ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

تەندروستی هەولێر: تووشبوویەكی تری ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبووەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد: یەك نەخۆشی تر لە تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی بەتەواوی چاكبووەوە و باری تەندروستی تەواو جێگیر بووەتەوە و پشكنینی تایبەتی یەك لەدوای یەك بۆی ئەنجامدراوە كە نێگەتیڤ بوو.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئاماژەبەوەشدەكات: كۆی گشتی چاكبووەوەكان لەشاری هەولێر گەیشتە (11) یانزە كەس.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

ڕاگەیەندراوێك بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێری خۆشەویست

پێتان ڕادەگەیەنین كە ( ١ ) یەك نەخۆشیتر لە تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی بەتەواوی چاكبوەوە و باری تەندروستی تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشكنینی تایبەتی یەك لەدوای یەك بۆی ئەنجامدراوە كە نێگەتیڤ بوو.

كۆی گشتی چابوەكان گەیشتە ( ١١ ) یانزە نەخۆش.

سوپاسی پابەندبوونتان دەكەین بۆ ڕێنماییە خۆپارێزییەكان، جێبەجێكردنی ڕێنماییەكان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.

زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەكانی ناوخۆ دەكەین كە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەكەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
٢ نیسان ٢٠٢٠

کوردستان

بایكۆتی فەرمانگەكانی سلێمانی فراوان دەبێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ یەك شەممە بایكۆتی فەرمانگەكانی سلێمانی لەسەر دواكەوتنی موچە لەسەر داوای ئەنجومەنی فشار بەشێوەیەكی بەرفراوان دەستیپێكردووە.

بەپێی زانیارییەكانی گەیشتوو بە (خەڵك) ئەمڕۆ فەرمانگەكانی سندوقی نیشتەجێبوون، كارەبای سلێمانی، بانكە بازرگانی و بانكە پسپۆڕییەكان، باجی خانووبەرە بایكۆتی دەوامیان كردووە و فەرمانبەرەكانیان نەچونە سەركارەكانیان.

دوێنێ ئەنجومەنی فشار لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا داوای لە فەرمانبەران كرد ئەمڕۆ بایكۆتی سەرتاسەری رابگەیەنن و نەچنەوە سەر كارەكانیان.

هاوكات لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بانگەواز بۆ بایكۆتی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانیش كراوە لە ئەمڕۆوە.

زیاتر لە 40 رۆژە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان موچەیان وەرنەگرتووە و موچەی 5 مانگی دیكەی ئەمساڵیشیان بۆ پاشەكەوتكراوە.

حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دەستكردن بە دابەشكردنی موچەی مانگی 10 چاوەڕێی ناردنی 320 ملیار دینارەكەی بەغدا دەكات، كە تا ئێستا روون نییە كەی دەینێرێت.

بەپێی سەرچاوە نافەڕمییەكان، حكومەتی هەرێمی كوردستان لە حاڵی نەهاتنی 320 ملیارەكە بە داهاتی خۆی موچە بە لێبڕینی 40% دابەشدەكات بۆ مانگی 10.

بەپێی سەرچاوەكان بۆ مانگەكانی 10 و 11 و 12 حكومەتی هەرێمی كوردستان دەتوانێت تەنها یەك موچەی دیكە بدات بە 320 ملیارەكەوە یان بە بێ 320 ملیارەكە، كە حكومەتی عێراق تەنها یەك جاری دیكە ئەو بڕە پارەیە دەنێرێـت تا ساڵی نوێ.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ
هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە، بەهۆی بارانبارینەوە ئەگەری خلیسکان لەسەر شەقام زۆرە، بۆیە پێویستە خێراییەکانیان کەمبکەنەوە بۆ خوار ئاستی ڕێگەپێدان.
لەئاگادارینامەیەکدا هاتوچۆی سلێمانی، شۆفێران ئاگادار ده‌كاتەوە‌، شه‌قامه‌كانی ناوه‌وه‌ و ده‌وروبه‌ری سلێمانی، به‌هۆی بارینی بارانه‌وه‌ ته‌ڕبوون‌و ئه‌گه‌ری خلیسكانی ئۆتۆمبێل زۆره‌، بۆیه‌ پێویسته‌ ئاستی خێرایی بۆ خوار ئاستی ڕێگه‌پێدراو كه‌مبكرێته‌وه‌.
ئەمە لەکاتێکدایە ماوەى چەند ڕۆژێکە بارانبارین بەردەوامی هەیە و بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله‌ به‌فر و بارانه‌ی كه‌ هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه‌، بۆ ئەمڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ به‌رده‌وامی ده‌بێت، زیاتر پارێزگای سلێمانی و ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم به‌شێوه‌ی نمه‌ باران و به‌فر له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌ سنوورییه‌كاندا دەگرێتەوە، و‌ هه‌روه‌ها لێزمە باران و بروسكه‌ ش به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌كانی گه‌رمیان, و له‌كاته‌كانی ئێواره‌ كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆڵه‌ لەسەر هەرێم کەم دەبێتەوە.
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

یەکێتی و گۆڕان کۆدەبنەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بڕیارە ئەمڕۆ یەک شەممە بزوتنەوەى گۆڕان و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەئاستی باڵا کۆببنەوە.

 

شاندێکی باڵای بزوتنەوەى گۆڕان سەردانی دەباشان دەکات و لەگەڵ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کبوونەوەیەک لەئاستی باڵادا ئەنجامدەدەن.

 

لەکۆبوونەوەکەدا باس لەبارودۆخی ئێستای کوردستان و پەیوەندییەکانی هەرێم و عیراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و پرسی لامەرکەزی سلێمانی دەکرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان