ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

سەرۆكی پەرلەمانی ئێران تووشی كۆرۆنا بوو


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی پەرلەمانی ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ بووە.

بەپێی ئاژانسی (روسیا الیوم) عەلی لاریجانی سەرۆكی پەرلەمانی ئێران، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە و ئێستا لە كەرەنتینەدایە”.

هەر بەپێی هەمان ئاژانس، فەرمانگەی پەیوەندییە گشتییەكان لە پەرلەمانی ئێران بەیاننامەیەكی دەركردووە و تێیدا ڕایگەیاندووە”لەدوای دەركەوتنی نیشانەكانی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عەلی لاریجانی سەرۆكی پەرلەمان، دەستبەجێ‌ پشكنینی بۆكراوە و لە دوای دەركەوتنی ئەنجامەكەش كە پۆزەتیڤ بووە، چارەسەری بۆكراوە و ئێستا لە كەرەنتینەدایە”.

هەر ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی ئێران، تۆماركردنی 2875 حاڵەتی توشبوونی نوێی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و 124 حاڵەتی گیانلەدەستدانی بەهۆی ڤایرۆسەكەوە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، ڕاگەیاند.

جیهان

لە ڕوسیا زیاتر لە 230 كەسی دیكە بە كۆرۆنا گیانیان لە دەست دا


خەڵك – بەشی هەواڵ
ژمارەی مردن و تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ڕوسیا زیاد دەكات.

ئەمڕۆ هەینی ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی بەرەنگاربوونەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ڕوسیا ڕایگەیاند لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 232 كەسی دیكە بە هۆی تووشبوونیان بە پەتاكە گیانیان لە دەست دا، بەوەش كۆی گشتی حاڵەتەكانی مردن گەیشتە چوار هەزار و 374.

ڕوونیشیكردەوە كە هەر لەو 24 كاتژمێرەدا هەشت هەزار و 572 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە، ئەمەش لە كاتێكدایە كە ئامارەكانی دوێنێ 174 مردن و هەشت هەزار و 338 تووشبوو بوون.

بە پێی ئامارە فەرمییەكان تا ئێستا 387 هەزار و 623 كەس لە ڕوسیا تووشی كۆرۆنا بوون، كە 159 هەزار و 257یان چاكبوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

كۆریای باكور؛ ژن و مێردێك بە هۆی هەڵاتنیان لە كەرەنتین لەسێدارەدران


خەڵك – بەشی هەواڵ
ژن و مێردێك ویستیان بە هۆی ڕێوشوێنەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆناوە لە كۆریای باكوری هەڵبێن، بەڵام دوای دەستگیركردنیان لەسێدارەدران.

رۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی بڵاویكردەوە كە ژن و مێردێكی دانیشتووی ناوچەی هییسان لە باكوری هەرێمی ریانگ ئانگی كۆریای باكور كە لە ماڵەكەیاندا كەرەنتین كرابوون، هەوڵیاندا بەرەو كۆریای باشوور هەڵبێن.

ڕوونیشیكردەوە كە ئەو دوو هاووڵاتییە بەنیازبوون لە ڕێی ڕووباری یالوەوە خۆیان بگەنە چین و لەوێشەوە بچنە كۆریای باشوور، بەڵام پلانەكەیان سەرینەگرت و دەستگیركران.

بە پێی هەواڵی ڕۆژنامە بەریتانییەكە، هەردوو هاوسەرەكە كە لە پەنجاكانی تەمەنیاندا بوون، دوای ئەشكەنجەدانیان بە بێ دادگاییكردن لەسەر سنوور كوژران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئەردۆغان كوشتنی ڕەشپێستێك لە ئەمریكا ئیدانە دەكات


خەڵك – بەشی هەواڵ
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا كوژرانی ڕەشپێستێك لەلایەن پۆلیسی ئەمریكاوە ئیدانە دەكات.

ئەردۆغان لە ڕێی هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر چەند پەیامێكی دەربارەی كوشتنی كەسێكی ڕەشپێست لەلایەن پۆلیسێكی ئەمریكییەوە بڵاوكردەوە كە لە ناوخۆی وڵاتەكەش ناڕەزایی لێكەوتووەتەوە.

سەرۆكی توركیا نووسیوێتی كوژرانی جۆرج فڵوید بە ئەشكەنجە نەك هەر هەموومانی بێزار كردووە، بەڵكو بووەتە یەكێك لە ئازاربەخشترین دیمەنەكانی جیهانی نادادگەری.

بە پێی دیمەنێكی ڤیدیۆیی كە ساتی گیانلەدەستدانی فڵوید تۆمار دەكات، پۆلیسێك ئەو ڕەشپێستەی خستووە بە زەویدا و بە توندی قاچی خستووەتە سەر گەردنی، هەرچەندە هاوار دەكات كە ناتوانێت هەناسە بدات، بەڵام پۆلیسەكە و هاوڕێكانیشی گوێی پێنادەن تاوەكو لەو شوێنەدا لە ژێر قاچی پۆلیسە سپیپێستەكەدا گیان لە دەست دەدات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان