ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

سەرۆكی فلیپین: هەر كەسێك بێتە دەرەوە دەینێرم بۆ ناو گۆڕ

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆكی فلیپین هەڕەشەی تەقەكردن لەو كەسانە دەكات كە قەدەغەكردنی هاتووچۆ پێشێل دەكەن.

رۆدریگۆ دوتیرتی سەرۆكی فلیپین لە لێدوانێكیدا تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند دوودڵ نابم لەوەی فەرمان بكەم بە پۆلیس و سوپا بۆ ئەوەی لە كاتی دروستبوونی هەر كێشەیەكدا تەقە لە گێرەشێوان بكەن، تێگەیشتن، رێگەنادەم بە هیچ كەسێك كێشە دروست بكات و دەینێرم بۆ ناو گۆڕ”.

فلیپین هاوشێوەی زۆربەی وڵاتانی جیهان بۆ ڕێگرتن لە تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیاری قەدەغەكردنی هاتووچۆی داوە.

تا ئێستا دوو هەزار و 311 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لە فلیپین تۆمار كراوە و لەو ژمارەیەش 96یان گیانیان لەدەست داوە.

ئەمڕۆش باڵیۆزی قلیپین لە لوبنان بە هۆی تووشبوونی بە كۆرۆنا گیانی لەدەست دا.

جیهان

ئەمڕۆ ئەوروپییەكان سزادانی توركیا تاووتوێدەكەن

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە 27 دەوڵەتی ئەوروپی ئەمڕۆ دوو شەممە لە برۆكسل كۆببنەوە بۆ تاوتوێكردنی چەند دۆسێیەك لەوانە پەرەسەندنەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەم كۆبوونەوەیە ئامادەكارییە بۆ كۆبوونەوەی لوتكەی سەركردەكان لە رۆژی پێنج شەممە بەتایبەت نزیكبوونەوە لە سەپاندنی سزا بە سەر توركیادا.

سیاسییە ئەوروپییەكان بەرەو سەپاندنی سزا بەسەر توركیادا دەڕۆن بەهۆی زیادەڕەوییەكانی و هەڵسوكەوتە نایاساییەكانی لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست.

جۆزیف بۆریل نوێنەری سیاسەتی دەرەوە و ئەمنی یەكێتی ئەوروپا وتی: لە كۆبونەوەی ئەمڕۆدا لە برۆكسل تاوتوێی لیستی سزا پێشنیازكراوەكان بۆ سەر توركیا دەكەین.

دبلۆماسەكان وتویانە چاوەڕێدەكەن سزای توند بەسەر توركیادا بسەپێنرێت كە ئەنجامێكی وێرانكەری بۆ ئابوری توركیا لێبكەوێتەوە.

سزاكان قەدەغەی بەكارهێنانی كەشتییەكان لە پرۆسەكانی گەڕان، قەدەغەی بەكارهێنانی بەندەر و كەرەستەی ئەوروپی، سزادانی گەشتی كەرتی ئابووری توركیا دەگرێتەوە.

نیكۆس كریستودولیدیس وەزیری دەرەوەی یۆنان وتی: پێویستە لەو كۆبوونەوەدا بە پەلە سزا بەسەر توركیادا بسەپێنرێت بۆ روبەڕوبونەوەی كارە نایاساییەكانی لە دەریای ناوەڕاست.

محەمەد كلش توێژەری سیاسی بۆ سكاینیوز وتی: سزاكانی ئەوروپا خاڵی سەرەكی كۆبونەوەی ئامادەكاری وەزیرانی دەرەوەی ئەوروپا دەبێت بۆ لوتكەی سەركردەكان.

وتیشی: كۆبونەوەكە لەسەر دەستدرێژییەكانی توركیایە بۆ كەناراوەكانی قوبرس و یۆنان و پەرەسەندنەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كێشەیەكی گەورەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

خامنەیی: سەدام و ئەمریكا رێككەوتنیان دژی ئێران هەبوو

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە ساڵرۆژی هەڵگیرسانی جەنگی هەشت ساڵەی ئێران – عێراقدا، رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایگەیاند ئامانجی شەڕی عێراق – ئێران لەناوبردنی ئێران بوو.

عەلی خامنەیی لە وتارێكدا لە تاران وتی: ئەمریكا لەگەڵ سەدام حسێن سەرۆكی پێشووتری عێراق رێككەوتبوون لە دژی ئێران.

ناوبراو رونیكردەوە، زانیاری هەواڵگری دەدرایە سوپای عێراق سەبارەت بە سوپای ئێران، ئەمانە لە رێگای ئیمارات و سعودیە ئەنجام دەدران و هەواڵگرەكان زانیارییان بۆ بەغدا دەگواستەوە.

رۆژی 22ی ئەیلوولی 1980 سوپای عێراق بەشێكی خاكی ئێرانی داگیركرد و بووە هۆی هەڵگیرسانی جەنگێكی هەشت ساڵە نێوان هەردوو وڵات و زیانێكی گەورەی گیانی و مادی لێكەوتەوە.

عێراق بە ئامانجی رێگری لە فراوانخوازییەكانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران كە تازە هاتبوونە سەر دەسەڵات بە پشتیوانی وڵاتانی كەنداو و خۆرئاوایی هێرشیكردەسەر ئێران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

نوێترین ئاماری تووشبوون بەکۆرۆنا لەجیهاندا

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی نوێترین ئامار، نزیکی ٢٢ ملیۆن  و ٨٣٦ هەزار تووشبووی کۆرۆنا لەجیهاندا چاکبوونەتەوە.

 

بەپێی نوێترین ئامار لەسەرەتای بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا تاکو ئێستا  زیاتر لە ٣١ ملیۆن و ٢٤٠ هەزار تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراون.

هەر بەپێی ئەو ئامارە، لەوماوەیەدا نزیکی ٢٢ ملیۆن  و ٨٣٦ هەزار تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، کە لەبەرامبەردا نزیکی ٩٦٥ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، ئەوانی دیکەش لەژێر چارەسەردان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان