ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سلێمانی.. تووشبوویەكی تری ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبووەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

دكتۆر سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: یەك حاڵەتی توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاكبووە و دەگەڕێتەوە ماڵەوە.

دكتۆر سەباح هەورامی ئاماژەی بەوەشداوە، كۆی گشتی چاكبووەوەكان لە شاری سلێمانی گەیشتە ۵۱ كەس.

ك.ج

کوردستان

بۆ داوای بوودجەو پشکی یارمەتییە تەندروستییەکان، شاندێکى تەندروستیی هەرێم سەردانى بەغدا دەکات


خەڵک – بەشی هەواڵ

بە ئامانجى تاوتوێکردنى دواین پێشهات و گۆڕانکارییەکان سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، بەم نزیکانە شاندێکى وەزارەتى تەندروستیی هەرێم سەردانى بەغدا دەکات.

د. محەمەد قادر خۆشناو وتەبێژى وەزارەتى تەندروستیى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاندووە “هەفتەى داهاتوو شاندێکى وەزارەتى تەندروستیى هەرێم بە سەرۆکایەتى وەزیرى تەندروستى و راوێژکار و بەڕێوەبەرە گشتییەکان، سەردانى وەزارەتى تەندروستیى عیراق دەکەن، بە ئامانجى تاوتوێکردنى دواین پێشهات و ئەو گۆڕانکارییانەى کە بەهۆى بڵاوبوونەوەى پەتاى کۆڕۆنا هاتوونەتە ئاراوە”.

ڕاشیگەیاند “ڕێکارەکانى بەرەنگاربوونەوەى پەتاى کۆڕۆنا و چۆنیەتى خۆپاراستن و رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەى پەتاکە، تەوەرێکى دیکەى گفتوگۆکانى نێوان هەردوو وەزارەتى تەندروستیى هەرێم و بەغدا دەبێت، بۆ ئەوەى بە باشترین شێوە بتوانین رێگە لە تەشەنەکردنى پەتاکە بگرین، کە ئێستا بە شێوەیەکى ترسناک بڵاو بووەتەوە”.

ئاماژەى بەوەش کرد “داواى پشکى هەرێمى کوردستان لەو یارمەتى و پێداویستییە پزیشکیانە دەکەین، کە بۆ عیراق هاتوون لەگەڵ پشکى هەرێم لەو بودجەیەى کە حکوومەتى ناوەند بۆ بەرەنگاربوونەوەى پەتاى کۆرۆنا تەرخانى کردووە”.

سەرچاوە/ باس

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەر سەردانیکارێک دەستكێش و دەمامکی نەبەستبێت کاری بۆ ڕایی ناکرێت


خەڵک – بەشی هەواڵ

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، لەڕاگەیەنراوێکدا، هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە، لەکاتی سەردانیکردنیان بۆ راپەڕاندنی کاروبارەکانیان دەبێت دەمامک و دەستکێش بەکاربهێنن، بە پێچەوانەوە رێگای چونە ژورەوەیان پێنادرێت.

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لەڕاگەیەنراوێکەیدا ئاماژەی بەوەکردوە، هاووڵاتیان لەکاتی سەردانیکردنیان بۆ سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر و بەرێوەبەراتیەکانی سەر بە سەرۆکایەتی شارەوانی، دەبێت پابەندی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی بن، بە بەستنی دەمامک و دەستکێش.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، هەرکەس سەرپێچی رێنماییەکان بکات بەپێی رێنمایی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، رێگای چوونە ژورەوەی بۆ ناو بەرێوەبەراتییەکان پێنادرێت و کاروبارەکانی بۆ ڕایی ناکرێت.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سبەی لەسلێمانی خۆپیشاندان دەکرێت


خەڵک – بەشی هەواڵ

ئه‌نجوومه‌نی فشار، لەڕاگەیەنراوێکدا ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌شاری سلێمانی خۆپیشاندانێكی فراوان ئه‌نجامده‌درێت.

ئه‌نجوومه‌نی فشار، لەڕاگەیەنراوەکەیدا، ‌بانگه‌واز دەکات و ده‌ڵێت “هاونیشتمانیانی سەربەرز پێتان ڕادەگەیەنین  بەدروشمی( بـــێ دەنـــگ نـــابـــیــــن ) ڕۆژی شەممە ٦/٦/٢٠٢٠ کاتژمێر ٣ی پاش نیوەڕۆ لەبەردەم باخی گشتی خۆپیشاندانێکی بەرفراوان ئەنجام دەدەین”.

ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ داوا لەسەرجەم چین توێژەکان دەکات بەشدار بن و ئاماژە بەوەدەکەن “هیواخوازین لەهەموو شار و شارۆچکەکانی دیکەی کوردستان لەو کاتەدا پێکەوە بڕژێنەسەر شەقامەکان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان