەكی هێزە دەریاییەكانی لوبنان سەریهەڵدا و لە ڕووداوەكەدا 158 كەس گیانیان لەدەستدا و 6 هەزاری دیكەش بریندار بوون و بە دەیان خانو و ئۆتۆمبێلی لەناوبرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئیسپەر پشتیوانی بڕیاری كشانەوەی هێزەكانیان لە ئەڵمانیا دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
مارك ئیسپەر وەزیری بەرگری ئەمریكا پشتیوانی لە بڕیاری كشانەوەی بەشێكی هێزە سەربازییەكانیان لە ئەڵمانیا دەكات و دەڵێت بەشێكە لە سنوورداركردنی جموجوڵەكانی ڕوسیا.

ئیسپەر لە میانی لێدوانێكی بۆ كەناڵی فۆكس نیوز ڕایگەیاند دەمانەوێت هێزی زیاترەمان لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا هەبێت بۆ ئەوەی نزیكتربن لە سنوورەكانی ڕوسیا.

جەختیشیكردەوە كە ئەو پلانە بەشێكە لە ستراتیژی سنوورداركردنی جموجوڵەكانی ڕوسیا و تیشی: “زۆربەی هاوپەیمانەكانمان كە قسەم لەگەڵ كردوون ئەو پلانە بە هەنگاوێكی باش دەزانن”.

پێشتر وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ڕایگەیانبدوو كە نزیكەی 12 هەزار سەرباز لە ئەڵمانیا دەكێشێتەوە و دوابەدوای ئەوەش هەزار سەربازی بۆ پۆڵەندە ڕەوانەكرد و چوونە پاڵ ئەو چوار هەزار و 500 سەربازەی پێشتر لەو وڵاتە جێگیركرابوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

حەوت تووشبووی كۆرۆنا لە شوێنی چارەسەركردنیان سووتان

خەڵك – بەشی هەواڵ
لە ناوەندێكی چارەسەركردنی تووشبووانی كۆرۆنا لە هندستان، حەوت كەس بە هۆی ئاگرەوە گیانیان لە دەست دا.

ئەمڕۆ یەك شەممە پۆلیسی هندستان ڕایگەیاند لە هەرێمی ئەندرا برادیسی باشووری هندستان ئاگر لە هۆتێل كەوتەوە كە بۆ چارەسەركردنی تووشبووانی كۆرۆنا بەكاردەهێنرا.

ڕوونیشیكردەوە كە لانیكەم حەوت كەس لە نێو هۆتێلەكەدا سووتان و گیانیان لە دەست دا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان