ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێكی نوێی دەربارەی قەدەغەی هاتووچۆ دەركرد


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی پڕكردنەوەی فۆڕمێكەوە ڕێگە بەو خێزان و كەسانە دەدات، كە لە خێزان و كەسوكاریان دابڕاون تاوەكو 4ی نیسان بگەڕێنەوە و قەدەغەی هاتووچۆ نەیانگرێتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی نووسراوەكەوە، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ئاگاداری هاووڵاتیان دەكاتەوە، كە ئەوانەی لە خێزانەكانیان دابڕاون بە هۆی ڕاگرتنی هاتووچۆ لە نێوان پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، دەتوانن لە رێگای پڕكردنەوەی فورمی (گەڕانەوەی خێزان) كە لە وێب سایتی وەزارەتی ناوخۆ (moi.gov.krd) دانراوە داواكاری گەڕانەوەی خێزانەكانیان پڕ بكەنەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەم خزمەتگوزارییە تا 4/4/2020 بەردەوام دەبێت و دواتر هیچ داواكارییەك وەرناگیرێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ئەم فوڕمە بە شێوازی (pdf edit) دروست كراوە و دەبێت خانەكانی بە كومپیوتەر پڕبكرێتەوە و دواتر لەسەر كومپیوتەر (save) بكرێت و ڕەوانەی ئیمێلی ([email protected]) بكرێت، دواتر لە ڕێگای (SMS) داواكار ئاگادار دەكرێتەوە لە بریاری ڕەزامەندی یان ڕەتكردنەوەی داواكاری.

بۆ دابەزاندنی فۆڕمەكە كلیك لێرە بكە

کوردستان

هەولێر، سێ‌ كەس بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیركران


خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، دەستگیركردنی سێ‌ كەس بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل و كێبڵی كارەبای دوو كۆمپانیا، ڕادەگەیەنێت.

بەپێی ڕاگەیەراندراوێك كە ئەمڕۆ هەینی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێرەوە بڵاوكرایەوە‎ ‎ هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دوای كۆكردنەوەی زانیاری و لێكۆڵینەوەی ورد، درەنگانی شەو توانییان ناسنامەی سێ تۆمەتبار بە ناوەكانی (ا.ق.ف) و (م.ع.ت) و (س.س.هـ) یاشكرا بكەن”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەی پۆلیسی هەولێردا هاتووە”ئەو سێ‌ تۆمەتبارە ئۆتۆمبێلێكی جۆری (بیك اب) و (دوو تەن) و كێبڵی كارەبایان لە دوو كۆمپانیا دزیبوو”.

پۆلیسی هەولێر دەڵێت”تۆمەتباران دانیان نا بە تاوانەكەیاندا، بۆیە بە پیێ ماددە (444) لە یاسای سزادان، بەند كران و درانە دادگا”.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

شارەزوور، شۆفێری دەڕاسەیەك گیانی لەدەستدا


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاماژە بە گیانلەدەستدانی شوفێرێكی دەڕاسە دەكات لە قەزای شارەزوور و دەڵێت، ڕووداوەكە لەكاتی دروێنەدا ڕویداوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییەوە بڵاوكرایەوە:”لە قەزای شارەزوورو لەكاتی دروێنەدا،‌ شوفیِرێكی دەڕاسە بەربووەتەوە بۆ بەردەم دەڕاسەكەی ‌و كەوتوەتە ناو جەنجەڕی دەڕاسەكەوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە”.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت:”شۆفێرەكە‌ ناوی (ع.م) و ئەمرۆ هەینی 5ی حوزەیرانی 2020، لەكاتی دروێنەدا بەربوەتەوە و گیانی لەدەستداوە، لە دوای ڕووداوەكەش تەرمەكەی‌ ڕەوانەی‌ پزیشكی دادوەری كراوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

105 كەس لە هەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون و دوانیش گیانیان لەدەستدا


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی هەرێمى كوردستان ئاماژە بە بەرەنجامی 24 كاتژمێری ڕابردوو دەكات و دەڵێت 105 كەسی تووشی كۆرۆنا بوون و 2 كەسیش گیانیانلەدەستدا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ هەینی لەلایەن وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكرایەوە” دەرەنجامی 24 كاتژمێری ڕابردوو: (2) گیان لەدەستدان، و ( 105) تووشبووی نوێ تۆماركرا بەم شێوەیەی خوارەوە:

پارێزگای هەولێر (12) پۆزەتیڤ كە پیاو و (٤) ئافرەت و كچێكی گەنج و (2)منداڵ، ھەموویان بەركەوتووی تووشبووی پێشوون.

دانیشتووی گەڕەكەكانی كوێستان، ھەولێری نوێ، بەهار، فەرمانبەران، باداوەی شاری هەولێر، دوو تووشبوو دانیشتووی ناحیەی خەلیفان.
پارێزگای سلێمانی (٨٤) پۆزەتیڤ و (٢) گیان لەدەستدان: شاری سلێمانی (77) پۆزەتیڤ: 40) پیاو و (25) ئافرەت و (3) كچی گەنج و (3) كوڕی گەنچ و (6) منداڵ، بیست و یەك تووشبوو بەركەتووی تووشبووانی پێشوون و پەنجا و شەش تووشبووەكەی دیكە نیشانەیان هەیە، پێنج تووشبوو دانیشتووی قەزای چەمچاماڵ، پێنج تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنجوین، یەك تووشبوو دانیشتووی كۆمەڵگەی باریكە سەر بە ناحیەی عەربەت، شەست و شەش تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.

ئیدارەی گەرمیان (7) پۆزەتیڤ : 3 ئافرەت و (3) پیاو و كچێكی گەنج ، ھەموویان بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون، دوو تووشبوو دانیشتووی گەڕەكی بنگرد لە قەزای كەلار، سێ تووشبوو دانیشتووی گەڕەكی شەھیدان قەزای كەلار، دوو تووشبوو دانیشتووی كوڵەجۆ قەزای كفری.

پارێزگای دهۆك (6) پۆزەتیڤ: (2 ) ئافرەت و (4) منداڵ ، یەك تووشبوو بەشداربووی داوەتەكەی نان خواردن بووە، تووشبووەكانی دیكە بەركەوتووی بەشداربوونی داوەتێكی نان خواردن بوونە، ھەموویان دانیشتووی شاری دھۆكن.

پارێزگای ‌هەڵەبجە (3) پۆزەتیڤ: پیاوێك و ئافرەتێك و منداڵێك ، پیاوەكە نیشانەی هەیە و ئافرەت و منداڵەكە بەركەوتووی هەمان تووشبووە،هەموویان دانیشتووی ناحیەی خۆرماڵن.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان دەڵێت:”كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان 1015) تووشبوو، لەنێویاندا (18) مردن هەیە و (44) نەخۆش چاكبووەتەوە، وە ئێستا (555) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشكی دان، بۆ زانیاری زیاتر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان