ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ئاماژە بە بوونی 44 حاڵەتی توشبوون دەكات
تەندروستی عیراق ئامارێكی نوێی لەبارەی كۆرۆناوە بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژە بە تۆماركردنی 44 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و دوو حاڵەتی گیانلەدەستدانیش دەكات بەهۆی ڤایرۆسەكەوە، كۆی گشتی توشبوون و گیانلەدەستدانیش لە وڵاتدا ئاشكرادەكات.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ پێنج شەممە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 44 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا تۆماركراون.

هەر لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستَیدا هاتووە”توشبووەكان بەسەر ئەم ناوچانەدا دابەشبوون: بەغدا كەرخ: 1 حاڵەت، بەغدا مەدینە توب: 1 حاڵەت، بەسرە: 5 حاڵەت، نەجەف: 10 حاڵەت، سلێمانی: 12 حاڵەت، كەربەلا: 7 حاڵەت، دیوانیە: 1 حاڵەت، هەولێر: 2 حاڵەت، كەركوك: 5 حاڵەت”.

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژە بە تۆماركردنی دوو حاڵەتی نوێی گیانلەدەستدان دەكات كە لە (بەغدا ڕەسافە و بەسرە) تۆماركراون.

هەروەها تەئكیدی لەسەر بوونی 20 حاڵەتی نوێی چاكبوونەوەش كردووە كە لەم ناوچانەدا تۆماركراون: بەغدا كەرخ: 1 حاڵەت، بەسرە: 3 حاڵەت، نەجەف: 10 حاڵەت، كەربەلا 6 حاڵەت.

وەزارەتی تەندروستی عیراق دەڵێت، تائێستا كۆی گشتی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ گەیشتۆتە 772 حاڵەت، لەو چوارچێوەیەشدا 54 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تۆماركراون، و كۆی گشتی حاڵەتەكانی چاكبوونەوەش گەیشتۆتە2020 حاڵەت.

عێراق

داوای ناردنی هێز بۆ دەستگیركردنی گەندەڵەكانی كەركوك دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

سەرۆكی بەرەی توركمانی ئەمڕۆ دوو شەممە داوای لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد بەپەلە لیوای ئەحمەد ئەبو رغیف رەوانەی پارێزگای كەركوك بكات.

ساڵحی لە تویتێكدا لە تویتەر وتی: خەڵكی كەركوك داوای لێكۆڵینەوە لە سیاسییەكان دەكەن كە پشتیوانی لایەنگرانیان دەكەن بۆ زیادەڕەوی بۆ موڵكی دەوڵەت.

وتیشی: داواش دەكەین ئەوانەی نەوت و بەرهەمەكانی كەركوك دەدزن و دەستدرێژی دەكەنە سەر خانووبەرە ئاشكرابكرێن و پێویستە كازمی لیوای ئەحمەد ئەبو رغیف بەپەلە بنێرێت بۆ كەركوك بۆ گەندەڵەكان.

رۆژی سێشەممە سەرۆكی دەستەی خانەنشینی ئەحمەد ساعدی دەستگیركرا لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرسی دیكە لەسەر گەندەڵی بە فەرمانی حكومەتی عێراق.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

لە زیقار خۆپیشاندەران هێرشیانكردەسەر كۆمپانیایەكی نەوت

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ دوو شەممە خۆپیشاندەران لە باشوری عێراق كۆمپانیایەكی نەوتیان داخست و كارمەندەكانیان ناچاركرد بگەڕێنەوە ماڵەوە.

ئاژانسەكانی عێراق بڵاویانكردەوە ئەمڕۆ ناڕازییەكان تایەیان سوتاندووە لە بەردەم كۆمپانیای نەوتی زیقار و دەرگای كۆمپانیاكەیان داخستووە و داوای دامەزراندن دەكەن.

دەرچووانی ئەندازیاری و پەیمانگای تەكنیكی زیقار بەردەوامن لە ناڕەزایەتییەكانن لە بەردەم دەرگای سەرەكی كۆمپانیای نەوتی زیقار.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

مانگی داهاتوو كازمی لە پاریس دەبێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی عێراق ئاشكرایكرد مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی فەرەنسا دەكات لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو.

فوئاد حسێن بە رۆژنامەی سەباحی وت: سەرۆك وەزیران كازمی سەردانی فەرەنسا دەكات لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەكەمی داهاتوو لەچوارچێوەی خواستەكانی هەردوولایەن بۆ پەرەدان بە پەیوەندییە دووقۆڵییەكان.

فوئاد حسێن وتی: یەكێك لەو داواكاریانەی سەرۆك وەزیران دەیخاتەڕوو لەسەردانەكەیدا بۆ پاریس داواكردنی كڕینی چەكە بەپێی پێویستی سوپای عێراق.

ئاماژەی بەوەشكرد ئامانجێكی دیكەی سەرۆك وەزیران لە ئەوروپا داواكردنە لە پەرلەمانی ئەوروپا بۆ ناردنی چاودێر بۆ هەڵبژاردنە پێشوەختەكەی عێراق كە بڕیارە ساڵی ئایندە بكرێت و داواش دەكات عێراق لە لیستی پشتیوانانی تیرۆر لاببرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان