ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆن لەماوەى کەرەنتینەدا ئۆتۆمبێلەکانمان بپارێزین


خەڵک – نزار جەزا

بەهۆی قەدەغەى هاتوچۆوە نزیکی ملیۆنێک و  ٧٠٠ هەزار ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان ڕاگیراون، ئەمەش لە هەندێک حاڵەتدا زیان بە پارچە جیاوازەکانی ئۆتۆمبێل دەگەیەنێت، بۆئەوەی زانیاری زیاتر لەبارەی پاراستنی ئۆتۆمبێلەکان لەم جۆرە حاڵەتانەدا وەربگرن (خەڵک) گفتوگۆی لەگەڵ شارەزایەکی بواری ئۆتۆمبێل ئەنجامدا و زانیاری نوێ و ڕێکاری پێویست بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێلەکان دەخاتەڕوو.

 

  چۆن تایەی ئۆتۆمبێلەکانمان بپارێزین؟

مام فایەق بەڕێوەبەری سەنتەری خزمەتگوزاری ئۆتۆمبێلی مان فلتەر بە (خەڵک)ی ڕاگەیاند، کاتێک ئۆتۆمبێل بۆ ماوەیەکی زۆر بۆ نمونە ماوەى مانگێک لە شوێنیک ڕاگیرا، ئەو بەشەی لەسەر زەوییە تایەکانی دەقوپێت و سیمەکانى ناوی دەقدەگرێت، بەتایبەت ئەگەر هەوای کەمبێت، بۆیە پێویستە پێنج ڕۆژ جارێک شوێنی تایەکانی بگۆڕدرێت یان کەمێک ئۆتۆمبێلەکە بجوڵێنرێت، لەلایەکی دیکەوە چاودێری هەواکەی بکرێت، ئەگەر هەوای کەمکرد، پێویستە تاکو ٤٠ یان ٤٥ هەوای تێبکرێت.

 

ئاماژەی بەئەوەشدا، ئەگەریش لە حاڵەتێکدا ئۆتۆمبێلەکە بۆ ماوەیەکی درێژتر نەجوڵێنرا، پێویستە ئۆتۆمبیلەکە بەرزبکرێتەوە ئەگەر سێپا هەبوو با ئۆتۆمبێلەکە بکرێتە سەر سێپا، ئەگەریش سێپا نەبوو بخرێتە سەر بلۆک، بەڵام بلۆکەکە لەژێر تەبەڵەکان بێت، بەجۆرێک تایەکان وەک ئەوەبن کە لەسەر زەوییە، نەک ئۆتۆمبێلەکە زۆر بەرزبێت و تایەکان شۆڕ ببنەوە و لەبەرزی بن.

 

   ئەگەر پاتری ئۆتۆمبێلەکە خراپ بوو، پێویستە هەموو ڕۆژێک کاری پێبکرێت 

سەبارەت بە پاتری ئۆتۆمبێلەکان ناوبراو باسی لەئەوەکرد، ئەگەر ئۆتۆمبێلەکە مۆدێلی کۆن بێت، ئەوا ئاساییە سەری پاترییەکە لاببرێت بۆ ئەوەی پاترییەکەی نەمرێت، بەڵام هەندێک ئۆتۆمبێل هەیە مۆدێلی بەرزە و ئەگەر سەری پاترییەکەی لابەریت کێشەی بۆ دروستدەبێت، بۆیە پێویستە ئەم ئۆتۆمبێلانە بە شاحینەى تایبەت پاترییەکانیان بدرێت لەکارەبا، بۆئەوەی شەحن بکرێتەوە، بەڵام ئەم شاحینەیە کەمە، بۆیە باشترین چارەسەر ئەوەیە، سێ بۆ پێنج ڕۆژ جارێک نزیکی پێنج خولەکێک کار بە ئۆتۆمبێلەکە بکرێت یان کەمێک بجوڵێنرێت، ئەگەریش پاترییەکەی خراپبوو، واباشە هەموو ڕۆژێک کاری پێبکرێت.

 

ناوبراو لەبارەی شوێنی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلەکە و ڕووی دەرەوەی ئۆتۆمبیلەکە ئەوەی خستەڕوو، وا باشە ئۆتۆمبێل لەبەر خۆر ڕانەگیرێت و بکرێتە گەراجێکەوە، دواتر ئەگەر لەمانگ زیاتر ئۆتۆمبێل ڕاگیرا وا باشە بشۆردرێت و قاتێک پۆڵنیش بکرێت پاشان چادرێکی بەسەردا بدرێت، هەروەها فڵچەى جامەکان لێبکرێتەوە، بۆئەوەی ستۆک نەبێت.

    پێویستە دەبەیەک بە خەڵوزەوە بکرێتە ناو ئۆتۆمبێلەکەوە

لەبارەى ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە ئاماژەى بەئەوەدا، نابێت دەبەی ئاو و شوشەى عەتر و چەرخ و خواردەمەنی و خۆڵ و پیسی لەناو سنووق و کابینەى شوێن دانیشتنەکان هەبێت، ئەگەریش بکرێت مادەی ئەسپەنیک یان خەڵووز بکرێتە ناو دەبەیەکی کونکراوەوە (بەنموونە دەبەی ئاو کون بکرێت)، دواتر دەبەکە بکرێتە سندوق و ناو کابینەى کوشنەکان، بۆئەوەی شێ و بۆنی ناخۆش لەناو ئۆتۆمبێلەکە دروستنەبێت.

    دەبێت هاندبرێک دابدرێتەوە

مام فایەق وتیشی:”وا باشترە هاندبرێک بەرزنەکرێتەوە، نەوەک بۆ دواتر جام ببێت و کێشەی بۆ دروستبکات، بۆیە وا باشترە بەرد یان تاکۆز بخرێتە بەر تایەکان”.

 

مام فایەق لەبارەى بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکەوە دەڵێت:” ئەگەریش ئۆتۆمبێل بۆ زیاتر لەمانگێک ڕاگیرا و کاری پێنەکرا، واباشترە ڕۆنەکەی بگۆڕدرێت. بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەى ڕۆنی کوالیتی بەرزیان تێدایە، ئەگەر سەروو پێنج هەزار کیلۆمەتر زیاتر ڕۆشتبوون وا باشە ڕۆنیان بگۆڕدرێت، چونکە تەمەنی ڕۆن شەش مانگ بۆ ساڵێکە، ئەگەریش کوالیتی نزم بوو وا باشە لە کیلۆمەتری کەمتردا بگۆڕدرێت”.

    نابێت تەنکی بەنزین بەتاڵ بێت

ئەو شارەزایەی بواری ئۆتۆمبێل لەبارەى تەنکی بەنزینەوە ئەوەی خستەڕوو، وا باشە تەنکی بەنزین فوول بێت، چونکە تەنکی بەنزین بەتاڵ یان نیوە بێت، ئەگەری ژەنگهێنانی تەنکییەکە هەیە، بەهۆی ئەوەی ئەو بەشەی تەنکییکە کە بەتاڵە ئۆکسجینی تیایە و شێ دروست دەکات، ئەمەش دەبێتە هۆی ژەنگ یان بەنزینەکە تێکدەدات.

 

باسی لەئەوەشکرد، شوتەى هەوا بە شتێک داپۆشرێت باشترە، بۆئەوەی لەمشک و جرج و ئاژەڵەکان پارێزراو بێت، چونکە ئەگەر ئاژەڵێک بچێتە ناویەوە شوتەکە ورد دەکات، کاتێکیش بێئاگایانە کار بەئۆتۆمبێلەکە دەکرێت، ئەو وردەیە دەچێتەوە ناو بستۆنەکان و زیانی دەبێت.

 

بەپێی دوایین ئامار لەهەرێمی کوردستان نزیکی ملیۆنێک و ٧٠٠ هەزار ئۆتۆمبێل لەکوردستان هەیە بەبێ ئۆتۆمبێلەكانی وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ، کە لەبەرواری ١٤د مانگی ڕابردووەوە قەدەغەى هاتووچۆ بۆ خۆپارێزی لەڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ڕاگەیەندراوە و بەشێکی زۆر لەو ئۆتۆمبێلانە ڕاگیراون.

ریکلام

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

هۆكاری قفڵبوونی ده‌رگا‌و جامی ئۆتۆمبێل


خەڵک – بەشی هەواڵ

 

هەندێک جار ده‌رگا‌و جامی ئۆتۆمبێلەکان قفڵدەبن و هۆکارەکەی نازانرێت، لێرەدا چەند هۆکارێک و چارەسەرەکەی دەخەینەڕوو:

 

1: وشكبوونه‌وه‌ی سیمی ده‌رگاكه‌‌ و ژه‌نگ هه‌ڵهێنان.

2: خورانی قاعیده‌ی داخستن‌و كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكه‌ كه‌ زۆرجار له‌پلاستیك (باغه‌) دروستكراوه‌.

3: بوونی گرفت له‌ماتۆری هه‌ڵسوه‌ڕانی جامه‌كه‌ یاخود كردنه‌وه‌‌و داخستنی ده‌رگاكه‌دا.

 

چاره‌سه‌ر:

بۆ دروستنه‌بوونی كێشه‌ی قفڵبوونی ده‌رگا‌و جامی ئۆتۆمبێل، پێویسته‌ شه‌ش مانگ جارێك سیم‌و مه‌كینه‌ی ده‌رگاكان چه‌ور بكرێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

زانكۆی كاسۆلیكی لە هەولێر CUE ماڵپەڕە نوێیەكەی دەخاتەكار


خەڵک

هاوكات لەگەڵ گەشەكردنی پڕۆسەی فێركردنی ئەلیكترۆنی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، زانكۆی كاسۆلیكی لە هەولێر، ماڵپەڕە ئەلیكترۆنییە نوێیەكەی دەخاتەكار cue.edu.krd

ماڵپەڕەكە دیزاینێكی جوان و تەكنیكێكی نوێی تێدا بەكارهاتووە، كە وا دەكات بەكارهێنانی ئاسان بێت و زیاتر سوودبەخش بێت، هەموو كەسێك دەتوانێ بەكاری بێنێ و تێیدا شارەزای زانكۆكە و بەشەكانی بێت و ئاگاداری خزمەتگوزاری و چالاكییەكانی بێت.

ئەم ماڵپەڕە نوێیە مینبەری فێركردنی ئەلیكترۆنیی Moodleی بۆ دانراوە لە ڕێگای ئەم بەستەرەوە: https://portal.cue.edu.krd
Moodle، سیستەمێكی ئیداریی فێركردنی زیاتر جەماوەرییە و لە جیهانیشدا زۆر بەكار دەهێنرێ (LMS)، چونكە چارەسەرێكی نەرم و كراوە و بەخۆڕاییە بۆ داونلۆدكردنی سیستەمی كارگێڕیی فێركردن.

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی فێركردنی ئەلیكترۆنی لە هەموو جیهان، Moodle مینبەرێكە بەكارهێنانی ئاسانە، خزمەتی پێداویستییەكانی خوێندن و ڕاهێنانی فێرخوازان دەكات لە CUE كە باشترین و دیارترین خزمەتە لە بارودۆخی ئێستا. هەروەها سەردانكەران دەتوانن لەڕێی ئەم ماڵپەڕەوە، زانكۆكە بناسن و ئاگاداری كار و چالاكییەكان و فێرخوازان و بەشەكانی زانكۆ بن، ڤیدیۆی لەبارەی ناساندنی فێرخوازەكان تێدایە، كە لە ڕەگەز و ئاین و نەتەوەی جیاوازی عێراقیی ڕەسەن پێك هاتوون.

ئەمەش ئاماژەیە بۆ جوانیی سیاسەتی زانكۆكە، كە پابەندە بە جۆراوجۆرێتی و تێكەڵكردنی ڕەگەزە جیاوازەكان و قبووڵكردنی یەكتر. هەروەها چەند دەروازەیەكی تێدایە كە گرنگی بە كار و چالاكی و وۆركشۆپەكانی زانكۆكە دەدەن. پێناسەی خزمەتگوزاری و بەشەكانی ئێستای زانكۆی تێدایە و باسی ئەو بەشانەشی تێدایە كە بۆ ساڵی نوێ دروست كراون. لە ئایندەیەكی نزیكیشدا ماڵپەڕەكە كتێبخانەیەكی ئەلیكترۆنی دەكاتەوە، كە پڕ بێت لە سەرچاوە و كتێبی گرنگ و بەسوود، بۆ قوتابیانی زانكۆ و هەموو سەردانكەرانی دیكەی ماڵپەڕەكە.

جێی ئاماژەیە كە زانكۆی كاسۆلیكی، گرنگیی دەرفەتێكی نایابی خوێندنی باڵا بەرجەستە دەكات، سەرەڕای كرێیەكی گونجاوی ساڵانەی فێركردن، ئەو فێرخوازانەی پێویستیان بە پاڵپشتیی دارایی هەیە، CUE سیستەمێكی دارایی سەخاوەتمەندیان پێشكەش دەكات، بۆ ئەوەی كرێی خوێندنی پێ بدەن. هەروەها دەرماڵەیەكی تایبەتی خوێندنیش دەداتە ئەو فێرخوازانەی لە خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگەن.

جێی باسە، زانكۆی كاسۆلیكی لە هەولێر، دامەزراوەیەكی قازانجنەویستی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییە، بڕوانامە لە بوارەكانی: كارگێڕیی كار، ژمێریاری، توێژینەوەی ڕۆژهەڵاتی، تەكنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان، بەنیازیشە بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021 بەشەكانی فراوان بكات، بەشە زانستییە پزیشكی و تەندروستییەكان، پزیشكیی گشتی و پزیشكیی ددان، لقی نوێی زانستە مرۆیی و كۆمەڵایەتییەكان، زانستە پەروەردەییەكان بە لقی جۆراوجۆر، دەرمانسازی و ئەندازیاری و لقەكانیان بكاتەوە. بڕوانامەكانی لە لایەن هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكوومەتی هەرێمی كورستان و حكوومەتی فیدڕاڵی دانی پێدا نراوە.

سیستەمی خوێندن و فێركردن لەم زانكۆیە لەسەر زمانی ئینگلیزی بونیات دەنرێت، بۆ یارمەتیدانی فێرخوازانیش، زانكۆ پاڵپشتیی زمانەوانی لەپێش/یان لەمیانەی ساڵەكانی خوێندنی ئەكادیمی دەستەبەر دەكات. هەروەها ژینگەیەكی لێبوردەیی و جیاوازی ئەكادیمی هەیە، بەوپێیەی دامەزراوەیەكی ئەكادیمی كراوەیە و دابونەریتە جیاوازەكانی بواری خوێندنی باڵا دەپارێزێت و چاودێریی ئامادەكردنی نەوەی ئایندە دەكات، بۆ ئەوەی زانست و زانیاری و لێهاتوویی و شارەزایی پێویستیان بۆ ئامادە بكات، بەمەبەستی خزمەتكردنی كۆمەڵگای هەرێمی و نیشتمانی و نێودەوڵەتی.

زانكۆی كاسۆلیكی لە هەولێر، ئەندامی كیانی جیهانییە بۆ دامەزراوەكانی خوێندنی كاسۆلیكی، لەم سۆنگەیەشەوە هەوڵ دەدات بۆ هێنانی كەسانی پیشەگەر و زانای بەناوبانگی نێودەوڵەتی، بۆ ئەوەی فێرخوازەكانی هاوتای زانكۆ جیهانییەكان بن.

هەروەها دەرفەت بۆ فێرخوازەكانی دەڕەخسێنێ بۆ ئەوەی لەمیانەی پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕیدا پەرە بە پەیوەندی و كارلێكەكانی لەگەڵ زانكۆ هاوبەشەكانی لە ئوستڕالیا، ئەوروپا و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بدات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

شارێکی ژاپۆن بەکارهێنانی تەلەفۆن لەکاتی رۆیشتندا قەدەغە دەکات


خەڵک

بەرپرسانی شاری یاماتۆ نزیك تۆکیۆ بەرنووسی بڕیارێکیان پێشنیارکردووە بۆ پەرلەمانی شارەکەیان بۆ قەدەغەکردنی بەکارهێنانی تەلەفۆن لەکاتی رۆیشتندا.

ماسائاکی یۆسۆمی بەرپرسێکی شارەکە دەڵێت؛ ژمارەی ئەو کەسانەی تەلەفۆنی مۆبایل بەکارئەهێنن زیادیکردووە و بە هۆیەوە ژمارەی ڕووداوەکانی هاتووچۆش زیاد بوون و ئەمانەوێت ڕێ لەو ڕووداوانە بگرین.

وتیشی ئەگەر هاتوو بڕیارەکە پەسەندبکرێت ئەوا دەبێتە یەکەم هەڵوێستی لەو جۆرە کە لە ژاپۆن کاری پێبکرێت.

ماسائاکی یۆسۆمی وتی: بەهیواین ئەو قەدەغەکردنە ببێتە مایەی ‌هۆشیارکردنەوەی خەڵك پەیوەست بەمەترسییەکانی بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی رۆیشتندا.

لەدرەرئەنجامی توێژینەوەیەك لەساڵی 2014، کە لەلایەن کۆمپانیای مۆبایلی “ئێن تی تی دۆکۆمۆ” دەرکەوتووە بەکارهێنەران لە کاتی بەکارهێنانی مۆبایلەکانیان ئاگایان لەڕێگەوبان نامێنیت لەو دەمەی چاویان لەسەر تەلەفۆنەکانیانە.

هەروەها لە ڕێگەی ئاپێکی تایبەتی کۆمپیۆتەرەوە بۆیان دەرکەوتووە لەو دەمەی هەزارو پێنج سەد کەس بیانەویت لە شەقامی قەڕەباڵغی “شێبۆیا” بەرەو ئەوبەری شەقامەکە بپەڕنەوە، ئەوا دوو لەسەر سێی ئەو ژمارەیە بەهۆی بەکارهێنانی مۆبایلەکانیانەوە تووشی ڕووداوی هاتووچۆ یان لەدەست بەربوونەوەی مۆبایلەکانیان ئەبن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان