ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ئەمڕۆ مووچەی 9 وەزارەت و دەستە دابەش دەكرێت


خەڵك – بەشی هەواڵ
بڕیارە ئەمڕۆ مووچەی 9 وەزارەت و دەستە دابەش بكرێت.

بە پێی ئەو خشتەیەی كە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە مووچەی مانگی 12ی 2019ی وەزارەتەكانی گواستنەوە و گەیاندن لەگەڵ پیشەسازی و بازرگانی دابەش دەكرێت.

هەر ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانەش دابەش دەكرێت: دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم هەروەها دەستەكانی ژینگە، وەبەرهێنان، دەستپاكی و كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و دەزگای مین.

کوردستان

بەشێک لەتەندروستکاران بایکۆتى دەوامیان لەسلێمانى ڕاگەیاند


خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ئەمڕۆ شەممە بەشێک لەتەندروستکاران لەناوەندە تەندروستییەکان بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند.

 

ئەمڕۆ کۆتا وادە بوو بۆ حکومەتى هەرێم، کە موچەى تەندروستکاران دابەشبکات، بەڵام کە دابەشی نەکرد، تەندروستکاران بایکۆتی کارەکانیان کرد.

 

پێشتر تەندروستکاران لەڕێگەى پەیامێکەوە ڕایانگەیاند، ئەگەر تاکو شەشی ئەم مانگە واتە ئەمڕۆ موچە وەرنەگرن، بایکۆت ڕادەگەیەنن، هەربۆیە ئەمڕۆ بایکۆتیان ڕاگەیاند.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سلێمانی.. نزیکی نیو تۆن دوگی ئاژه‌ڵ دەستیبەسەرداگیرا


 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

له‌سه‌ر زانیاری ئاسایشی سلێمانی، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییەتى سلێمانى ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێك دوگی ئاژه‌ڵدا گرت و ڕه‌وانه‌ی ڤێتێرنه‌رییان کرد بۆ له‌ناوبردنی.

بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دووی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی وتی: له‌سه‌ر زانیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، لیژنه‌كه‌ ده‌ستی به‌سه‌ر بڕی (450) كیلۆگرام دوگی ئاژه‌ڵدا گرتوه‌ كه‌ شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه‌.

وتیشی: دو‌گه‌ ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوهکە‌ ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی كراوه‌ بۆ له‌ناوبردن، هه‌روه‌ها لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تیش خاوه‌نه‌كه‌ی ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه‌.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لەیلا گیوڤەن پاش دەستگیرکردنی پەیامێکی بڵاوکردەوە


خەڵک – بەشی هەواڵ

گیوڤەن لەو پەیامەیدا کە بۆ ئاژانسى هەواڵی ژن نیوزی ناردووە ڕایگەیاندووە “با دڵی گەلەکەمان ئاوەڵا بێت. تاریکترین ساتی شەو، نزیکترین ساتە لە ڕۆژەوە. ئێمەش زۆر لە سەرکەوتنەوە نزیکین. ئەوەی لە تەنگاوی و قەیراندایە ئێمە نین”.

گیوڤەن لە بەردەوامیی پەیامەکەیدا ڕاشیگەیاندووە “ئێمە نوێنەری گەلێکین، کە نکۆڵی لە ناسنامە، کولتور و بوونی دەکرێت. بوون بە نوێنەری گەلێک کە هەموو تێکۆشانی خۆی بۆ بوونی ماددی و مەعنەویی خۆی فیدا دەکات، کارێکى ئاسان نییە”.

گیوڤەن ئاماژەى بەوەشکردووە “ئێمەى ژنانی کورد لە پاریس بووین بە سارا، لە ڕۆژئاوا بووین بە ئارین میرکان، لە باشوور بووین بە ئاڤێستا خابوور و بە بەرخودان هەبوونی خۆمان سەلماندا و خۆمان لەسەر پێ ڕاگرت. سەرباری هەموو شتەکان، ئێمە شوێنکەوتوی میرات و ڕێگا و نەریتێکی تێکۆشانین. بۆ نوێنەرایەتیکردنی کوردان پێویستی بە پەرلەمانتاربوون نییە. ئێمەش وەکو هەڤاڵانی ترمان لە هەموو گۆڕەپان و جومگەکانى ژیاندا درێژە بە تێکۆشانی خۆمان دەدەین”.

گیوڤەن لە پەیامەکەیدا ئەوەشی خستووەتەڕوو “ئێمە وەکو ژنێکى کورد پەیمانمان بە گەلەکەمان داوە، تاوەکو گەلی کورد ئازاد نەبێت ئەوا تێکۆشانی ئێمە لە هەموو دۆخ و قۆناغێکدا بەردەامیی دەبێت. سەرەتا و لە پێش هەموانەوە سڵاوی خۆم پێشکەشی جۆلەمێرگ و هەموو گەلەکەم و خۆشەویستانم دەکەم. با دڵی گەلەکەمان ئاوەڵا بێت.  تاریکترین ساتی شەو، نزیکترین ساتە لە رۆژەوە. ئێمەش زۆر لە سەرکەوتنەوە نزیکین. ئەوە ئێمە نین، کە لە تەنگاوی و قەیراندا بین”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان