ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ژمارەیەك نوێنەری كورد لە بەغدا لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانەوە ڕوونكردنەوەیەكیان بڵاوكردەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

ژمارەیەك نوێنەری كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە ڕوونكردنەوەیەكدا ڕایدەگەیەنن:”لەم ساتەوەختە مێژوییە هەستیارەدا، خەڵكی عیراق هەست بە دڵەڕاوكێیەكی زۆر دەكەن بەهۆی ئەوەی زیاد لەقەیرانێك ڕووبەڕوویان بووەتەوە، لەوانە قەیرانی سیاسی و حوكمڕانی كە خۆی لە پێكنەهێنان و ڕێكنەكەوتن لەسەر كابینەیەكی نوێی حكومەتی فیدڕاڵدا دەبینێتەوە و هاوزەمان قەیرانی دارایی و ئابووریش بووەتە هەڕەشە و جگە لە لاوازی سیستمی تەندروستیی كە دەمێكە داوای گۆڕینی بنەڕەتی دەكرێت تیایدا.

ئەوەشدەخەنەڕوو: هەرێمی كوردستان وەك بەشێك لە هاوكێشەی ئەو ناوچە پڕئالۆزە، لەجیاتی ئەوەی سەركردە و بكەرە سیاسییە سەرەكییەكانی كاری شەو و ڕۆژیان هاوشانی گەڕان بەدوای دەرچەیەكدا بۆ ڕزگاربوون لەو ڤایرۆسە و پاراستنی هاووڵاتیان، لەهەوڵی ئەوەدابن لێكەوتە نەرێنییەكانی قەدەغەی هاتوچۆ و وەستانی كار و كاسبی و بازاڕ، بەسەر هاووڵاتییانی هەژار و كەمدەرامەت كەمبكەنەوە، كەچی زۆرینەی كۆبوونەوەكانیان تەرخانكردووە بۆ زیادكردن و فراوانكردنی كاریگەرییە نەرێنیەكانی ئەو دۆخە لەسەر ژیانی هاووڵاتییان بەگشتی بە مووچەخۆر و خەڵكی كاسبەوە.

دەشڵێن: ئێمە بۆ پاراستنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە دەستكاریكردن و كەمكردنەوە هەموو هەوڵێكی پەرلەمانی و یاسایی و مەدەنی و دبلۆماسی دەگرینەبەر .

دەقی ڕونكردنەوەكە:

روونكردنەوەیەك بۆ ڕایگشتی

لەكاتێكدا بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایروسی كۆرۆناوە، تەواوی حكومەتەكانی دنیا رێوشوێنی خۆپارێزیان گرتۆتە بەر و هەوڵدەدەن كاریگەریە تەندروستی و كۆمەلایەتی و ئابوریەكانی لەسەر شانی كۆمەڵگەكانیان سوك بكەن و مەترسیەكانی لە خەڵك بەدور بگرن .

لەم ساتەوەختە مێژوییە هەستیارەدا، خەڵكی عێراق هەست بە دڵەڕاوكێیەكی زۆر دەكەن بەهۆی ئەوەی زیاد لەقەیرانێك رووبەڕوویان بۆتەوە،لەوانە قەیرانی سیاسی و حوكمڕانی كە خۆی لە پێكنەهێنان و رێكنەكەوتن لەسەر كابینەیەكی نوێی حكومەتی فیدڕاڵدا دەبینێتەوە و هاوزەمان قەیرانی دارایی و ئابووریش بۆتە هەڕەشە و جگە لە لاوازی سیستمی تەندروستیی كە دەمێكە داوای گۆرینی بنەرەتی دەكرێت تیایدا.

هەرێمی كوردستان وەك بەشێك لە هاوكێشەی ئەو ناوچە پڕئالۆزە،لەجیاتی ئەوەی سەركردە و بكەرە سیاسیە سەرەكیەكانی كاری شەو و ڕۆژیان هاوشانی گەڕان بەدوای دەرچەیەكدا بۆ ڕزگاربوون لەو ڤایروسە و پاراستنی هاووڵاتیان،لەهەوڵی ئەوەدابن لێكەوتە نەرێنییەكانی قەدەغەی هاتوچۆ و وەستانی كار و كاسبی و بازاڕ، بەسەر هاووڵاتییانی هەژار و كەمدەرامەت كەمبكەنەوە،كەچی زۆرینەی كۆبونەوەكانیان تەرخانكردووە بۆ زیادكردن و فراوانكردنی كاریگەرییە نەرێنیەكانی ئەو دۆخە لەسەر ژیانی هاووڵاتییان بەگشتی بە مووچەخۆر و خەڵكی كاسبەوە.

دیارترین هۆكار بۆ بڵاوكردنەوەی ترس و دڵەڕاوكێی خەڵك لە هەرێمی كوردستان پرسی كەمكردنەوەی مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەرانە ئەمەش بە لێدوانی زۆر و جیا و دژیەك لەلایەن بەرپرسانی حكومەتەوە.

ئەم دەستەپاچەبونەی حكومەتی هەرێم لەكاتێكدایە لەزۆرێك لە ولاتاندا حكومەتەكان پارە تەرخاندەكەن بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسەكە و لێكەوتەكانی و قەرەبووكردنەوەی ئەو كەسانەی بەهۆی كەرەنتینەكردنیانەوە دووچاری بێدەرامەتی بوون و سەبەتەی خۆراكیان بۆ دەنێرێتە ماڵەكانیان و مووچەی تایبەتیان بۆ دەبڕنەوە.

بەرپرسانی هەرێم بەهۆی لێنەوەشاوەییان لەئیدارەدانی هەرێمێكی (٥) ملیۆن كەسی، وە بەهۆی ئەو كەموكوڕییە كەڵەكەبوانەی سالانی حوكمڕانیان تائێستا نەیانتوانیوە پلانێكی گونجاو لەبەرژەوەندی خەڵكی كوردستان بە تایبەت لە سەر ئاستی ئابوری بخەنە ڕوو.

لەبەرامبەر نەبونی ئەو پلانەدا لەسەر زاری بەرپرسە باڵاكانی حكومەت و پەرلەمانی هەرێمەوە ئاماژە بەوەدەكرێت جارێكی تر دەستكاری موچەی فەرمانبەران بكەن لەكاتێكدا مانگانە پشكی هەرێم لە بەغداوە دەنێردرێ.

ئەو پارەیەی كەلە بەغداوە دەنێردرێت بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم تەرخانكراوە و لە یاسای بودجەشدا بەو ناوەوە جێگیركراوە و بەهیچ شێوەیەك و لە ژێر هیچ پاساوێكدا حكومەتی هەرێم بۆی نیە دەستببات بۆ كەمكردنەوەی موچە یا بەكارهینانی لە كایەی تردا.

حكومەتی هەرێم كە حەوت ساڵە نەیتوانیوە یاسای بودجەی هەبێت بۆ بە یاساییكردنی داهات و خەرجیەكانی ئیستا ناتوانێت هەركاتێك مەبەستی بو بێ هیچ چوارچیوەیەكی یاسایی دەسكاری موچە و قوتی خەڵك بكا .

لە هەمو سیستمە سیاسیەكان بە سیستمە نادیموكراسیەكانیشەوە موچەی فەرمانبەر جۆرێك لە پارێزبەندی هەیە و بەیاسا نەبێت دەسكاری ناكرێ پێچەوانەی هەرێمی كوردستان كە لە رابردودا بینیمان لەلایەن حكومەتەوە بێ گەرانەوە بۆ پەرلەمان دەسكاریكرا و سیستمی پاشەكەوتی زۆرەملێ بەسەر موچەی فەرمانبەراندا سەپێنرا.

لێرەوە هۆشداری دەدەین ئەگەر دەستكاری مووچە و قوتی فەرمانبەران بكرێت، ئێمە ئەو پەرلەمانتارانەی لە خوارەوە واژۆمان كردوە بە هەموو شێوەیەك دژی هەنگاوێكی لەوشێوەیەی حكومەتی هەرێم دەوەستینەوە.

ئێمە بۆ پاراستنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە دەستكاریكردن و كەمكردنەوە هەموو هەوڵێكی پەرلەمانی و یاسایی و مەدەنی و دبلۆماسی دەگرینەبەر .

۱.ئەحمەدی حاجی رەشید
۲.غالب محەمەد علی
۳.سەركەوت شەمس الدین
٤.رێبوار كەریم محمود
٥.كاوە محەمەد
٦.رابون معروف
۷.مثنی امین نادر
۸.سروە ونس عمر
۹.هۆشیار عەبدوڵا

کوردستان

7 توشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە گەرمیان تۆماركرا


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، حەوت تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە ئیدارەی گەرمیان دەستنیشانكرا.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ پێنج شەممە 4-6-2020 حەوت تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە ئیدارەی گەرمیان دەستنیشانكران، كە سێ ژن و سێ پیاو و كچێكی تەمەن 18 ساڵی تێدایە و بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون.

دەرەنجامی نوێ …
لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، حەفت تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانكران، سێ ئافرەت تەمەن ٤٤ و ٣٨ و ٢٠ ساڵ و سێ پیاو تەمەن ٣٥ و ٣٠ و ٣٠ ساڵ و كچێكی گەنج تەمەن ١٨ ساڵ، ھەموویان بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون.
دوو تووشبوو دانیشتووی گەڕەكی بنگرد لە قەزای كەلار.
سێ تووشبوو دانیشتووی گەڕەكی شەھیدان قەزای كەلار.
دوو تووشبوو دانیشتووی گەڕەكی گوڵەجۆ قەزای كفری.
وەزارەتی تەندروستی
٤ حوزەیران ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

گەنجێك لە بەنداوی خاسەی كەركوك خنكا


خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرچاوەیەك لە بەرگری شارستانی كەركوك ڕایدەگەیەنێت ، ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێك لە بەنداوی خاسە خنكا ، تیمەكانی مەلەوانیش بە دوای تەرمەكەدا دەگەڕێن و هێشتا نەدۆزراوەتەوە .

سەرچاوەیەك لە بەرگری شارستانی كەركوك ڕایگەیاندووە، دوای ئەوەی بە مەبەستی بەسەربردنی كاتێكی خۆش و مەلەوانی كردن گەنجێك سەردانی بەنداوی خاسە دەكات، لەكاتی مەلەكردندا خنكا.

ڕاشیگەیاندووە، گەنجەكە تەمەنی ٢٢ ساڵە لە بەنداوی خاسە خنكاوە و هێشتا لەلایەن تیمی مەلەوانیەوە نەتوانلااوە تەرمەكەی بدۆزنەوە لە گەڕان بەردەوامن .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەڤاڵ ئەبوبەكر؛ تكایە خەڵكی كوردی مەرد خۆتان بپارێزن


خەڵك – بەشی هەواڵ
پارێزگاری سلێمانی لە پۆستێكدا داوا لە خوای گەورە دەكات سلێمانی و كوردستان و جیهان، بپارێزیتلە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا، دەشڵێت،”خەڵكی كوردی مەرد تكایە خۆتان بپارێزن، تەنها خۆپاراستن چارەسەرە”.
هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوك ڕایگەیاندوو، خەڵكی كوردی مەرد تكایە خۆتان بپارێزن لە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا .

ڕاشیگەیاندووە، خوای گەورە؛ سلێمانی و كوردستان و جیهان، بپارێزیت.

ئەمە لەكاتێكدایە ، تا دێت ڕۆژانە ڕێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی و شارەكانی دیكەی هەرێم ڕوو لە زیاد بوون دەكات .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان