ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

جێگرەوەكەی قاسم سولەیمانی لە بەغدایە


خەڵك – بەشی هەواڵ
ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بە سەردانێكی نهێنی گەیشتووەتە بەغدا و لەگەڵ سەركردە شیعەكاندا كۆدەبێتەوە.

چەند ماڵپەڕێكی عیراقی و بیانی بڵاویانكردەوە، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودس بە سەردانێكی نهێنی گەیشتووەتە بەغدا و لەوێ لەگەڵ سەركردە شیعەكاندا كۆبووەتەوە، لە نێویشیاندا هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح، نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانی حیكمە.

ڕوونیشكراوەتەوە كە چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ قائانی بچێتە شاری نەجەف و دیدار لەگەڵ موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر ئەنجام بدات.

ماڵپەڕی ئیخبارییەی عیراقی بڵاویكردەوە كە قائانی بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر دۆسێكانی پێكهێنانی حكومەت، یەكخستنی هێزە شیعەكان لەسەر كاندیدێك بۆ سەرۆك وەزیران و بوونی هێزەكانی ئەمریكا، سەردانی عیراقی كردووە.

دوای ئەوەی قاسم سولەیمانی سەرەتای ئەمساڵ لە بۆردومانێكی ئەمریكادا لە بەغدا كوژرا، ئیسماعیل قائانی جێگری، پۆستی فەرماندەی فەیلەقی قودسی وەرگرت.

عێراق

ئەمڕۆ پەڕلەمانی عیراق دەنگ بە 7 كاندیدی حكومەتەكەی كازمی دەدات


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

پەڕلەمانی عیراق كۆدەبێتەوە و تەوەری كۆبوونەوەكەش دەنگدانە بە چەند كاندیدێك بۆ پۆستی وەزارەتەكان.
پەڕلەمانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئەمڕۆ شەممە 6-6-2020 پەڕلەمانی عیراق كۆدەبێتەوە.

ئاشكراشیدەكات ئەجێندای كۆبونەوەكە بۆ دەنگدانە بە 7 كاندید بۆ ئەو وەزارەتانەی ماونەتەوە لە كابینكەی كازمی.
جەخت لەوەش دەكاتەوە، كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، كۆبوونەوەكە دەست پێدەكات و لە كۆبونەوەكەشدا گفتوگۆ لەبارەی ڕاپۆرتی لیژنەی قەیرانی پەڕلەمانی عیراق لەبارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕاپۆرتی لیژنەی داراییش لەبارەی دۆخی ئابوورییەوە دەكرێت.

بەپێی زانیارییەكان، ئیحسان عەبدولجەبار بۆ پۆستی وەزارەتی نەوت و فوئاد حسێن بۆ پۆستی وەزارەتی دەرەوە و ئیفان فایەق بۆ پۆستی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران، عەلا ئەحمەد بۆ پۆستی وەزارەتی بازرگانی و محەمەد كەریم بۆ پۆستی وەزارەتی كشتوكاڵ و سالار عەبدولستار بۆ پۆستی وەزارەتی داد و حەسەن نازم بۆ پۆستی وەزارەتی ڕۆشنبیری كاندید كراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

کەرکوک؛ ٢٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا ڕاگەیانەنران


خەڵک – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ٢٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنای لەکەرکوک ڕاگەیاند.

بە پێی نوێترین ئاماری  تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، رۆژی ٥ی حوزەیران لە شاری کەرکوک ٢٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون.

لە سەرەتای دەرکەوتنی ڤایرۆسەکە، لە شاری کەرکوک ١٦٠ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، لە کۆی ئەو ژمارەیەش ٧٠ حاڵەتیان چاکبوونەتەوە و

تەنها ٣ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراون.

لەئێستاشدا ژمارەی ئەو کەسانەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان لە پارێزگای کەرکوک ژمارەیان ٨٥ کەسە.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

مردنی مالیكی بە كۆرۆنا ڕەتدەكرێتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا دەنگۆی مردنی نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عیراق بڵاودەبێتەوە، بەڕێوەبەری نوسينگەكەشی ئەو دەنگۆیانە بەدرۆ دەخاتەوە.

ئەمڕۆ هەینی هیشام ڕەكابی بەڕێوەبەری نوسینگەی نوری مالیكی سەرۆكی دەوڵەتی یاسا، ڕەتیكردەوە مالیكی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا مردبێت و ئەو هەواڵانەی بە پڕوپاگەندە و درۆ لەقەڵەمدا.

بەپێی تویتێك كە لەلایەن ڕەكابییەوە لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) بڵاوكراوەتەوە”پڕوپاگەندەی درۆ و هەواڵی ساختە چەكی مایەپوچەكان و ئەوانەن كە كینەلەدڵن بەرانبەر بە مالیكی و ناتوانن ڕووبەڕووی ببنەوە، بۆیە هیچیان لەدەستنایەت جگە لە بەبازاڕكردن و بڵاوكردنەوەی درۆكان”.

نوری مالیكی ئەمینداری حزبی دەعوەی ئیسلامی لە دایكبووی ساڵی 1950یە و لە ساڵی 2006وە بۆ دوو ماوە سەرۆكایەتی حكومەتی عیراقی كرد،  لەئێستاشدا سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسایە كە خاوەنی زیاتر لە 20 كورسی پەرلەمانی عیراقە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان