شوێنگرەوە بۆ پاکەت و پێچەرەوە و کیسی نایلۆن دۆزرایەوە



بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی هاریکاری و گەشەپێدان، ئەگەر بەو خێراییەی ئێستا بڵاوبوونەوەی بەردەوام بێت، بڕی پاشماوەی نایلۆن و پلاستیک لە ساڵی 2060دا سێ هێندە زیاد دەکات و ساڵانە دەگاتە یەک ملیار تۆن.

 

لەمڕووەوە کۆمپانیایەک هەوڵدەدات لە گژوگیا، پاکەت و زەرفی تایبەت دروست بکات وەک بەدیلێک بۆ بەکارهێنانی پلاستیک.

 

دوای ئەوەی پیشبڕکێیەک لە لەندەن بۆ دۆزینەوەی شوێنگرەوەی ماددە پلاستیکیەکان خرایەڕوو، هەریەکە لە پیێر پاسلیێری فەرەنسی و ڕۆدریگۆ گارسیا گۆنزالێزی ئیسپانی کە هەردووکیان لە کۆلێژی شاهانەی هونەر لە لەندەن دەخوێنن هەوڵیانداوە پاکەتێکی دۆستی ژینگە دروست بکەن.

 

پیێر پاسلیێر دەڵێت، دوای تاقیکردنەوەی ڕووەکی جیاواز، ” هەندێک رووەک و قەوزەی دەریاییەکانمان دۆزیەوە، پاش لێکۆڵینەوە بۆمان دەرکەوت کە دەتوانین گیراوەی زۆر نزیک لەوەی کە دەمانەوێت پەرەپێبدەین و تەنانەت ئەو کیس و پێچەرەوە و پاکەتانە بشخورێن”.

 

هەردوو خوێندکار، کۆمپانیایەکیان بە ناوی نوتبلا دامەزراندووە و، ئێستاش لە قۆناغی فراوانبوونیدایە و زیاتر لە ٦٠ کارمەندیان هەیە.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی هاریکاری و گەشەپێدانی ئابووری، ئەگەر هەلومەرجەکان بەو خێراییەی ئێستا بەردەوام بن، ئەوا تا ساڵی 2060 ڕێژەی پاشماوەی پلاستیک سێ هێندە زیاد دەکات و ساڵانە دەگاتە یەک ملیار تۆن، هەروەها بەشێکی زۆری زەریاکان پیس دەبن و مەترسی لەسەر مانەوەی زۆرێک لە جۆرەکانی زیندەوەران دەبێت.

هەسەدە هۆشداری دەداتە ڕووسیا
پێشت هەسەدە هۆشداری دەداتە ڕووسیا
چینییەكان داوای ڕۆیشتنی سەرۆك دەكەن
دواتر چینییەكان داوای ڕۆیشتنی سەرۆك دەكەن
ەیوەندیدار