ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئێران: بە توندترین شێوە وەڵامی ئەمریكا دەدەینەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سوپاسالاری ئێران ڕایدگەیەنێت، وڵاتەكەی چاودێری جموجۆڵەكانی ئەمریكا دەكات و سات بە سات بەدواداچوونی هەیە، ڕەتیشیدەكاتەوە ئێران دەستی لە هێرشەكانی ئەم دواییەی سەر بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا هەبێت لە عیراق.

ئاژانسی (تەسنیم) لە زاری لیوا محەمەد باقری سوپاسالاری ئێران بڵاویكردەوە”گەر ئەمریكا لەڕێی جموجۆڵەكانی ئەم دواییەی، كەمترین نیازی خراپی هەبێت بەرانبەر بە وڵاتەكەی، ئەوا بە تەنوندترین شێوە وەڵامی دەدەنەوە”.

بە وتەی باقری”سیستمە بەرگرییەكانی ئێران چاودێری وردی تەواوی سنورە وشكانی و ئاسمانی و دەریاییەكانی وڵات دەكەن”، هێرشی ئەم دواییەی سەر بنكە سەربازییەكانی ئەمریكاشی لە عیراق، وەك وەڵامێكی ئاسایی گەلی عیراق و مقاوەمە لەقەڵەمدابوو لەبەرانبەر كوژرانی سولەیمانی و موهەندیس.

سوپاسالاری ئێران دەڵێت، وڵاتەكەی هیچ پەیوەندییەكی بە هێرشەكانی سەر بنكە سەربازییەكانی ئەمریكاوە نییە لە عیراق، ئەوەی ئەمریكاییەكانیش باسی دەكەن سەبارەت بە پەیوەندی ئێران بەو ڕووداوانە، دوورن لە ڕاستییەوە.

پێشتر ئاژانسی (رۆیتەرز) لە زاری بەرپرسێكی ئەمریكاییەوە بڵاویكردبۆوە”هەواڵگری ئەمریكا ماوەیەكە سەرەداوی ئەو هێرشەی دۆزیوەتەوە كرانە سەر بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە عیراق و ئەگەر هەیە ئێران دەستی ئێرانی تێدا بێت”.

جیهان

لە 24 كاتژمێردا، 2500 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2500 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2500 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 198 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 267 هەزار و 61 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 13 هەزار و 508 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەهۆی هاککردنی کەسایەتییەکان پشکەکانی تویتەر لەسەدا ٤ دابەزی

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

درەنگانی شەوی ڕابردوو ژمارەیەک ئەکاونتی کەسایەتییە جیهانییەکان لەتۆڕی کۆمەڵایەتى تویتەر لەلایەن هاککەرانەوە کرانە ئامانج، کە بووە هۆی دابەزینی لەسەدا ٤ی پشکەکانی کۆمپانیای تویتەر.

 

بەئامانجی بەبەهاکردنی دراوی بیتکۆین، ئەکاونتی ژمارەیەک کەسایەتی جیهان لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر هاک کران، کە بەشێکیان بریتی بوون لە

(Billionaires Elon Musk, Jeff Bezos and Bill Gates  Barack Obama, Joe Biden and Kanye West).

 

پاش هاککردنی ئەو ئەکاونتانە، بابەتێکیان تێدا بڵاوکرایەوە، کە تێیدا ئەدرەسێک نوسراوە و داوا کراوە، کە هەر کەسێک چەندێک دراوی بیتکۆین بۆ ئەدرەسەکە بنێرێت، ئەوا لەبەرامبەردا دوو هێندەى بۆ دەنێرنەوە.

 

پاش ئەوەی هەواڵی هاککردنی بەشێک لەئەکاونتەکانی تویتەر بڵاوبۆوە،  پشكی تویته‌ر به‌ ڕێژه‌ی لەسەدا چوار دابەزی.

 

هاککەران لەم هەنگاوەیاندا هەوڵایانداوە ئەو ئەکاونتانە بەئامانجبگرن، کە ڤێریفایان وایە.

 

بیتكوین ( bitcoin ) دراوێكى نادیاره‌، لە ناو تۆڕەکانی ئینتەرنێتدا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بوونێکی فیزیکی نییە، و هیچ وڵاتێک خاوەندارێتی ناکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

دواین ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 13 ملیۆن و 699 هەزار و 622 حاڵەت.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 10:30ی ئەمڕۆ پێنج شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 13 ملیۆن و 699 هەزار و 622 حاڵەت، لەو ژمارەیەش پێنج سەد و 86 هەزار و 977 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 617 هەزار و 40 كەس و 140 هەزار و 150 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان