ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

كەشناسی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئاسمانی شارەكانی هەرێم نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت و لە درەنگانێكی ئێوارە تا شەو ئەگەری بارانبارین و بروسكە دەكرێت، دەشڵێت،”پلەكانی گەرماش لە نێوان 8 تا 20 پلە دەبێت”.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ هەینی 3ی نیسان ئاسمانی شارەكانی هەرێم لە نێوان هەور و نیمچە هەوردا دەبێت و لە كاتەكانی درەنگانی ئێوارە یان شەو دەگۆڕێت و باران بارین بە شێوەی بچر بچر دەست پێدەكات و لە هەندێك ناوچەكە بروسكەشی لەگەڵ دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە ، پلەكانی گەرمای شارەكان لە نێوان 8 پلە بۆ 20 پلە تۆمار دەكرێت و خێرایی باش لە نێوان 10 تا 30 كم دەبێت لە هەر كاتژمێریكدا .

ژینگە

ئەمشەو مانگ گیرانی سێبەر لە هەرێم ڕوودەدات


خەڵك – بەشی هەواڵ
بە پێی پێشبینیەكانی فەلەكناسان لەكاتژمێر 08:45 خولەكی ئەمشەو مانگ گیرانی سێبەر لە هەرێم ڕوودەات تا ڕۆژی 06/06/2020 لەكاتژمێر 12:04 خولەكی شەو كۆتایی دێت.

مانگ گیرانی سێبەر لە پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجە لەكاتژمێر 08:45 خولەكی شەو دەست پێ دەكات لە كاتژمێر 10:20 ناوەڕاستی مانگ گیران دەبێت دەبێت و ڕۆژی 06/06/2020 لەكاتژمێر 12:04 خولەكی شەو كۆتایی دێت.

بە پێی پێشبینی فەلەكناسان ئەم مانگ گیرانە لە هەموو جیهان دەبینرێت بەتایبەتی لە هەرێمی كوردستان ڕەنگی مانگ جیاواز دەردەكەوێت بەوەی ڕەنگی سپی زاڵ دەبێت بە سەر ڕەنگی ڕەش، ڕەنگی ڕەش لە 20% بۆ 30% دەبێت ڕەنگی سپی لە 70% بۆ 80% دەبێت.

هاوكات ڕێبەر رۆستەم، شارەزا لە بواری زانستی “ئاسترۆلۆجی” و ئەندامی یەكێتی فەلەكناسی عەرەبی – ئەفریقی لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە، ئەمشەو مانگگیرانی سێبەر لە هەرێمی كوردستان ڕوودەدات .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

ڕێكخراوی سروشتی كوردستان ڕاگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

ڕێكخراوی سروشتی كوردستان- بۆردی باڵا ڕایدەگەیەنێت ، لە ماوەی ڕابردوودا ڕێكخراوەكەمان سەربەخۆیانە و قازانج نەویستانە بەردەوام بووە لە كاركردنی بۆ پاراستنی ژینگەی كوردستان و پەروەردەی ژینگە و یاسای ژینگەی كردووە بە بنەمای كاركردنی لە داهاتوشدا بەردەوام دەبێت .

ڕێكخراوی سروشتی كوردستان-بۆردی باڵا بەبۆنەی نۆهەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێكخراوەكەیان، كە هاوكاتە لەگەڵ ڕۆژی جیهانی ژینگە ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە تێیدا هاتووە، لەم یادەدا پەیاممان ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمانی كوردستان و سەرجەم فراكسیۆنەكان دەكەین بە مەبەستی خستنە بەرنامەی كار و پەسەندكردنی هەردوو پرۆژەی یاسای پێشكەشكراوی ڕێكخراوەكەمان پرۆژە یاسای پاركی نیشتمانی و پرۆژە یاسای ئاژەڵانی بێ پەناگە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە ، كە ڕێكخراوەكەیان داوا لە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات ژینگە بكەن بە پرۆگرام لە ناوەندەكانی خوێندن بەتایبەت قۆناغی باخچەی منداڵان و بنەڕەتی.

ساڵیادی دامەزراندنی ڕێكخراوی سروشتی كوردستان
بەبۆنەی 9 نۆ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێكخراوی سروشتی كوردستان, كە هاوكاتە لەگەڵ ڕۆژی جیهانی ژینگە, جوانترین پیرۆبایی لە خۆمان و تەواوی ئەندامانمان دەكەین لە سەرجەم نوێنەرایەتیەكانی(هەولێر, سلێمانی, هەڵەبجەی شەهید, گەرمیان, ڕاپەڕین, دەربەندیخان).
وەك چۆن لە ڕابردودا ڕێكخراوەكەمان سەربەخۆیانە و قازانج نەویستانە, بەردەوام بووە لە كاركردنی بۆ پاراستنی ژینگەی كوردستان , وە پەروەردەی ژینگە و یاسای ژینگەی كردووە بە بنەمای كاركردنی, لە داهاتوشدا لە ژێر دروشمی ژینگەیەكی سەوز و تەندروست لە پەروەردەیەكی دروستەوە سەرچاوە دەگرێت, كاری زیاتر و باشتر دەكات بۆ تێگەیاندن و پێگەیاندنی تاك و نەوەكانمان, بە ئاراستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی باشوری كوردستان.
بەپێویستی دەزانین پەیاممان ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و سەرجەم فراكسیۆنەكان بكەین بەمەبەستی خستنە بەرنامەی كار و پەسەندكردنی هەردو پرۆژەی یاسای پێشكەشكراوی ڕێكخراوەكەمان(پرۆژەیاسای پاركی نیشتمانی, پرۆژە یاسای ئاژەڵانی بێ پەناگە). وە داوا لە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش دەكەین ژینگە بكەن بە پرۆگرام لە ناوەندەكانی خوێندن, بەتایبەت قۆناغی باخچەی منداڵان و بنەڕەتی.
هەرلەمڕۆدا و بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ڕێكخراوەكەمانەوە, یەكەمین پرۆژەی ئۆنلاینی ژینگەیی بەناوی(قوتابخانەی سەوز) “شۆڕشی سەوز” ڕادەگەیەنین, كە پرۆژەیەكی پەروەردەیی ژینگەییە و كاردەكات بۆ ئەنجامدانی خول و سیمیناری ژینگەیی ئۆنلاین.
پاراستنی ژینگە.. پاراستنی ژیانە
ڕێكخراوی سروشتی كوردستان- بۆردی باڵا
5/6/2020

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكانی هەرێم ساماڵ دەبێـت و پلەكانی گەرما 34 بۆ 42 پلەدەبێت ، دەشڵێت،” نزمترین پلەی گەرما 19 پلە لە سلێمانی و دهۆك تۆماردەكرێت”.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی بۆ ئەمڕۆ هەینی 5ی حوزەیرانی 2020 بڵاوكردەوە و بە پێی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكانی هەرێم تەواو سامان دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە ، پلەكانی گەرما لە پارێزگای هەولێر 36 پلە و سلێمانی 34 پلە و دهۆك 35 پلە و كەركوك 42 پلە تۆمار دەكرێت، هەروەها خێرایی باش لەنێوان (5-10) كم دا دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان